ناسیح عەبدورەحیم" زیاتر لە 50 جار هەڕەشەى سكاڵاتۆماركردنم لێكراوە لەلایەن كەسەكان و بەرپرسانى حیزبى و حكومى"

Friday, 04/02/2011, 12:00

1741 بینراوە


" من شتێك نابینم بەناوى سەندیكا ڕۆژنامەنووسان بەڵكو كۆمەڵێك گەرای حیزبى كۆبوونەتەوە ناویان لەخۆیان ناوە سەندیكا"
" سروشى هەموو دەسەڵاتیًَك لە دونیادا ئەوەیە كە پێى خۆش نییە فەزا ئازادى فراوانبێت"
سەبارەت بەرەوشی رۆژنامەگەری و گرفتەكانی بەردەم رۆژنامەنوسان و هاوكاری كردنی دەزگا حیزبی و حكومیەكان لە پێدانی زانیاریەكان ورۆڵی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستا ن لەبەرامبەر رۆژنامەنوسان و ئەوسكاڵایانەی كەلەدژی رۆژنامەنوسان تۆمار كراون ،سەبارەت بەم پرسانەو كۆمەڵێك پرسی تر رۆژنامەنوس ناسیح عەبدورەحیم بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەی خورماڵی دەداتەوە:
-رەوشی رۆزنامەكەری لە كورستاندا لەئێستادا لە چ ئاستێكدایە؟
وەڵام/ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى ئازادا لە ئێستادا گەشتووەتە ئاستێكى بەرز كە پارتى و یەكێتى ناچار كردووە بە هەموو هێزو قوەتى خۆیانەوە بكەونە دژایەتیكردنى و دەست بۆ هەموو كارێكى قێزەون بەردن بۆ بەرگرتن بەو پێشكەوتنەى كە میدیاى ئازاد بەدەستى هێناوە هەر لە كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان بۆ هەوڵى تیرۆركردنى چەندین ڕۆژنامەنووس و زیندانى كردنى چەندانى ترو هەڕشەى كوشتن هەڵمەتى تۆماركردنى داواى نایاسایی و كارنەكردن بە یاسای ڕۆژنامەنووسى گەڕانەوە بۆ یاسایی سزادانى عێراقى ئەمانە هەمووى بەڵگەن لەسەر ئەوەى كە میدیاى ئازادو ڕۆژنامەگەرى لە هەرێمى كوردستان قۆناغێكى باشى بڕیوە و بووتە مەترسیەكى جدى بۆسەر بەرژوەندیە ناشەرعیەكانى بەرپرسان و دەسەڵاتى كوردى لەگەڵ ئەمانەشدا
ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى لەبەردەم مەترسیەكى گەورەدایە ئەم مەترسیەش تەنها لە زیانى ڕۆژنامەنووساندا نییە بەڵكو كۆى كۆمەڵگاى كوردى زیانى پێدەگات سومعەى دەسەڵاتى كوردى زیارت لەكەدار دەكات چونكە ئێستا ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و مافى مرۆڤ لەسەرتاسەرى جیهاندا چاویان بڕیوەتە سەر هەرێمى كوردستان و چاودێرى ڕوشى مافى مرۆڤ فەزاى ئازادى و دیموكراسى ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى هەرێم دەكەن كە بەداخەوە هەموو ساڵێك چەندین ڕاپۆرتى سلبى لەسەر دەسەڵاتى كوردى بڵاو دەكرێتەوە كە هەمووى زیانى هەیە بۆ ئەو ئەزموونەى كە بەرپرسانى كورد ئیدعاى بۆ دەكەن,كیمیابارنكردنى هەڵەبجە چەندە سومعەى حكومەتەكەى سەدامى شكاند هەر ڕاپۆرتێ:ى سلبى ئەمنستى و هیمان رایتس ۆچ و یونامى خاچى سور سی پى جەى و وەزارەتى دەرەوە ئەمەریكائەوەندەى كیمیابیارنكردنى گەڵیبَك سومعەى دەسەڵاتى كوردى دەشكێنێت ناو ناوبانگێكى خراپى بۆ پەیدا دەكات لەبەرچاووى ووڵاتانى دیموكراسى چونكە ئەوەى ئەوان ئیدعاى بۆ دەكەن كە گوایە ئازادى هەیە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە هەرڕاپۆرتێكى سلبى ئەو ڕێكخراوانە لەقكردنى پایەكى حوكمڕانى دەسەڵاتى كوردیە .
-ئایا تاچەند دەسەڵات رێكرە لەبەردەم درووست بونی كەشێكی ئازادو لەبەردەم رۆژنامەنوساندا؟
سروشى هەموو دەسەڵات لە دونیادا ئەوەیە كە پێى خۆش نییە فەزا ئازادى فراوانبێت.ئەوەشى پێى وایە,دەسەڵات فەزاى ئازادى فراواندەكات و نمونەش بە ووڵاتانى ئەورووبا دەهێنەوە تێرَوانینێكى هەڵەیە ,چونكە ئەوە دەسەڵات نییە دیموكراتەو قوبڵى ئازادى دەكات بەڵكو ئەوە میللەتان و خەڵكانى ئەو ووڵاتانەیە كە قبوڵى دیكتاتۆرى ناكەن ئەوە ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و ڕۆشنبیرانى ئەو ووڵاتانەیە كە قبووڵى بەرتەسككردنەوەى فەزاى ئازادى ناكەن ,نە ئەوەى بەرپرسان و دەسەڵات باوەڕیان بە ئازادى هەبێت,
-تاجەند دەسەڵات زانیاریەكان و راستیەكان لەرۆژنامەنوسان دەشارێتەوە یان ئەكەر زانیاریەكیش بدات زۆر دوورە لەراستیەوە؟
دەسەڵاتى كوردى و بەرپەرسەكانى ڕێگرى زۆر دەكەن لە پێدانى زانیارى و هەتا ئێستاش لە شوێنە حیزبى و حكومیەكاندا كار بە قانوونى عقووباتى موزەفین دەكرێت كە ئاشكراكردنى هەر زانیاریەك بەتاوان دادەنرێت ,ئەو زانیاریەشى كە تائێستا هاتوەتە دەرەوە چەند هۆكارێكى هەیە بەشێكى پەیوەندى هەیە بە ململانیەی سیاسى نێوان حیزبەكان و یان ناكۆكى نێوان كوتلەكانى نێو حیزب كە شكاندنى ڕكابەرەكەى دەیداتە ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ ئەمانەشدا لە نێوو فەرمانگە حكومیەكانى كوردستاندا خەڵكێكى دڵسۆز و نیشتمان پەروەر و خاوەن ئەخلاق هەیە كە ویژدانى قبووڵناكات دزى و گەندەڵى هەندێك مشەخۆى حیزبى و حكومى بشارێتەوە بەڵام ئەم جۆرە كەسانە كەمن بە هیواى ئەوەى نموونەى ئەم جۆرە كەسانە زۆربێت ئیتر پیویستمان بە حیزب و حكومەت نییە زانیاریمان پێبدەن
-ئایا میدیای سێبەر تاجەند رێكرە لەبەردەم كەیاندنی راستی زانیاریەكان بە هاوڵاتیان؟
وەڵام /میدیاى سێبەر نەك تەنها ڕێگرە لەبەردەم خوێنەر بەڵكو كار بۆ بەلاڕێدابردنى خوێنەر دەكات و تەنها ئەركێك كە بۆ ئەم جۆرە میدیانە دیاریكرابێت لەلایەن حیزب و حكومەتەوە ئەوەیە كە لە ڕێگەى ئەم میدیانەوە زەوقى خوێنەر بتۆرێنن لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلیەكان,
-رۆَڵی سەندیكای رۆژنامەنوسان لەم نێوەندەدا جۆن هەڵدەسەنگێنی؟ئایا سەندیكاش بەشێكە لەدەسەڵات یان نا؟
وەڵام/من شتێك نابینم بەناوى سەندیكا ڕۆژنامەنووسان بەڵكو كۆمەڵێك گەرای حیزبى كۆبوونەتەوە ناویان لەخۆیان ناوە سەندیكا,ئەگەر سەندیكا سەندیكاى حیزبى نەبێت لەبەرامبەر بەتیرۆرست ناساندنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان هەڵوێستى دەبوو!
-جەنابت وەك رۆژنامەنوسێك بە كەسێكی جەریئ ناسراوی ئایا تا ئێستە جەن سكاڵات لەسەر تۆمار كراوە لەلایەن دەسەڵات دارانی حزبی و حكومیەوە؟
وەڵام /زیاتر لە 50 جار هەڕەشەى سكاڵاتۆماركردم لێكراوە لەلایەن كەسەكان و بەرپرسانى حیزبى و حكومى بەڵام كەزانیوویانە بەڵگەم لەلایەو گەر ئەم دۆسییە بچێتە دادگا خۆیان زەرە دەكەن ناچار پەشیمان بوونەتەوە لە تۆماركردنى سكاڵا ئەگەر چى من زۆرم حەز دەكرد سكاڵا ۆتمار بكەن چونكە لە زەرەى ئەوان بووە لەگەڵ ئەوەشدا,كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان دواى چەند دانیشتنى دادگا دواجار سكاڵاكەیان كشاندەوە,بەرپرسى هەموو بەشەكانى شارەوانى هەڵەبجە سكاڵایان تۆماركرد بەڵام دواجار سكاڵاكەیان كشاندەوە,وەزیرى پێشووى شەهیدان چنار سعد عبدوڵا سكاڵاى تۆمار كردووە ,نوسینگەى وەزیرى تەندروستى هەڕشەى تۆماركردنى سكاڵاى كردووە بەڵام تا ئێستا هیچم بەدەست نەگەشتووە ,سكاڵاتى 27 كادرى لقى 12ى پارتى كە گەشتە كۆتایی لەسەرەتادا حوكمەكە لەبەرژەوەندى من بوو كاتێك بەماددەى 9ى ڕۆژنامەنووسى دادگایكرا بەڵام دواتر دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى مادەكەى گۆڕى و كردى بە مادەدى 433ى یاسای سزادانى عێراقى كە هى سەردەمى بەعسە و بەعس بەم یاسایە ئازادیخوازانى دادگایدەكرد,كارزان سەلام محامیەكى لقى 12
لەبەر ئەوەى تۆمەتى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى بۆ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دروست كرد منیش لە سلیتى كوردستان پۆست بڵام كردوە ئەویش داوایەكى یاسایی تۆمار كرد سەرنجام لەبەرژەوەندى من كۆتایی هات چونكە شاهید هەبوو كە ئەو تۆمەتى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى بۆ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان هەڵەبستبوو لەناو خەڵكدا
-رۆڵی دادگاو دادوەرانی هەرێم جۆن هەڵدەسەنگێنی؟
خراپترین چین و توێژ لە كۆمەڵگاى كوردى لە دواى سیاسیەكان زۆریەك لە دادوەرەكانى ئەم ووڵاتەن كە بوونەتە داردەستى سیاسیە دزو گەندەڵەكانى ئەم ووڵاتە,ئەو ڕۆڵەى ئێستا حاكم دادوەركان دەیگێڕن بۆ دەسەڵات و بەرپرسان هەرهەمان ئەو ڕۆڵیە كە موستەشاروئەنفالچیەك دەیگێڕا بۆ دەسەڵاتى بەعس.ڕۆماننووسى گەورەى كورد بەختیار عەڵى لە ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپیەكان زۆر بەجوانى پێناسى دادگاو حاكمەكانى ئەم ووڵاتەى كردووە كە لە پەرەگرفێكیدا نوسیوێتى"ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینین دەكوژرێین چاوەڕوانن لە سەروى خۆیانەوە فرمانیان پێبكەن تا باوەڕ بەچاوى خۆیان بكەن"
-دوا سكاڵا لەسەر جەنابت تۆمار كرا كەی بوو؟ كێ تۆماری كرد؟
وەڵام /هەموو ئەو سكاڵایانەى لەسەرم تۆمار كراوە لەسەر ئەو نوسینانەیە كە لە سایتى ئازادو سەربەخۆ كوردستان پۆست بڵاوم كردوەتەوە كە سایتێكى ڕەخنەگرو ئازادە كە بەرپرسانى كوردى زۆر بێتاقەت كردووە بۆیە لەبەرامبەر ئەمەدا پەنا بۆ سزادانى ئێمە دەبەن لە ڕێگەى دادگاوە كە دادورە دادگاشیان كۆنترۆڵكردووە
دوا سكاڵا سكاڵاى مەسعود بەرزانى سەرۆكى پارتى بوو كە لەڕێگەى نوێنەر یاساییەكەوە لە ڕۆژى 10-1-2011 لەدادگاى سەید سادق تۆمارى كرد ئەوەش لەبەرامبەر وتارێكدا كە دوو ساڵ پێشتر بڵام كردووە لە یەكەم دانیشتى دادگایكردنەكەدا حاكم سۆران ئیبراهیم عارف بە یەك ساڵ زیندانى و 30 ەهەزار دینار غەرامەحوكمى دام

-تائیستا ئەو سكاڵایانەی لەسەرت تۆمار كراون هیچ كام لەو سكاڵایانە بە زیانی تۆ بووە؟
وەڵام /ئەو سكاڵاییەى كە مەسعود بەرزانى سەرۆكى پارتى و لقى 12 و 27 كادرى ئەو لقە تۆماریان كرد تا ئێستا لەسەر ئەم سكاڵایە سزا دراوم سەرەڕاى ئەو حوكمەى دادگا مەسعود بەرزانى و لقى 12 لە ڕێگەى پارێزەرەكەیانەوە داواى 500 ملیۆن دینار دەكەن وەك قەرەبوویەكى سومعەیان چونكە ئەوان دەڵێن لەو وتارەدا سومعەى شكاندووین

- كورتەیەك لە ژیانی خۆت
ناسح عبدالرحیم رەشید,1978 وهەڵەبجەى شەهید,دەرچووى بەشى بایۆلۆجى لە زانكۆى سلێمانى,كارمەندەى بەشى تاقیگە لە نەخۆشخانەى عومەرى خاوەر,مامۆستا وانە بێژ لە پەیمانگاى تەكنیكى هەڵەبجە بەشى شیكارى نەخۆشیەكان,سەرەڕاى ئەمانە كارى نوسین و ڕۆژنامەنووسى دەكەم و خۆبەخشانە كار دەكەم بۆ سایتى ئەلكترۆنى(كوردستانپۆست)www.kurdistanpost.comكە لە ووڵاتى سوید پەخش دەكرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە