دیسان بۆچین و ئەم جارەیان پەروین ئاغای بابەکرئاغا

Thursday, 13/10/2011, 12:00

1532 بینراوە


لەوەتەی ئاوەڵ زاوەکەی تاڵەبانی بۆتە سەفیری عێراق لە چین، تاڵەبانی هەمو پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی عێراق-چین ی بۆ دەسکەوتی ئابوریی و سەودای بازرگانی بنەماڵەکەیی و کاسەلێسە نزیکەکانی، قۆستۆتەوە.
لە ماوەی پێنج شەش ساڵی ڕابردودا دەیان وەفدی حزبیی یەکێتی لە دەم و چاوە هەرە ناشیرین و دزێوەکانی یەکێتی سەردانی چین یان کردوە، دەمێك بە ناوی وەفدی سیاسی و دەمێك بە ناوی وەفدی ڕاگەیاندن بۆ سود وەرگرتن لە توانای ڕاگەیاندنی چین! جارێك بە ناوی داوەت نامەو جارێك بۆ کاری خێر ...... دوا سەردانیش بە ناوی بەشداری کردن لە مونتەدای ئابوری ئەفرۆ عەربیی چاینی. هەمو کەس، ورد ودرشتی خەڵکی کوردستان ئەزانن کە بارزانیی و تاڵەبانی بڕوایان بە حکومەتی هەرێم نیە و تا ئێستاش هەمو پەوەندیەکانی بە ناو هەرێم لەگەڵ دەرەوە، نوسینگەو نمایندەی حزبەکانیان بەڕێوەی دەبەنو بازرگانیی بۆخۆیان پێوە دەکەن، بەڵام شەرمەزاری گەورە لەوەدایە کە تاڵەبانی سەرکومار ئاوە ڵزاواسەفیرەکەی بۆ کاری بازرگانی شەخسیی بەکار بهێنێ لە گەڵ وڵاتێکی زەبەلاحی وەك چین. ناردنی تاقمێك دزو تاڵانچی بە ناوی یەکێتیەوە، بەر لەوەی ئیهانەو سوکایەتی بێت بە کوردو هەرێمە تاڵان کراوەکەی، سوکایەتیەکی گەورەیە بە خودی ئەو یەکێتیانەی کا تا ئێستاش تۆزێک غیرەت و پیاوەتیان تیا ماوە. ناردنی وەفدێك بە ناوی کچە ئاغیەکی دز و جەردە کە لە پۆز لێدانی ئاغایانە و سەیر کردنی خەڵک بە خوڵام و مسکێن بەو لاوە، سەرەواوێك لە سەریدا نیە، بۆخۆی بەر لە هەمو کەس دەستدرێژیی ویژدانیی و ئەخلاقیە بۆ سەر ئەو کەسانەی کە لە داماویدا هێشتا بە دەوری تاڵەبانیەوەن.
پەروین ئاغا کە لەسەر حسابی دەیان هەزار تێکۆشەری یەکێتی و کۆمەڵە، بە پارەو بۆدجەی دزراوی خەڵکی ڕەش و ڕووتی کوردستان بە وەزیر تەقاعد کراوە، بە چ حەقێك و بە پارەی کێ دەچێتە چین ؟ بێگومان بە پارەی دزراوی گەل و بە بودجەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش خەڵکی بەشمەینەتی سلێمانی و گەرمیان ، سەفەرە کەشی جگە لە پشوو کات و پارەە بەسەربردن، تەنها بۆ دەستەبەرکردنی سەودایەکی تری بازرگانیی یە بۆ گیرفانی بنەماڵە و پاشان بۆ کڕینی وەلای نوێیە بۆ ئەو یەکێتیەی لە سایەی تاڵبەنایی و بونیی بنەماڵە ئاغا خائنەکانی وەك بابەکر دا توشی دەردێك بوە هەڵسانەوەی تازە مەحاڵە. پەروینێك کە تائێستا بە چاوی نۆکەر و مسکێن سەیری خەڵك بکا، پەروینێك کە دەیان ملیۆن دۆلاری لە داهاتی وڵات دزی بێ، پەروینێك وەک خوێن مژەکانی هاوشێوەی موچەی وزیرانەی لە پارەی خەڵکی ڕەش و ڕوتی کوردستان تا مردن بۆ بڕابێتەوە، دەبێ چی لێ چاوەڕێ بکرێ جگە لە دزیی و خیانەتیی بازرگانی بۆ تاڵبانیی لە سەر حسابی خەڵکی کوردستان؟ بەر لە هەمو کەس پێویستە ئێمەی یەکێتیە ڕاستەقینەکان بەرامبەر ئەم وەفد و وەفد کاریە، خەبەرمان بێتەوە چی دیکە ئەو هەمو ئیهانەو سوکایەتیە قەبوڵ نەکەین و بپریسین ئەرێ خێرە کچی بابەکر ئاغا چ پەیوەندیەکی بە مونتەدای ئابوری ئەفرۆعەرەبی چاینیەوە هەیە یان ڕاستگۆیانەتر بڵێین گەر حکومەتمان هەیە یەکێتی کوێخای کوێە لەو مونتەدای ئابوری دا؟!
  یەکێتیەك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە