ئارامگاى مەلاى خەتێ دەكرێتە بەنزینخانە

Sunday, 23/05/2010, 12:00

1644 بینراوە



گۆرەكەى مەلاى خەتێ بەمەبەستى فراوانكردنى رێگاكان دەگوێزریتە وەشوینى مەزارەكەى دەكرێت بە بەنزیخانە.

دەستكارى كردنى گلكۆى مەلاى خەتێ بەمەبەستى فراوانركردنى رێگا و بان لە شارى رەواندز،دروست كردنى بەنزیناخنەیەكى بازرگانى مولكى تایبەت لە شوینى گلكۆكە هاولاتیانى شارى رەواندزى نیگەران كردوە یەكێك لە هاولاتیانى شارى رواندز دەلێت ""سەر دەمیك من لەلایەن خۆمەوە بە چاویكى سوكم تەماشاى مەلاى خەتێ دەكرد، ئێمە مندال بووین هەر دەیانگوت مەلاى خەتێ نەیهیشتوە كورد ببێتە دەولەت گوتوویەتى نابێت دوو خەلیفەى موسلمانان هەبن""
لە شوێنى گلكۆكە ى مەلاى خەتێ ئێستا بەنزیخانەیكى بازرگانى كە ئیستا مولكى پلە داریكى پارتیە بە پلەى سەرهەنەنگ لە هیزى زیرە فانى دروستكراوە.
بە پێى زانیاریەكانى گۆڤارى لڤیین ئەندام سوپایەكى پارتى دیموكراتى كوردستان قەرەبووى ئەو پارچە زەویەویە وەردەگریتەوە كە مەزارى مەلاى خەتێ و بەشێكى قەبرستانى گەردەگەردى لێیە ،ئەو بەر پرسە خۆى دەكاتە خاوەنى ئەو زەویە كە گۆرستانەكەى لێیە،یەكێك لە هاولاتیانى رواندز زانیارى لەبارەى ئەو ئەندام سوپایە بە لڤیین دەدەات دەلێت ""تەنانەت ئەو ئەندام سوپایە خەلكى ناوشارى رواندز نیە،خەلكى گوندەكانە بەلام بەهۆى دەستەلاتى حزبى خۆى كرد میراتى گلكۆى مەلاى خە تێ،

مەزارى مەلاى خەتێ لە هەشتاكانى سەدەى رابردوو لە لایەن نەجاتى ئەسعەد ئاغاى شێتنێ شورەى لە چوار دەورە دروستكراوە بە قەفەزى ئاسنى داپۆشراوە، بەلام ئیستادواى ئەوەى بەمەبەستى فروانكردنى رێگا گوازراەتە شوینیكى لاچەب لە نیوان چەند گوریك نیژراوەتەوە قەفەزە ئاسنینەكەش لابردراوە. ئەو پیاوە بە سالاچووە كەمێك نیگەرانى دایدەگرێت كاتێك دەلێ "" بەداخەوە ،بەلام دواى ماوەیەكى زۆر ،تیكەیشتم مەلاى خەتێ مرۆڤیكى كورد پەروەر بووە "" وەك خەلكى رواندز باسیان كرد ،ئیستا زۆر بەریزەوە ئو ئیحترامەوە سەیر گلكۆى مە لاى خەتى دەكرێت،

هاولاتیەكى ترى شارى رواندز كە مامۆستاى قواتابخانەیە دەلێت ""مەلاى خەتى كەسێكى خیانەتكار بێت یان كورد پەروەر دەستكارى كردنى گلكۆكەى دەستكارى كردنى بەشێكى هەرەزیندوى مێژووى ئەم مەلایە و مێژووى كوردە لەسەر دەمى پاشایانى سۆران، بەتایبەت بۆ مەبەستێكى بازرگانى،"" بەردەوام دەبێت دەلێت""تاكوئیستاش لە ئیرانى ئیسلامى بە ریزوە تەعامل لەگەل گلكۆى تەواوى شاكانى ئیران دەكرێن،نازانم بۆچى بەم شێوەیەدەستكارى گلكۆى مەلاى خەتێ كرا.
دەقى ئەو دوو فەتوایانەى ((بەفەرمانى میروە بۆ بەرژەوەندى سۆران ئەوا فەتواماندا بەراگرتنى شەر لە نێوان سۆران و سوپاى عوسمانانیدا)))

((هەركەسێ شەر لەگەل خەلیفەى ئیسلامدا بكات تەلاقى دەكەوێ)) كە دەخرێنە پال مەلاى خەتێ تاكو ئیستا بەتەواوى روونیە، ئەگەرچى ناوى مەلاى خەتێ وەك دكتور گەزنەیى دەلێت ""بە ر لە حوسێن حوزنى موكریانى هیچ كەس باسى مەلاى خەتێ و فەتواكەى نەكردوە ناوى نەهاتوە "" بەلام دواى موكریانى زۆرتر لەهەر كارەكەتەرێكى مێر نشینى سۆران ناوى دەهێنرێت ، بۆچونى جیاواز لە بارەى مەلاى خەتێ وفەتواكەى هەیە ژمارەیەك كتێب لە بارەیەوە نوسراون ،

،زانینى مێژوى راستە قینەى مەلاى خەتێ و فەتواكەى بەتەنها ناتوانرێت بە راپۆرتێك یان چەند كتێبێك بنوسریتەوە ،بەلكو پێویستى بەلیژنەیەكى فراوانى مێژوونوسان هەیە بۆ دۆزینەوەى راستەقینەى مەلاى خەتێ بەتایبەت ئەو فەتوایەى كە دەلێن بۆتە هۆى رووخانى میرنیشنى سۆران، چونكە تەواوى مێژوونوسان لەسەر ژیانى مەى خەتێ تاكو ئیستا هەمان بۆچوون نیین تاكو ئیستا نەسەلمینراوە ،ئایا رووخانى میرنیشینى سۆران بەهۆى فەتواكەى مەلاى خەتێ بووە یان حوسین حوزنى موكریانى بەهەلە داچووە،بیگومان ئەمە كارى مێژوونووسانە، وەلى تەواوى مێژوونوسان كۆكن لەسەر ئەوەى رووخانى میرنیشینى سوران گەورترین زەررى بەداهاتووى كورد گەیاند، دواى ئەم رووداوە كورد نەیتوانى بەهەموو بەرگریەكى جوامیرانە جگە لەمانەوەى خۆى نەگەیشتە ئاستى زەمانى پاشایى سۆران لەسەردەمى ئەوكورد بەئاشكرا داوى كوردستانێكى سەر بەخۆى بۆ تەواوى كوردستان دەخواست،ئەم میرە كوردە بە خەلیفەكانى عوسمانى دەگوت ئێمەش وەك ئێوە ین

ئەو فەتوایەى بۆشكاندنى رۆلى مەلاى خەتێ وەك كە سێكى خیانەت كار بە گەلەكەى بەكاردێت زیاتر لەلایەن خەلكى سادەو نەخویندەوارو كوردپەروەرى كوردستان بلاو ترە،فەتواى دووەمیانە كە گوایە مەلاى خەتێ گوتویەتى هەر كەس شەر لە گەل خەلیفەى موسلمانان بكات تەلاقى دەكەوێت وكافرە،

مەلاى خەتى ناوى تەواوى محمد عبدرحمن ئەحمد خەلكى گوندى خەتێى دۆلى بالیسانى ناوچەى خۆشناوەتیەهەر بەمەبەستى خویندنى مەلایەتى گەلێك ناوچەى كوردستان گەراوە چۆتە بەغدا لەوى گەلێك كەسایەتى ناسیوە،وەك لە هەندێك سەرچاوەى مێژوى باسدەكرێت مەلاى خوەتى لەرێگەى داود پاشا چوتەلاى پاشاى گەورە دواتر بۆتە یەكێك لە راوێژكارانى میر محەمەد

وەك یەكێك لەوانەى خزمایەتى لەگەل مەلاى خەتى هەیە مەلاى خەتێ دەبیتە مامى پیرى دەلێت((بنەمالەكەى ئێمە یەك لەدواى یەك مەلابوون،مەلاى خەتێش یەكێك لەوانەبو))
ئەو باس لەوەدەكات كە مەلا عومەرعبدراحمن خەیلانى كە كە یەكێك بوە لەسەر دەستى مەلاى خەتى ئینجازەى مەلایەتى وەرگرتوە بۆتە زاواى مەلاى خەتێ كتیبخانەكەى مەلاى خەتێى بۆئەو بەجێماوە بەلام ئەم ماموستایە ئاینیە دەلێت بەداخەوە ئەوكتیباخانەكە لەناو مزگەوتى گەورەى رواندز بوو لەسالى1957 بەرووداوێك سوتا و زۆربەى ئەو دەستنوس و كتیبانەى تێدایوون كە مەلاى خەتێ خۆى هەلى گرتبوون یان نوسی بوونى كە رەنگە یەكێك لەوانە دەقى فەتواكەى مەلاى خەتێ بووبێت،
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە