بەرپرسێكى باڵاى هەواڵگرى بە بڕیارى (وەیسى مەسعود بارزانى)سەرانە لە بازگەكان وەردەگرێت

Tuesday, 11/12/2012, 12:00

2221 بینراوە


كاتێ لە ئاسایش وەك (مفەوەز) رێپێدراو وەرگیرام زۆر دلأخۆش بووم, چونكە هەمیشە باوكى شەهیدم فێرى كردبووین. كە پارێزگارى لە گیان و سەروەت و سامانى گشتى و تایبەتیەكانى كۆمەلگا بكەین.
هەموو تەمەنى دامەزراندنم 5 مانگە لە بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى بازگەكانى پارتى لە هەولێر. بەڵام ئەوەندە دیاردەى دزیى و سەرانە وەرگرتن و بەرتیل و سوێندى درۆم بینیوە, قێزم لە خۆم و شەهیدەكەى باوكیشم دێتەوە.
گەورەترین دزلە و بەریوبەرایەتیە , عەمید كەیوان میرزا تۆفیق كە بەهۆى پوریەوە ئەو پۆستەى لە بارزانى یەكان وەرگرتووە, مانگانە بەلانى كەمەوە 50 دەفتەر دۆلارى دەست دەكەوێت, لە دزینى میزانیەو بەرتیل وەرگرتن و سەرانە سەندن لەو خەڵكە هەژارەى هەولێرو دەوروبەرى.
ئیتر وەرە بۆ خوارەوە تا شۆڤێرەكانیان.
ئەوەى هانى دام ئەم بابەتە بۆ كوردستانپۆست بنێرم.دزیى گەورەمان كەم بوو, گەورەترین دزى بنەمالەى مەسعود بارزانى یشى هاتە سەر, ماوەى 45 رۆژە.محەمەد ئەمین بارزانى كە جێگرى هەواڵگرى گشتى یە, شەونیە خۆى نەیەتە ناو بازگەكانەوەو لە كاتى رۆشتنى تانكەرە نەوتەكان بۆ وەرگرتنى سەرانە و, تا ئێستا چەندجارێك ئاگادارمان كردۆتەوە, دواین وەلاچم ئەوەبوو كە بەبریارى وەیسى بارزانى كورىمەسعود بارزانى كە سكرتێرى تایبەتى مەسرۆر بارزانى برایەتى لە ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى پارتى.
شەونیە حمەمەد ئەمین بارزانى 20000 بیست هەزار دۆلار بۆ وەیسى بارزانى و خۆیى نەباتەوە.
ئەوەتەى تانكەرە نەوتەكان بە زۆرى لە كەسنەزانەوە دەروات حەمەدەمین بارزانى لە رێگەى گۆمەسپانەوە دێتە بازگەى دێگەڵە بۆ سەرانە وەرگرتن بە دوو سەیارەى وەنەوشەى ڕەش.
شۆڤێرەكەى عەمید كەیوان باسى ئەوەى كرد كە ئەم حمە دەمین بارزانى یە هەر جارەو دەبیتە پیاوى یەكێك لە كورەكانى مەسعود بارزانى ودواى ئەوەش هەموو كارەكانى بۆتە زەمى سیداد بارزانى لەناو هەواڵگریدا
حەمەدەمین بارزانى لەگەلأ لیوا عیسا عوزێر كە راویژكارى سەربازى یە لە مەكتەبى مەسعود بارزانى,رۆژانە دەیان راپۆرت لە دژى وەزارەتى پَشمەرگەوو لیوا عەبدولعەزیز پیندرۆیى و ئەفسەرانى داراى و میرەو لیژنەى پزیشكى بەرزنەكاتەوە.
حمەدەمین بارزانى ئەوەندە گەندەلأە كورێكى كردۆتە ئەفسەرو و لە هەمان كاتیشدا لە پەرلەمانى كوردستان كراوەتە راویژكار بۆ مووچەكەى.
ئەوەشیان باسكرد پارسال لەلایەن مەسرۆر بارزانى یەوە یەك مانگ ترۆ كراوەو دواى پارانەوە و ناردنى هاوسەرەكەى بۆ مالى مەسرۆر بۆ سەر كارەكەى گێراویانەتەوە.
كارمەندێكى ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە