سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


رفاندنی گەنجان لە دەڤەری هەولێر و بادینان رقی خەڵکی ئەستورتر دەکات

Tuesday, 18/09/2012, 12:00

1324 بینراوە



وەکو ئاشکرایە ماوەیەکە تیرۆریستەکانی مەسرور بارزانی بەشێوەیەکی مافیایانە دەستینکردوە بە رفاندن و زیندانیکردن و راودوونان و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک لە گەنجانی شاری هەولێری زڵملێکراوی دەستی بەعسیەکانی سەدام و بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی و رفاندی سەیدا ئەکرەم لەدەڤەری بادینان، هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ترسو تۆقاندنەی چەتە و مافیا و تیرۆریستەکانی مەسرور بارزانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا جیلێکی نوێ هاتوونەتە مەیدانەکەوە و ئەو جیلە نە کوردی کوشتووە نە نەتاڵانی کردووە نە خیانەتی نیشتمانی و جاشایەتی کردووە نەچەتەی شاخەکان بووە، هەربۆیە ناچنە ژێرباری پارتی و بنەماڵەی خائینزادەی مەلا مستەفاوە، ئەوەش وایکردوە پارتی توشی ترسێکی گەروەببێت.
ترسی پارتی زیاتر لەوەوە سەرچاوە گرتووە کە بەچاوی خۆیان بینیان چۆن ئەو قەزافییەی کە هەمیشە لە راگەیاندنە چەواشەکارانەکەی خۆیەوە شۆڕش و شۆڕشگێڕی دەفرۆشتەوە بەگەنجانی ئەو وڵاتە و لەژێر کۆمەڵێک قسە و وتە سواودا، بە کەیفی خۆی ئەو وڵاتەی بەڕێوە دەبرد و گەنجەکانی راپێچی زیندانەکان دەکرد و زوڵم و زۆرداریەکانی گەیشتبوونە چڵەپۆپە، بەڵام گەنجەکان و ئازادیخوازانی ئەو وڵاتە زۆر ئازاینە شۆڕشیان دژی بەرپاکردو سەرئەنجام دەسەڵاتەکەی قەزافیان بەلاداخستوو ناوبراویشیان بەودردەبرد کە بە چاوی خۆمان بینیمان.
بەهەمان شێوە پارتیش لەرێگای راگەیاندنە چەواشەکارانەکەی خۆیەوە خەریکی جوێنەوە و کاوێژکردنی هەمان قەوانە سواوەکانی قەزافین و باس لە شۆرشو شۆڕش گێڕی دەکەن، لە پاڵ ئەوەدا خەریکی وڵاتفرۆشی و دزی و تاڵانی و رفاندن و ئەشکەنجەدان و تیرۆرکردنی خەڵکی ئازادیخوازای کوردستانن، پێیان وایە بەو وتنەوەی هەندێک قسەو وتەی سواوا سکی منداڵە هەژارەکانی ئەم وڵاتە تێر دەبێت و گیرفانی بەتاڵی گەنجانی ئەم وڵاتە گەرم دەبێتەوە و برینی خەڵک ساڕێژ دەبێت،ئەمە وەکو ئەوە وایە مرۆڤێک توشی سەر ئێش ببیت، دکتۆر حەبی سک چونت بۆبنووسێت.

ئەوەی ئەمڕۆ لە دەڤەری بادینان و هەولێردا روودەدا کە چەتەکانی مەسرور بارزانی تیرۆریست دەستیان داوتە رفاندن و ئەشکەنجەدانی خەڵک و گەنجانی ئازادیخواز، هیچ نیە جگە لەوەی رق و توڕەی پەنگ خواردووی ئەو دوو دەڤەرە زیاتر دەکەن، سەرئەنجامی ئەو هەموو زوڵم زۆرەی دەسەڵاتداران بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی بەمەرگی خۆیان کۆتای دێت، چونکە مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە زۆربەی دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان عاقیبەتیان نەمان و داروخان بووە بەدەستی خەڵکانی زوڵملێکراو. هەربۆیە پارتیش بەو جۆرە کارانەی مەرگی دەسەڵاتی خۆیان نزیک تر دەکەنەوە و رۆژانە سەدان خەڵک دەکەن بە دووژمنی خۆیان.
ئەو هوشیاریەی ئێستا لە کوردستان هەیە لە چاو رابردوودا پێچەوانەبووەتەوە، بۆ نمونە جاران ئەگەر تۆ زۆرترین مرۆڤت بکوشتایە هەرلە خۆتەوە دەبوویت بە پاڵەوان و سەرکردە و خەڵک چەپڵەی بۆ لێ دەدایت، بەڵام ئێستا یەک مرۆڤ بکوژیت یان ئەشکەنجەی بدەیت، زۆربەی خەڵک وەکو تاوانبار سەیرت دەکەن و رقیان لێت دەبێتەوە، ئەوەش بۆ بەرزبوونەوە ئاستی هوشیار خەڵک و رۆڵی تەکنەلۆژیا دەگەڕێتەوە کە دوونیای کردووە بە گوندێکی بچوک.
ترسێکیتری پارتی ئەوەیەکە لە رابردوودا پێکهاتەی ئەو حیزبە زۆربەی هەرە زۆری ئەنفالچی و جاش و خۆفرۆشەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردیبوون، ئەوەش وایکردبوو هەموویان لە دەوری پارتی کۆببنەوە، چونکە پارتی کە زۆرترین خیانەتی کردووە لەم میللەتە و وەکو دایکی خیانەتکاران هەموویانی لە ژێر چەترەکەی خۆی کۆکردبووەوە،هەر ئەوەیش وایکردبوو یەکەسێک نەتوانێت لە ناوی پارتیدا رەخنە لە بنەماڵەی مەلا مستەفا بگرێت، بەڵام ئێستا جیلێکی نوێ هاتووەتە بەرهەم ئەو جیلە نەخیانەتی کردوە نەدزی و نەتاڵانی و نە کورد فرشی، هەربۆیە هیچ ئەهمێتێک بۆ پارتی و بنەماڵەی ئاشبەتاڵچی دانانێن، ئەوەش ئەو پارتە خیانەتکارەی هەراسانکردووە، هەربۆیە زۆرترێن کارە تیرۆریستیانەکانیان بەرامبەر بەو جیلە نوێیەیە کە بوونەتە چقڵی چاوی وڵات فرۆشانی پارتییەوە.
پارتی بە شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان سەدان سەردەشت عوسمانی تری پێگەیاند دژ بە دەسەڵاتی نەگریسیان، هەربۆیە تا بەوجۆرە گەنجانی ئازادیخوازی ئەو دوو دەڤەر بڕفێنن و ئەشکەنجە بدەن، سەردەشتەکان زیاتر دەبن و ئەو بنەماڵەیش وەکو قەزافی خۆیان و دەسەڵاتیان تەفروتونا دەبێت و ئازادیخوازان لە دادگایەکی عادیلانەدا هەموویان دادگای دەکات.
ئەو پارتە ئەگەر پێی وابێت بە بەکار هێنانی توندو تیژو تیرۆر و ئەشکەنجەدان خەڵک چاوترسێن دەکات، ئەوە خەیاڵی خاوە و بۆی ناچێتە سەر، چونکە ئەوەی پارتی دەیکات هیچ نیە لە چاو ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی لە ماوەی دەسڵاتی سی ساڵ زیاتری بەعسیەکانی سەدام کردیان،بەڵام بینرا سەدام و دارودەستەکەی چۆن تەفرووتناکران و بۆ هەتا هەتایە لە گۆڕ نران. پارتی و کۆیلەکانیان ئەبێ لەوە دڵنیابن بەر سزای گەل دەکەون و ناویان دەچێتە زبڵدانی مێژووی ستەمکارەکانی جیهانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە