ئامانەتەکەی لە عادیل مورادیان دزی، هی من بوو

Tuesday, 10/03/2015, 12:00

5501 بینراوە


عادل مورادم بۆ یەکەم جار لە سەردانێکی کۆچکردوو کەمال فوئاد ناسی. پاش قسە و باس وتی هاوتوومەتەوە بۆ بردنەوەی کاک کەمال بۆ سلێمانی. بۆیم روونکردەوە کاتێک کورەکەی و هاوسەرەکەی کۆچیدواییانکرد، کەمال فوئاد بەخۆمی وت کە ئەویش پارچە زەویەکی لە پال ئەواندا بۆ گۆری خۆی کڕیوە بۆیە باوەرناکەم کچەکەی رازیبێت لەسەر بردنەوەی باوکی.
من و روناکی هاوسەرم فەرموومان لە عادل کرد بۆ سەردان و نانخواردن لەماڵمان. ئەو وتی کە گوایە دوو رۆژی دی دەبێت برواتەوە و کاتی سەردانی نییە. 
پاشان پرسیارم لێکرد گەر بتوانێت ئەمانەتێکم بۆ بگەیەنێتە (سەرکۆ).
وتی کام سەرکۆ؟ وتم برازامە و خوشکەزای دکتۆر ن.ک ی هاورێتە.
وتی چییە؟ بۆم باسکرد کەبرێک یارمەتییە (10،000 ئێرۆ)یە بۆ برازا و خوشکەزاکانم دەنێرمەوە.
وتی باشە بیدەرە دەست کاک شاخ یان زاهیر. 
من ئەوانم دەست نەکەوت، لەبەرئەوەی کاتەکەش کەمبوو، پەیوەندیم کرد بە کاک هیوا بەهجەت، هاورێی دێرینی عادل موراد. 
ئەو وتی بەیانی خۆم دەیبینم. رێککەوتین پێکەوە بچینە لای.
رۆژی ٩١١٢٠١٤ ئامانەتەکەم نیشان کاک بەهجەت دا کە بیست ٥٠٠ یۆرۆیی بوو. کاک بەهجەت خستیەوە ناو زەرفەکە و منیش ئەدرەسی تەواوم لەسەرنووسی. کاک بەهجەت وتی ئیمزاشی بکە. لە شوێنی یەکتربینینەوە بە ئۆتۆمبیلیەکەی کاک بەهجەت چووین بۆ سەردانی عادل موراد لە ئوتێلەکەی. 
لەوێ داوای بیبیبی عادل مورادمان کرد. هاتەلامان. 
کاک هیوا زەرفەکەی دایەدەستی و وتی ئەمە ئامانەتەکەی حەمەی مەلایە. ئەویش وەریگرت و خستیە گیرفانی راستیەوە. لە هەمان کاتدا، نزیکەی ١٢ی نیوەرۆبوو، کاک سالار هات و چەند وێنەیەکی بەکۆمەڵی گرتین. 
پاشان کاک هیوا منی گەرانەوە شوێنی خۆم لەبەرئەوەی پاسکیلەکەم لەوێ بەجێهێشتبوو. 
رۆژی ٢٦١١٢٠١٤ دکتۆر ن.ک. هات بۆ بەرلین و تەلەفونی بۆمکرد بیبینم.
لەپاش گفتوگۆ، لێمپرسی کە ئەگەر ئەمانەتەکەی بە عادل مورادا بۆیمناردبوو پێیگەیشتووە. گوتی چەند جارێک دیومە و هیچی نەداومەتەێ. وتیشی ئەو پیاوە شتی زۆر لەبیردەچێت.
٣٠١١٢٠١٤ عادل موردا بۆ مەراسیمی ناشتنی کەمال فوئاد هاتەوە بەرلین. رۆژی دوایی، ١١٢ پاش بەخاکسپاردنەکە عادل مورادم بینی و لێیمپرسی کە ئەگەر ئەمانەتەکەی گەیاندووە بە دکتۆر ن.ک؟ گوتی بەڵێ هەر کە گەیشتمەوە داومەپێی. 
پەیوەندی کرایەوە بە دکتۆر ن.ک، ئەویش وتی کە پێم نەگەیشتووە و گفتی دا کە بۆخۆی قسە لەگەڵ عادل مورادا بکات. 
بەڵێ، عادل موراد بە دکتۆر ن.ک ی گوتبوو گوایە ئەو زەرفە رەنگە لەناو ئەو جانتایەبووبێت کە لێی دزراوە!
ناچار خۆم لە رێگای تەلەفونەوە پەیوەندیم لەگەڵ عادل موراد کرد. لە تەلەفونەکەدا وتی قەیدی چییە نامەیەکی دی بنووسە و بۆی بنێرە. وتم مەسەلە نامە نەبوو ئەمانەتی پارەبوو. ئەو یەکسەر تەلەفونەکەی داخستەوە، بۆ جاری دووەمیش بەهەمان شێوە تەلەفونەکەی بەسەرمدا داخستەوە. 
پەیوەندیم کرد بە کاک هیوا عەونیەوە و کێشەکەم بۆ گێرایەوە. پێی سەیربوو، وتی کە ئەو پتر لە ٤٠ ساڵە عادل دەناسێ. داوام لێیکرد کە قسەی لەگەڵ بکات بزانێ بۆ جارێک دەڵێ گەیاندویەتی و جارێکی دی گوایە لێی دزراوە؟
عادل موراد بە کاک هیوای وتبوو کە نەیزانیوە پارەی تێدابووە و زەرفەکەی خستۆتە ناو جانتاکەوە و پاشان جانتاکەشی لێدزراوە.
کاک هیوا وتی بەس نەبوو خۆمت لەتەکدا بووم کە دامانێ، پێشنیازی ئەوەی بۆم کرد کە برۆمەوە بۆ کوردستان و بۆخۆم چاوم بە عادل بکەوێت.
٩١٢٠١٥ گەرامەوە کوردستان، پاش چەند تەلەفون و سۆراخکردن لە رۆژی ١٤١٢٠١٥ کاتمان پێدرا لە ماڵەکەی خۆی بیبینم. لەتەک سەرکۆی برازاما چووین.
دوو پاسەوان لە بەردەرگا رایانگرتین و پێمان راگەیاندن کە کاتمان هەیە. پاش چوونە ژوورەوە پاسەوانی سێهەم بردینەیە هۆڵی چاوەروانی. پاش ماوەیەک عادل هات و بێ بەخێرهاتن بەدەنگێکی بەرز بە سەرکۆی گوت کە مۆبایلەکەی داخا و ئینجا پرسی مەسەلە چییە؟ منیش باسەکەم کردەوە و لێم پرسی کە بۆ دوو جۆر وەڵامی جیاوازمان دەداتەوە. پاشان لە بەخاکسپاردنەکەی کەمال فوئادا وتت کە ئامانەتەکەت گەیاندووە. یەکسەر تورەبوو، وتی نە تۆ و نە خێزانت ناناسم. نە لە خاکسپاردندا و نە لە ئوتێل تۆم نەدیوە و هەڵسە برۆ دەرەوە. پێم وت من ئەم باسە بڵاودەکەمەوە. وتی بیدە بە رۆژنامەکان.

حەمەی مەلا
بەرلین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە