دکتۆر شاهۆ سەعید دەغیلەی بۆ دەسەڵات داناوە

Friday, 11/05/2012, 12:00

2482 بینراوە


سەرەتا گەوجاندن و دێواندن، پاشان درۆ و دراو ، ئینجا دەستگرتنی حیزب بەسەر حکومەت و بنەماڵەش بەسەر حیزبدا. ئەمانە وشەگەلێک بوون، کە ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان کاک نەوشیروان مستەفا وەک داهێنانێکی زمانەوانی گوایە هێنایە ناو دنیای ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی کوردیی لە باشوری کوردستان، کە زۆرکەس پێی سەرسام بوون، ئەم وشەگەلە کەوتە سەرزاری ڕاگەیاندن لە هەموو بورەکانیدا، وەک رۆژنامە، تیڤی، گۆڤار، ماڵپەڕ .... هتد، لە ئاستی شەقامیشدا بووە وێردی سەر زوبانی خەڵکێکی زۆر، کە بەساڵان بوو لە بەرامبەر دەسەڵاتی باشوری کوردستاندا هەردەم لە پۆپۆزیسیۆنی ناڕەزایی و ڕەخنەگرتن دابوون، هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بەدەستخستنی هەژمارێکی باشی کورسییەکانی پەرلەمان بوو، لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی ٧ دا.

پاش ئەو بەروارە بۆ ئەمڕۆ ئیتر وردە وردە بۆیاخەی دیوارە ڕزیوەکانی پێ سواقدراوە تەنک دەبێت و هەڵدەدات و میتاڵە ڕاستینەکەی زهنیەتی حیزب و هزراندنی حیزب و سەرکردە لە باشور دەچێتەوە سەر ڕاستینە دیرۆکی یەکەی خۆی بۆ پێش هەرشتێک حیزب؟ چونکە بزوتنەوەی گۆڕان کە ڕەخنەی چەمکی حیزبی دەکرد بۆ خۆی لەهەنگاوی یەکەمدا بوو بەحیزب بەڵام کامە حیزب؟ حیزبێک لەپەنهانیدا واتە بەشەرمنی، لەهەمان کات هەرکەس دەزانێت کە برادەرانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان ئامادە نەبون لە ڕوداوەکانی ١٧ی شوبات دا تاقە یەکنوێنەری شەقام ببەنە ناو کۆبونەوەکانی خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتدا وبەئاشکرا وەک حیزب ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدا لە گفتوگۆ و دانوستاندن دا بوون ئەمە لەکاتێکدا حیزبیان لەخەڵک دەدێواند و گوایە حیزب دەستی گرتوە بەسەر حکومەتدا ئەمانیش با دەست بگرن بەسەر شەقام و داواکانی خەڵکدا !حیزب پەیوەندی نادەستوری لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەر هەیە کەچی ئەوەتا ڕێکخەری حیزبی گۆڕان لەسەرداوای کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران تەشریف دەباتە ئێران ئامنج لەم سەردانە چی یە و باسی چیدەکرێت کەسنازانێت هەروەک چۆن سەرانیتری دەسەڵات چون و هاتن و کەسیش نەیزانی باسی چییان کردلەسەرچی ڕێکەوتن و دژی کێ ڕێکەوتن و کوردلەم دیدارەدا چی دەستکەوت، ئەمە هەربۆ دەوڵەتان وانەبووە بەڵکو حیزبەکانی باشور هیچکات تەنانەت لەسەر سادەترین پرس بەڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک نەدواون چونکە ئەوان ئەوەندی باوەڕیان بەعەقڵی خۆیان و ئاغایەتی خۆیان بەسەر خەڵکەوە هەیە نیو ئەونە باوەڕیان بەو گەلە نی یە کە بەخوێن و کۆمەڵکوژی و کیمیاباران گەیاندنی یە ئەمڕۆ.

شتێکی تر کەسەرسامی کردم دراو بوو،ئەوهەواڵە بوو کە لەڕۆژنامەکان بڵاو کرایەوەکە ئەندام پەرلەمانە دەستلەکار کێشاوەکانی گۆڕان موچەی خانەنشینی ٦ مانگیان بەسەریەکەوە وەرگرت، بڕی ٣٩ ملیۆن دیناربۆهەریەکەیان ئەمە لەکاتێکدا ئەم بەڕێزانە داوای نەمانی یاسای خانە نشینی ئەندام پەرلەمانیان کردبوو ،ئەرێ گەلۆ ئەمە گەوجاندن نی یە؟لەوەش سەیرتر دکتۆر شاهۆ سەعید لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەو بڕەپارەیەت وەرگرتوە دەڵێت بەڵێ من ئەوپارەیە لای خۆم هەڵدەگرم کە یاساکە نەما دەیدەمەوە بە حکومەت!

دورنی یە دکتۆر دەغیلەیەکیشی بۆ نەکڕیبێت بۆ نا؟ پێشینان وتویانە ماڵی سپی بۆڕۆژی ڕەش ،لێرەوە من گومانم هەیە کە ئەوەی لەسەر پرسی شوقە و پارە ڕویدا و چەندکەسێکی لە فراکسیۆنی گۆڕان دابڕی سیناریۆ بووبۆ شاردنەوە و کپ کردنەوەی ئەوقەیرانە ناوخۆیی یانەی گۆڕانی تێکەوتون و ڕێکخەری بزوتنەوەکەش کەوتەوە لێدانی قەوانە سواوەکەی پارەی میلەت و گەندەڵ بون، درۆیەکیتری لەسەرپێمان خۆقوتارکردن لەئاشکرابونی حەقیقەت بو دەنا ئەی بۆ ئەم هەڵوێستەی دکتۆر و هاوڕێکانی کەس پێی نەوتن پشتی چاوتان برۆیە پارەکەی کەمترە؟خۆ ناشێت بڵێن ئەم پارەیە پارەی گەل نی یە حکومەت بەتایبەتی بۆئێمەی چاپکردوە؟

دەکرێت ئەو وشە گەلەی سەرەوە جۆرێک دەربڕینی نوێ بن لە پێناسەکردنی پرسەکان بەڵام وەک حەقیقەت بەشێکە لەکلتوری حیزب و سەرکردە و دەهۆڵی ڕاگەیاندن وڕێشەیەکی مێژوویی هەیە،کلتوری درۆبکە درۆبکە هەتا باوەڕت پێدەکەن لەم ئامرازانە پێکهاتووە، گەوجاندن بۆ بەتاڵکردنەوەی توانای تێگەیشتن لەحەقیقەت، دێواندن بۆ دەسەوسان کردنی خەڵک، کە هەردەم خۆی بچوک ببینێت و هێز لەدەرەوەی خۆی وەربگرێت، درۆبۆبەردەوامی دان بە مانەوە لەسەرپێ ئەگەر بەلەرزۆکیش بێت دراو کەهەمو ئەم ئەرکانەی پێ جێبەجێ بکرێت ،سەرەنجام ئەوەی کە من لەبیابانی وشکی لێگەڕینە یاخیی بوەکانی خۆمدا بەدوایدا وێڵم لەدورەوە دەیبینم ئاوە کەدەگەمە سەری دەبێتە سەراب!

لە ڕەوشێکی بەو جۆرەدا دۆخی گەوجاندن هەر ڕۆژەی لە بەرگ و فۆرمێکی تازەدا لە دایک دەبێت رۆژێک بەسەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆریەت لەعێراق و رۆژێکیتر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و پاش ئەویش لەوانەیە ببێتە ئیمبراتۆریەت و لەوێشەوە دەربازبێت بۆ سەدان وهەزاران داهێنانی گەوچێنەریتر، هەرچەندە گەوجاندن گەورەبێت ئەوادێواندن زەبەلاحتر دەبێت لەگەڵ ئەویشدا درۆکانیش شاخدارتر وسەرەنجام پارەی نەوتەکەش هەربەشی دەزگا زەبەلاحە بزوێنەرەکانی ئەوپرۆسەیە و ئەوانەی کاری تێدا دەکەن دەکات ،بەکورتی و بەکوردی ئەوان سوار و ئێمەش پیادە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە