10ملیۆن دینار! قه ره بوی ناوچه دابراوه کان!

Tuesday, 13/11/2012, 12:00

3242 بینراوە





باشوری وڵات به بارو دۆخێکی ئاڵۆزو نا هه موار ره ت ده بێ، به تایبه تی کوردی ناوچه دابراوه کانو شاری که رکوک. بێگومان ئه وه ش له ئه نجامی لێدوانه زبره کانی سه رۆ ک وه زیرانو هه ڵوێستی به رامبه ر ماده ی ١٤٠، مه ترسی پر چه کردنی سوپاو،گرنگی دان به میلیشیای سه حوه جموجۆڵی ئۆپراسیۆنی دیجله و هه وڵی دامه زراندنی بنکه له له یلانو ناوچه جێناکۆکه کان. له و کاته پڕهه ستیاره دا، که ناڵه ئاسمانیه کانی پارته ده سه ڵاتداره کان، باس له قه ره بوی ها وڵاتیان ده که ن وه ک جێبه جێکردنی برگه یه ک له ماده ی ١٤٠ له ناوجه دابراوه کان، هه مو قورسای میدیای خۆیان هاوێشتۆته سه ر باسی ئه وه ی که ٣٠٠٠که س ناوی ده رچوه بۆ ئه وه ی قه ره بو بکرێته وه به 10 میلیۆن دینار! وه خه ڵکانی تریش له سه ره ن هێشتا ناویان نه ها تۆته وه.
ئه و جۆره سیاسه ته ی راگه یاندن ئاشکرایه به پله ی یه که م غافڵاندنی میلله ته، ده یانه وێ به میلله تی رابگه یه نن که بارو دۆخه که ئاساییه وه ماده ی ١٤٠ له جێبه جێکردنه به ده لیلی ئه وه ی ئه و ناوانه گه ڕاونه ته وه چه که کانیان ئاماده یه بۆ وه رگرتن. بێگومان ئه و بره پاره که مه بۆ خه ڵکی هه ژاری ئه و ناوچانه که تا وه کو ئێستا له ژێر بارو دۆخێکی زۆر ناهه موار گوزه ران ده که ن گرنگیه تی تایبه تی هه یه، به ڵام هه نوکه پرسی کورد له باشوری وڵات له مه ترسیه هه ر وه کو هه مو لایه ک لێی ئاگاداره، ئه و ه ده بێ ببێ به بابه ته کی سه ره کی گرنگی پێدانو توێژینه وه وه رونکردنه وه وه ی له لایه ن که ناله کانی راگه یاندن ئینجا چ ئه هه لی بێت یان حیزبی، وه ئاماده باشی بۆ بکرێ له ناو میلله ت بۆ ئه وه ی دوای میلله ت روبه روی روداوی کتوپڕی چاوه رێنه کراونه بێتو توشی حه په سان بێت له ئه نجامدا کاردانه وه ی پێویستی نه بێ بۆ روداوه سیاسیه کا نو سه ربازیه کان.
بێگومان په یره و کردنی ئه و جۆره سیاسه ته له راگه یاندن له و کاتو ساته پر هه ستیاره ته نیا خۆ دزینه وه یه له روبه رو بونه وه ی ناکۆکیه کانو گرفته سه ره کیه کان، شاردنه وه ی راستی روداوه کان و مه سه له جه و هه ریه کان له میلله ت به تایبه تی له ناوچه دابڕاوه کان. بۆیه ش له و کاتو ساته دا ئه و جۆره ئاراسته یه له راگه یاندن له خانه ی چه واشه کردنی میلله ت هه ژمار ده کرێ و له خزمه ته مه سه له ره واکه نیه.
ئه و بڕه پاره که مه ی که بۆ قه ره بوکردنه وه ی میلله تی کورد بڕاوه ته وه له ناوچه دابراوه کان، له میدیای ده سه ڵاتدارانی هه رێم زیاتر له ئه ندازه ی خۆی گه وره کراوه وه سه ره نجی خه ڵکی بۆ راکێشراوه، له راستیدا ئه و بڕه پاره که مه شایه نی ئه و هه ڵاو زه قکرنه وه یه نیه هه تا له کاتی ئاسایی ، چونکه له چاو ده رامه تی سامانه سروشتیه کانی ئه و ناوچانه، به تایبه تی نه وت و وه له چاو ده رامه تی گشتی عیراق زۆر که مه. هه روها ئیمرۆ گڕانی پێداویسته کانی ژیان له بازاره کانی هه رێم و ناوچه دابڕاوه کان، وای کردوه و ئه و بره پاره که مه که لێنێکی ئه و تۆ پرناکاته وه له ژیانی ئابوری خێزانی کورد له و ناوچانه.
سه ره رای هه مو ئه وانه، به به راورد کردن له گه ڵ ئه وه ی میلله تی کورد له با شوری وڵات به سه ری هاتوه به درێژای مێژو له ژێر ده سه ڵاتی داگیرکه ران به تایبه تی له ناوچه دابراوه کانو پارێزگای که رکوک، بگره هه تا ئه گه ر له شه سته کانی سه ده ی رابردوه وه هه ژماری بۆ بکرێ، له ماڵ وێرانی، کوشتنو برینو، مال تاڵانکردنو، لێدانو سوکایه تی، ده ربه ده ری و نه هامه تی ، به بێشک ده توانرێ بگوترێ هه ر تاکێکی میلله ته که له ناوچه دابڕاوه کان شایه نی له ١٠ ملیۆن زۆر زیاتره بۆ قه ربوکردنه وه.
له ژێر ده سه ڵاتی رژێمی سه دام ١٠هه زار دینار ده به خشرا به (عه ره بی هاورده) . ده هه زار دیناری ئه و کاته به لای که می ده یکرد ٠ ٣ تا ٤٠هه زار دۆڵاری ئه مریکی له گه ڵ ئه وه ش ده ستیان به سه ر خانو، مالو مه رو ماڵاتی ، ئه و کوردانه ده گرت که ناوچه کانیان له ژێر فشاری رژێمه کان به ناچاری به جێ ‌هێشتبو، جگه له وه ش ئۆتمۆبیلی پیه که بی جۆری جوتیاریان وه ر ده گرت وه به درێژای ئه و سا ڵانه ش هیچ که مو کورتیه کیان نه بو، هه مویان پر چه ککرابون و ژیانێکی خۆشو پر ئیمکانیاتیان به سه ر ده برد، ته نیا مه ترسی ئه وه یان هه بو ئه گه ر پێشمه رگه جارو بارێ بیتوانیبا ده ستی پێیان بگاو گورزی تۆڵه یان لێبکاته وه.
دوای روخانی سه دام و زه مانی عیراقی لاواز بڕیار درا عه ره بی هاورده ئه و ناوچانه به جێبهێڵن بگه رێنه وه ناوچه کانی خۆیان، بۆ ئه و مه به سته ش دوباره قه ره بو کرانه وه! ئه گه ر ئه و پاره یه ی وه ریده گرن زیاتر نه بێ له کورده گه راوه کان بۆ ئه و ناوچانه ئه و بێگومان که متر نیه. وه ئه و عه ره بانه ی که دێهاته کوردیه کانیان به جێهێشت هێشتا له ناو شاری که رکوک نێشته جێن، ره نگه بڵێن هه ندێک له و عه ره بانه کۆپنی خٶراکیان یا خود ره گه ز نامه یان گوازراوه ته وه ناوچه کانی خۆیان، به ڵام ئه زمون ئه وه ی سه لماندوه له و ناوچه یه نه یاسا کاری پێده کرێ نه ده ستور، هێزو ده سه ڵات بریار ده رده بێ، بۆیه کاتێ ده سه ڵاتی ناوه ند به هێز بو وه نیازی ئه وه ی هه بو که هه نگاو بنێ به و ئاراسته یه به دڵنیایه وه هه مو ئه و ره گه ز نامانه له ماوه یه کی زۆر کورت کاری جدی بۆ ده کرێو ده گوازرێته وه، وه ئه و عه ره بانه ی ناو شاری که رکوکێش دوباره پڕچه کو پاره ده کرێنو به کارده هێنرێن بۆ هه مان مه به ستی که رژێمه کانی رابردو به کاریهێنابون، بۆیه ش به هه مو بارێکبێت ئه و جۆره پروپاگه نده یه له میدیای ده سه ڵاتدارانی هه رێم له به رژه وه ندی گشتی میلله تو مه سه له ره واکه نیه.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە