نێچیرى گەورە دزو مافیا، كەشتیەكى بارهەڵگرى نەوتى بە 65 ملێۆن دۆلار لە كۆمپانیایەكى نەرویجى كڕیوە!

Wednesday, 23/09/2009, 12:00

1815 بینراوە


دوبەیى
بێشك چەندە دۆزینەوەو دەرهێنانى نەوت كارێكى سەخت و دژوارە، دوو هێندە دۆزینەوەى كۆمپانیایى تایبەت بە و بوارە بە یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكان وەسف دەكرێت و، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا چۆنێتى گواستنەوەو گەیاندنى بۆ سەر دەریاو، باركردنى لە كەشتیە باڵهەڵگرەكان بۆ دورترین وڵاتى ئەم دونیایە، بە نرخێكى گونجاو و هەرزان بەها خێرى دوو ئەوەندەى دەرهێنان و فرۆشتنى نەوتەكەیە.....
سەرچاوەیەكى زۆرنزیك لە دكتۆر خالید وتەبێژە درۆزن و لگاوچیەكەى نێچیرى سەرەك مافیا، لە دوبەیەوە پێراگەیاندین: كە لەكاتى كردنەوەى گەورەترین پێشنگایى كەشتیى و بەلەم و یەخت، لە(15 ئاب تا 30 ئاب) لە دوبەیى كە زیاتر لە 129 كۆمپانیا یى دروستكردنى كەشتى و جۆراو جۆرو بەلەم و یەختى لە 39 وڵات تیایە بەشداربوون، لەو ماوەیەدا نێچیر بەنهێنى دووجار سەردانى دوبەیى كردووە بۆ كڕینى چەند عەقاراتێكى زەبەلاح لە هۆتێل و شاختمانى 60 نهۆمى و كڕینى كەشتیەكى بارهەڵگرى نەوت، ئەوەبوو كەشتیەكى تەمەن 10 ساڵ كاركردووى بە65 ملێۆن دۆلار كڕیوە، كە تواناى هەڵگرتن و گواستنەوەى 2 ملێۆن بەرمیل نەوتى هەیە لە یەكجارداو، هەرچۆن نەریژیەكان پشكى زۆرى دەرهێنان و بردنى نەوتى كوردستانیان بەركەوتووە، لەهەمانكاتدا، كۆمپانیایەكى نەرویژى ئەو كەشتیەیەى بە نێچیر فرۆشتوەو سەرچاوەكە باسى لەوەش كردووەكە كەشتیەكەو كراوە بەناوى یەكێك لە براكانى نێچیرەوە(عباس) كە ئێستا لە ئەمەریكا وانەى ماستەر لە عیلاقات دا دەخوێنێت!
لە ساڵى رابردووش نێچیر دوو كۆپتەرى مەدەنى بچوكى ڕەنگ شینى كڕیوەو لە فرگەى سەرى ڕەش بۆ گەرانى نێچیر بۆ ئەو شوێنانەى كە خۆى مەبەستێتى بەكارى دەهێنێت، لە دار زیافەكەیى كە بە سكرتاریەتى جەلال تاڵەبانى ناسراوەو زیاتر لە 50 هەزار دۆنم دەبێ لەوێش فرگەیەكى نویێ دروست كردووە تەنها بۆ كۆپتەر!
خوێنەرى بەڕێز....
بنماڵەى مەسعود نێچیریش هیچیان لە بنەماڵەى ئالسعودو ئەسەدو مبارەك ومەلیك عەبدولڵا و ئالسباح و ئالنهێان وئالحمەدى قەترو قابوسەكان كەمتر نیە، لە مۆنۆپۆڵى تۆرى گەیاندنى كۆرەك و عەقارات و بازرگانى ڕەش و سپى و داگیركردنى گشت شوێنەكان و، هەر بۆیە ئێستا بۆتە مۆدێل هەر بنەماڵەیەكى فەرمانڕەوا تویتالیتارى و مۆنۆبۆلخواز و مافیاكانى وڵاتانى خاوەر مەیانە(رۆژهەڵاتى ناوەراست)، هەرچۆن تۆڕى گەیاندنى(مۆبایل) مۆڵكى خۆیانە، بە هەمان شێَوە مۆنۆپۆڵى گواستنەوەو چاڵەنەتەكان كانەكان و بەنداوە و بەندەرەكانیان بۆخۆیان كردووە!!
ئەوەتا بنەماڵەى ئالسعودى عەبدولعزیزى سعودى، كەعبەى ماڵى خواو و چاڵەنەوتەكان و گەیاندن و گواستنەوەو بەنداوەكانیان، لەسەر خۆیان و نەوەكانیان تاپۆكردووە!
كوڕەكەى حافز ئەسدیش، چاڵەنەوتەكان و تۆڕى گەیاندن و گواستنەوەو بەنداو یەك ملێۆن دار زەیتون و فستقى لە نێوان حەلەب و دیمەشق لەسەر خۆى و كوڕە خاڵەكەو هاوسەرەكەى تاپۆكردووە، ئەندام پەرلەمانێكى سورى تەنها یەكجار گووتوبووى: پارەى كۆمپانیایى نەوتى سورى لەكام گیرڤاندایە، ڕۆژى پاشتر حەسانەیان لێسەندەوەو بۆ هەتا هەتاى زیندانى بۆ بڕایەوە!
شا عەبدوڵڵاى دووەمیش، تۆڕى گەیاندن و گواستنەوەو تەواوى بەندەرى عەقەبەى لەسەر خۆى تاپۆكردوەو، لەسەدا 30 داهاتى ناوچە شوێنەوراو گەشت و گوزارەكانى لەسەر مەلیكەنورى هاوسەرى تاپۆكراوە!
ئەوا باسى كوێت و قتەرو ئیمارات مەكە حاڵیان لە سعودیە باشتر نیە!!
ئەمڕۆش هێشتا میللەتى كوردو گەلى كوردستان بە شێكى زۆرى خەونەكانیان نەهاتۆتە دى و، سەدان كێشەى نیشتیمانى و نەتەوەیى و ستراتیژى و سنورى و دەستكەوتەكانى لە ژێر رەحمەتى (هەیارا ن مەیاران یەخوا داكاتە باران)دا لە غەرغەرەدایەو، تەواوى ناوچە جێناكۆكان لەبەر ناسیاسى و نەبوونى حیكمەت و دانایى سەركردەیى لێوەشاوەوە، لە دۆراندنەوەو نزیكترین تا لە سەركەوتن، بە چەشنێك بوونى دەوڵەتى كوردى لاى جەلال و مەسعود بۆتە خەونى شاعیرانە!
ئالەو هەموو كێشانەدا، بنەماڵەى مەسعود نێچیر مێشێك و كێشكەیەك میوانیان نیەو، لەسەر خەون و خەیاڵى خۆیانن تابیكەنە واقع، بە دەرهێنانى نەوت و بە دزیوەو فرۆشتنى بە دزیەوەو مۆركردنى كرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان هەر بەدزیوەو، وەرگرتنى سەهمى زۆر بۆ گیرڤانى خۆیان ئەویش هەر بە دزى و تاڵانیەوەو، بۆ ئەوەى خۆیانى نەك هەر پێدەوڵەمەندبكەن، بەڵكو تا هەموو بوارى ژیان و ئاوەدانى و خۆشگوزەرانى و ئابورى و بازرگانى لەدەستخۆیاندا بمێنێتەوە، ببەنە داگیركارو دیكتاتۆرو، بە ئاشكراو بەنهێنى سامانى ئەم گەلە دەدزن!!
مەسعود نێیچیر، وەكچاولێكەرى فەرمانڕەواكانى ناوچەكە، تۆڕى گەیاندن و چاڵەنەوتەكان و شوێنە گەشت و گوزارەكان و كۆمپانیا هەمەجۆرەكانى بازرگانى بێسنورو چیاو دۆڵەكان و بەنداوى بێخمەو دهۆكیان لەسەر خۆیان تاپۆكردووە...
ئاگادارى.....ئاگادارى
لە داهاتوویەكى نزیكدا، بە داتا هەرچى دزى و گەندەڵى لە كۆمپانیاى وەهمى و عقارات و هۆتێل و بالەخانەو كارگەو زۆرشتى ترى نهێنى نێچیر بڵاودەكەینەوە چاوەڕوانبن!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە