هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


پیشوازی له‌ لیستی گۆران له‌ ده‌ڤه‌ری پارتی

Friday, 07.17.2009, 12:00

739 بینراوە


لقى شه‌قڵاوه‌ى یه‌كگرتوو پێشوازى كرد له‌ وه‌فدێكى ئۆفیسى شه‌قڵاوه‌ى لیستى گۆڕان
ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌ (15/7/2009) كاتژمێر (6:30) به‌ڕێز (م.یاسین محمد) به‌رپرسى لقى شه‌قڵاوه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ڕێزان (م.نجم الدین شاكر و م. كمال عمر و كاك نوزاد و كاك سلیمان و م.عبدالعزیز عمر)كارگێڕانى لق له‌باره‌گاى لق پێشوازى كرد له‌ وه‌فدێكى ئۆفیسى شه‌قڵاوه‌ى لیستى گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتى م. مه‌هدى كاوانى به‌رپرسى ئۆفیس وئه‌ندامێتى كاك زرار و م. نه‌جات ئه‌ندامانى ئۆفیس. وله‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگى سه‌رخستنى شێوازى مه‌ده‌نیانه‌ى بانگه‌شه‌ و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا و پابه‌ندى هه‌ردوو لا به‌ ڕێنمایه‌كانى كۆمسیۆن دوپات كرایه‌وه‌ وه‌ باسى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه.‌