مودیرەكانى پۆلیسى سلێمانى فریشكیان كەوتووە

Tuesday, 10/08/2010, 12:00

1502 بینراوە


كاتى رژێم دوو مەشروبخۆرى فشكەر [لەگەڵ رێزماندا بۆ مشروب خۆرەكان] ئەچنە چەمەكەى قلیاسان بە قاپێ عارەق و سەلكێ پیازەوە ، ئیتر ئەم بەو ئەڵێ ئەوەندە چەقۆم وەشاندووە و ئەو بەم ئەڵێ ئەوەندە پیاوم كوشتووە ... تا مەفرەزەیەكى ئەمن لەوێوە تێئەپەڕن و هەر بۆ رابواردن لەسەر جیسرەكەوە رومانەیەك فەڕێدەدەنە ناو چەمەكەوە .. دوو فشەكەرە سەرخۆشكەش بەسەرى رووت و پێى پەتیەوە بەرەو گوندەكەى قلیاسان چن لەسەر شان رادەكەن ، خـــەڵكــى ئاوایى بەرەو پیریان دەچن و ئەڵێن خێرە وا پەشۆكاون چى بووە؟! یەكێكیان لە وەڵامدا ئەڵێ : وەڵا كـــاكـــە هەر بۆ خۆشى بەملى شكاومان سەلكێ عارەق و قاپێ پیازمان برد تاكو بچینە نزیك قردەكەى پلیاسان بیخۆینەوە ... ئەوى تریش بە هانەسەسوارى قسەكەى بۆى تەواو ئەكات و ئەڵێ : وەڵا ئیتر قرم زمبەلەیەكیان تێگرتین ، ئەوانیش ئەڵێن باشە كاكە خۆ سەلامەتن ئیتر بۆ وا پەشۆكاون ، ئەوەى یەكەم ئەڵێ : وەڵا كاكە نەشەپۆكاوین لەخۆشى ئێوەیە شەكە تڕاوین .

بەڕاستى پاش دەرخستنى ئەنجامە بەراییەكانى لێكۆڵینەوەكەى ئوتیل سۆما ئەم بەسەرهاتەم وەبیركەوتەوە ، چونكە پاش دەنگۆى گۆڕینى هەندێ لەبەڕێوبەرەكانى پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگرى شارستانى ئیتر ئەم مەعالى مودیرانەى ئەمنیەتى شارێكیان پێ سپێردراوە هەریەكە و بە ئاوازێك لەكەناڵەكانى راگەیاندنەوە پاساو بۆ پاشەڵە جوانەكانى خۆیان ئەهێننەوە و ئەیانەوێ كەمتەرخەمیە زەقەكانیان بەم ڵاڵانەوەیە بشارنەوە .. ئەم سوێند و قورئان و ئایەتى وابێ موقەسر نەبووە .. ئەوی تریش موقەدەسات و نیكاحى كەوتبێ بێگوناحە .. ئەمى تریشیان سوێند ئەخوا بەقەبرى ئەسحابە و ئەولیاكان كە تاوانى نەبووە ..... حـــەى ... حــــەى ... وەى ... وەى ....... ئاى لەم فس فس پاڵەوانانەى كە پێشتر واخۆیان نیشان ئەدا كە شێر بەگوێ ئەگرن و تەقلە بەفیل لێئەدەن و بۆ بەرژەوەندى میللەت لـــە ئاو و ئـــاگر سڵ ناكەنەوە ... كــــەچى لەیەكەم تاقیكردنەوەى غیرەت و كەرامەت و پیاوەتى و حەیسیەتدا ، لەپاشەڵەوە لەو بوارە تەنكەدا دامێنى ملوەنیان تەڕبوو ، ئەى گـــوایا كارەساتێكى وەك ئوتیل سۆما كە بیست و هەشت نەفسى بێتاوانى تیا بوو بە قەقنەس كە ژنى دووگیان و منداڵى شیرە خۆرەى تیابوو .. ئەبێ نسكۆیەكى بەم لەون و بێ وێنەیە بێ موحاسەبە و بێ سزادانى دوو سێ كەمتەرخەم بازى بەسەردا بدرێت و دیزەبەدەرخونەبكرێت ، ئەوە بۆ لەوڵاتان كە نیمچە فەزیحەتێكى لەم جۆرە روودەدات بەرپرسە حكومییەكان خۆیان دەست لەكاردەكێشنەوە !!؟؟ ئەوە هیچ دوور مەڕۆن بزانن مانگێ بەرلەئیستا كاتێ لەبەسرە [دووربێ لە ئێرە] چەند خۆنیشاندانێك سازكرا دژ بە كەمى دابەشكردنى كارەبا بزانن چۆن [كریم حمود]ى وەزیرى كارەبا خۆى ئیستقالەى پێشكەش كرد ، چونكە غیرەتى مرۆڤایەتى قبوڵى نەكرد تەحەمولى ئەو تەقسیریە بكات ، ئەى بڕۆن بۆ پێگەى ئەلیكترۆنى لیژنەى نەزاهەى [عێراقى بغداد] نەك [كوردى كارتۆنى] بزانن چۆن تیایدا هاتووە كە لەساڵى 2007 وە تا سەرەتاى 2010 زیاتر لە هەزار و دووسەد وەزیر و مدیرعام و مدیر دیوان و وەكیل وەزیر و مدیرى پارێزگا و ئەفسەر و فەرمانبەرى پلە جۆراو جۆر حوكم دراون و لێپێچینەوەى یاسایى توندیان دەرهەق كراوە و لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە ، لاى ئێمەش سەروبارى ئەو ئۆقیانوسە گەندەڵكـــاریە دوانزە كەسمان نەبینى سەریان بتاشرێ و سزاى یاسایى خۆیان وەربگرن ، جـــا پاش ئەو زەمین لەرزەیەیى ئوتیل سۆما كە ویژدان و سۆز و نەستى زۆرێكمانى هەژان .. ئیستا ئەم كەڵە پیاوانە لەبەرپرسانى ئیدارى حكومى سلێمانى ئەم ئەڵێ خەتاى ئێمەى تیا نەبووە و ئەو ئەڵێ خەتاى ئەوانى تیابووە ... هتد ، ئەى باشە قوڕمساغینە خۆ رێخراوى قاعیدە و ئەیمەن زەواهیرى هۆكارى ئەو هەموو شكست و كەم تەرخەمیە نەبووە كە لە سووتانى ئوتیل سۆما كەوتەوە ، بڕۆن رۆژنامەى هۆنیا ژمارە 38 بخوێننەوە بزانن چۆن لەزارى كۆمەڵێ كەسى نزیك رووداوەكەوە هاتووە كە زێڕ و كەلوپەلى شەخسى زۆر لە قوربانیە سووتاوەكان لەو پاشاگەردانیەیى ئەو شەوەدا فەوتاون كە بە دەیان هەزار دۆلار ئەخەمڵێنرێت ، ئەى سەر لەبارى ئەم فەزاحـــەت و حـــەیاچوونە ئەبێ هەمووان بێ تاوان بن و باڵى مەلائیكەتیان پێوەبێ .. ئەبێ ئیدارەى سلێمانى جمهوریەتەكەى ئەفلاتۆن بێت و ئێمەى جاهیل نەمانزانیبێ ... ئەوە بۆ لە مەملەكەتەكەى ئێمەدا پیاوێكى پیاوانە نیە مەردانە رۆژێ لە رۆژان بێتە مەیدان و بڵێت : بەڵێ من كەمتەرخەم بووم و داواى لێبوردن لە میللەتەكەم ئەكەم و ئەمەش كلیلى ژوورەكەم و ئەوەش پێنووسە سەوزەكەم ... ئەوە بـــۆ ئەم دەروێشانە هەر خەمى كورسى و پۆستە چەورەكانى خۆیانە و بەس ... ئەى لەوە زیاتر حەیاچووخۆرترچــن ... ئەى لەوە زیاتر سووك و رسواتربن .. ئەى لەوە زیاتر بەر نەفرەت و رقى ئەم خەڵكە بێدەسەڵاتە بكەون ... ئەزانم ئێوە هێندە بێ ئابروون گەر بێت بەئەندازەى شەرەفنامەكەى بەدرخانى بەتلیسى زیاتر باس لە بێ ئابروویتان بكرێت هـــــەر تەڕنابن و زیاتر بە نینۆك و كەڵبە خۆتان بە پۆستەكانتانا هەڵدەواسن .. بەڵام بەسەرى هەموومان ئەوەش كاتیە و رۆژێكى نزیكە ئەو سەردەمەى بێ لەوانەى لەدەستان داوە زۆر شتى تریش لەدەست بـــدەن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە