مەلا مستەفا یەکەمین داهینەری گەندەڵی یە

Saturday, 26/03/2011, 12:00

2357 بینراوە


مەلا مستەفا یەکەمین داهێنەری گەندەڵی یە لەسەرتاسەری کوردستاندا ،کەبەدرێژایی مێژووی ژیانی لەکاری خراپ وگەندەڵکاری و هەرەس هێنانی شۆڕش بەولاوە هیچی تری نەکردوە،لەم ماوەیەدا لەگەڵ کەسێکی بەتەمەن کە کۆنە پارتی بوو کەوتمە گفتووگۆ لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆ وە گەندەڵیەکانی هەردوو بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،لەگەرمەی قسەکردنەکەمدا بووم سەیرێکی کردم وبە ئاخێکی گەرمەوە ووتی خۆزگە گەنجەکانی ساڵی شەست وحەفتاکان نیووهێندەی ئێوە ووشیارو خاوەن هەڵوێست بوونایە هەرگیز ڕۆژی کورد بەم ڕۆژە نەئەگەیشت وئەو هەموو ماڵ وێرانی ونەهامەتیانەمان بەسەر نەدەهات ،پاشان ووتی تۆ باسی گەندەڵی مەسعود بۆ من ئەکەیت بەس من ئەڵێم گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێت،درێژەی بەقسەکەی خۆی داو ووتی باش بیرم نەماوە لەسەرەتای حەفتاکاندا بوو خەڵکی گلەییان لە مەسئوولەکانی پارتی ئەو زەمانە ئەکرد کە خەریکی دزی وفیعلن ،ووتی ئێمەش چەند کەسێکی پارتی بووین لە سلێمانی خۆمان بەدڵسۆزی کوردوکوردستان ئەزانی وبڕیارماندا ئەم گلەیی وڕەخنانە بگەیەنینە لای مەلامستەفا وئاگاداری بکەین کەکەسانیک هەن لەژێرسایەی شۆڕشدا خۆیان دەوڵەمەند ئەکەن کە لەوکاتەدا شۆڕش زۆر پێویستی بەکۆمەک ویارمەتی هەبووکەلەهەمان کاتدا سەرکردایەتی پارتی ئەوکاتە باسی لەکەم دەرامەتی وبێ پشتیوانی شۆڕش ئەکرد،پاش هێنان وبردێکی بێ واتا هەرچۆنێک بوو مەلا مستەفامان بینی بە هۆی ئەم دکتۆر مەحمودەی ئەمڕۆوە ،مەلامستەفایان پێشتر ئاگادار کردبووەوە کە ئێمە بۆچی هاتووین بۆلای بەلام ئەو وا خۆی نیشاندا کەهیچ نازانێت باسی شەڕی تایەفەی بارزانی ئەکرد لەگەڵ خێڵ و عەشیرەتەکانی بلە وبارزاندا ،پاش کەمێک بێدەنگ بوون دکتۆر مەحمودبە مەلامستەفای ڕاگەیاند کە ئێمە لەسلێمانیەوە بۆچی هاتووین بۆ بینینی، باسەکەی بەکورتی تێگەیاند ،ئێمە زۆر شتمان لەمەلامستەفا بیستبوو بەڵام من خۆم یەکێک بووم لەوانەی کەلەو دانیشتن وقسەکردنانەیدا زۆرزۆر پەشیمان بووم لەوەی کەمن دوای چی کەوتووم،پاشان ووتی ئێمە چاوەڕوانی ئیجرائاتی زۆر توندو تیژمان دەکرد کەچی بە یەکێک لەپیاوەکانی ووت ئابڕۆ ئەو فەردەگوێزە بهێنە ،بەپێکەنینەوە ئەم پیاوە بەتەمەنە ووتی وامان ئەزانی گاڵتەمان پی ئەکات کەچی هێندەی نەبرد کابرا بەفەردەیەکەوە خۆی کرد بەژووردا وداینا پاشان مەلا مستەفا ووتی،ئادەی هەریەکەتان چەندی پێویستە با لەوگوێزە بۆ خۆی ببات ئیتر ئەوە بوو ئێمەو ئەوانەی تریش کەلەدیوەخانەکەدا بوون بەترسەوە هەستان هەریەکەو بەشی خۆی گوێزی برد لەکۆتایدا ووتی ؛ئێوە بوونە هۆی ئەوەی کەمن نەتوانم ئەم گوێزە بەعەدالەت بەسەر ئێوەو ئەم گوندەو جواردەوریشی بەش بکەم بۆ ڕازی بوون کەپێم ووتن هەریەکەتان چەندی دەوێ بابیبات بۆخۆی خۆ ئەوگوێزە مڵکی ئێوە نی یە بۆ برتان ،ئێستاش من ناتوانم لێتان بسەندمەوە لەبەر ئەوەی لەماڵەکەمدان ،هەستن بڕۆنەوەو جارێکی تر باسی دزی نەکەن،ئیتر ئەوە بوو هاتینە دەرەوەو زۆر دڵگران بووین لەوەی کەچۆن خۆمان ناشیرین کرد لەبەینی خۆماندا مقۆمقۆمان بوو هیندەی نەبرد دکتۆر مەحموود هات بۆلامان بەبێتاقەتییەکی زۆرەوە ووتی هەی غیرەت سەگ بتخوات ئەگەر هەڵبستامایەو بموتایە ئەو گوێزەی بۆ جەنابتیان هێناوە فەردەیەک نەبووەو ٢٥ فەردەیە وا بیست وچوارەکەی تری لە حەوشەی پشتەوەیە وبۆ بۆچوارگوێز ئەمان شکینی وئەمان کەیت بەدز .......ئااااااااااااخ ئیتر کاکی دکتۆر هەر ئاخ وئۆخی بوو تاکوو ئێمەش خواحافیز بوونمان لێکردو بەجێمان هێشت , بەڵێ ئەوەتا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە مەسعودو نێچیرفان بارزانی بەشی شێر لەپارەی گومرگ وداهاتی نەوت و پارەی بەغداد وکۆمەک ویارمەتی دەرەوە وبازارو بیناوجگەرەفرۆشتن و..............هەتا دوای بۆ خۆیان ئەبەن وچەند ممەسینە هەڵگرێکیان لەدەوری خۆیان کۆکردۆتەوە بەناو وپۆستی جیاوازەوە پارەوزەوییان پێ دەدەن وە چاو پۆشی لە دز وپیاو کوژو گەندەڵەکان دەکەن تەنها بۆ خاتری شێردنەوەی گەندەڵیەکانی خۆیانە و هیچی تر.

گەندەڵی یەکی تری مەلا مستەفا بە جەنەراڵ بوونەکەیەتی کە چۆن کوردی ئەو سەردەمەهەتاکوو پارتیەکانی ئەمڕۆشی پێ هەڵخەڵەتاندووە ،ئەم جەنەڕاڵی بێ شەهادەو بێ پلە(ڕوتبە)یە یە کەچۆن لەکوردیان کردووە تەیارە ،ئاش بەتاڵەکەی گەورەترین شاهیدە کە فڕی بەسەر کاری سەربازییەوە نەبووە کە بە ١٠٠ هەزار چەکدارەوە ئاشبەتاڵ بەشۆڕشێک بکەیت و بڵێیت کاری من تەواو،ئەوەتا ئەمڕۆمەسعودونێچیر بەهەمانشێوە لەگەڵ زۆربەی مەسینە هەڵگرەکانی بنەماڵە خەریکی تەزویرکردنی خەڵات وشەهادەی دکتۆران
گەندەڵی یەکی تری مەلای ئاش بەتاڵ ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوهەموو نەهامەتیەی هێنای بەسەر کوردا چی پارەو سامانی شۆڕش هەبوو هەمووی دزی وڕایکرد بۆ ئەمەریکا

گەندەڵییەکی تری مەلا ئەوەیە کە کووڕەکانی کرد بە میرات گرەوەی خۆی لەپاش مردنی وەدانانی ئدریس ومەسعود بە لێپرسراوی سەرۆکی پارتی وپاراستن

گەندەڵییەکی تری مەلا ئەوەیە کەهەردەم بەچاوێکی سووکەوە ڕوانیویەتە سۆرانی یەکان بەردەوام شکاندوونی
گەندەڵی یەکی تری مەلا ئەوەیە کە چەند ژنێکی هیناوەو هەر خەریکی ئافرەت ومێ بازی بووە لەبری ئەوەی دابنیشێت بەرنامە بۆ داهاتووی کورد دابنێ
گەندەڵییەکی تری مەلا ئەوەیە کە نەیزانیوە واتای ئۆتۆنۆمی چی یە وبۆ داوای سەربەخۆی بۆ کوردستان نەکردووە
گەندەڵییەکی تری مەلا ئەوەیە کە بۆ وەک قازی محەمەد ی نەمر حکومەتێکی پێک نەهێناو هەردەیویست خەڵک هاتوو چۆی تەکێکەی بکەن وسوجدەی بۆ بەرن

گەندەڵی یەکی تری مەلا ئەوەیە کە ئەم منداڵە گەندەڵانەی بۆ ئەم میللەتە جێهێست
گەندەڵی مەلاو بنەماڵەومەسینە هەڵگرەکانی هەرگیز تەواو نابێت تەنها وتەنها بە خوێن نەبێت
هەربژی جەماوەری چاوکراوەی گۆڕان خواز


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە