بەزاندنی سنور لەلایەن ئێرانەوە بە وێنە

Wednesday, 20/07/2011, 12:00

1857 بینراوە


سەرنجی ئەو وێنەیە بدەن، ئەوە ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستانە لە سنوری قەزای چۆمان، لە سەروی کوێستانەکانی وێزێ... ئەو ھێڵەسورەی کێشاومە کە ژمارە (١)ە، جوانتر دەریدەخات کە سوپای ئێران ڕێگایەکی ھاتوچۆی لەناو خاکی ھەرێم دروست کردوە و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکە قورسەکانیان بەو ڕێگایەدا دەجوڵێنن، ھاوکات ئەو بازنە شینەی ژمارە (٢+٤) ڕەبایەکانی سوپای پاسداران دەردەخات...سەرنجی ھێڵی ژمارە(٤) بدە، کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەسەر ئەو ڕێگایە دەبیندرێت و خۆڵی سپی دوای ئۆتۆمبێلەکە باش دیارە... ئەو وێنەیە دیمەنی سەر سنوری ھەرێم نیشاندەدات، تەواوی ئەو شوێنەی لە وێنەکە دیارە ١ کم دورە لە خاکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان(ئێران)... ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی سەربازی ھەرێم ڕەتیدەکەنەوە ئێران خاکی ھەرێمی بەزاندبێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە