ئەمجارەش بنەماڵەی بارزانی سەری جاشایەتیان بە کوردایەتیی قەبڵاندەوە

Tuesday, 11.01.2011, 12:00

3308 بینراوە


پێش چەند ڕۆژیێک لەمەوبەر کوردستانپۆست پەردەی لەسەر ناپاکییەکی تری بنەماڵەی ناپاکزادە (مەلا مستەفای بارزانی) هەڵدایەوە، کە چۆن پلانەکەیان وا داناوە هاریکاری سوپای تورکیا بکەن دژ بە گەریلاکانی پەکەکە. هەروەها لە هەواڵەکەیاندا ئەوەشیان خستە روو، کە چۆن بەنیازن ناپاکی تریش بەرامبەر بە جولانەوەی رزگاریخوازانەی کورد لە باکور ئەنجام بدەن. 
زۆر کەس پێیان وابوو کوردستانپۆست بەقینەوە ئەم هەواڵانە بەرامبەر بە بنەماڵەی بارزانی دەنووسێت، مەبەستم لەوانە، ئەو نووسەرە خۆفرۆش و مشەخۆرانە، ئەو کۆنە شیوعیی و پاسۆکانەی، کە ئەمڕۆ بە  دەمامکی نەتەوەیی، یان شیوعیبوونیانەوە، پاکانە و پشتگیری لە بنەماڵەی بارزانی و پارتی دەکەن، بەلام ئێمە 50 ساڵە ئەم بنەماڵە ناپاکزادەیەی مەلا مستەفا دەناسین، کە چۆن بۆ یەکەم جار لە مێژویی کورددا خیانەت و جاسووسی و ناپاکیان گواستەوە بۆ پارچەکانی تری کوردستان، ئەویش بە تەسلیمکردنەوەی خەباتگێڕانی ئەو بەشانەی تری کوردستان، تیرۆر و ڕادەستکردنیان  بۆ داگیرکەران، هەموو ئەمانەیان هێنایە نێو فەرەهەنگی سیاسیی کوردەوە.
 لەلایەن خودی مەلامستەفاوە، نمونەی شەهیدکردنی سلێمانی موعینی و مەلا ئاوارە و دکتۆر شڤان و ......هتد، کە هەموو ئەمانەیان رادەست بە ئێران و بە تورکیا کرد، کەچی وەک وتم ئەمرۆ چەندین کەسانی خۆ بەنەتەوەییزان، تا ئیستاش مەلا مستەفایان پێ کاریزمای نەتەوەییە، وێنەیان لە ژووری میوان و ژوور سەریان هەڵدەواسن.
لە شەستەکانی سەدەی رابردوو تا ئەمرۆ واتا زیاتر لە 50 ساڵە ئەم کەلتوری خیانەت و ناپاکییە، لای زۆر کەس کراوەتە خەبات و کوردایەتیی بۆ بنەماڵەی بارزانی، ئەم کەلتورە لەشەری ناوەخۆدا بەتەواویی یەکێتیشی گرتەوە، من ناڵێم یەکێتیی، یان تاڵەبانی پێشتر ئەوەیان نەکردووە، بەڵام ئەوان ئاوا بە ئاشکرا نەیاندەکرد، بەڵام ئاوا چاوقایمانە وەکو بنەماڵەی بارزانی ئەمەیان بە ئاشکرا ئەنجام نەدەدا، لە دوای شەڕی نێوان خۆیان، ئیدی دەرگا لە سەر ئەو بێشەرمییەش لادرا، لە سلێمانی و کۆیە بە دەیان پێشمەرگەی دیموکرات و کۆمەڵەیان بە رۆژی روناک تەسلیم بە ئیتلاعات دەکردەوە، یان تیرۆریان دەکردن. تا ئیستا ئەو ئامارەی کە لەبەردەستان بە هەردوو حزب زیاتر لە 500 کادیر و پێشمەرگەی دیموکرات و کۆمەلەیان تیرۆرکردووە، تەرمەکانیان بە ئیتلاعاتی ئێران دەفرۆشتەوە، لە چاکەی ئەمە دیموکرات و کۆمەلە ئەمرۆ بوونەتە دەمڕاستی ئەم دوو پارتە، ئەمەش بەڵگەیەکە کە سەرانی کۆمەڵە و دیموکراتیش، لە مستەفای هیجرییەوە تا کوڕ و ئامۆزاکانی موهتەدی هەموویان گومانلێکراون بەوەی ئەمانیش سەر بە ئیتیلاعات بن، وەک سەرانی باشوور خۆیان فرۆشتبێت بە حکومەتی ئێران و کاریی سیخوڕی دەکەن، چونکە رێی تێناچێت ئەمانە بە کەمالی ئیسراحەت دابنیشن و دەستیان تێوەنەدرێت، کەچی پێشمەرگە و کەسێکی نیشتیمانپەروەری بێدەسەڵات رادەستی ئێران بکرێتەو، تیرۆربکرێت، یان نەویرێت بمێنێتەوە و ناچار هەڵدێت!
وەک دەبینین بنەماڵە و قوتابخانەکەی بارزانی، لەو رۆژ بەدواوە ناپاکیییان کردۆتە کەلتور لە لای خەڵکییش ئەم ناپاکیی و خیانەتە نەتەوەیییە ئاسایی دەڕوات، شەرعیەتی نەتەوەیی پێ دەدرێت. سەیربکەن لەگەل هاتنی کۆماری ئیسلامی ئێران، بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی ئیدریسی کوری مەلا مستەفا، وەک مەلا مستەفای باوکی و هاوشێوەی جاشەکان لەپرۆسەی ئەنفالی بەدناودا، بۆسەر گیانی خەلکی تێکۆشەری کوردەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان.پێش سوپای پاسدارانی ئێران کەوتن، لەسەرەتای راپەرینی باشوریشدا، لە یەکەم بڕیاری پەرلەمانەکەی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی، یەکەم کاریان ئەوە بوو، پەلاماری  گەریلاکانی پەکەکە بدەن، لەو رۆژە بەدواوە تا ئێستا بە ئاشکرا ئەم بنەماڵە ناپاکزادەیە، زیاتر لە 18 جار پێش جەندرمەکانی تورک کەوتوون. لە شەرکردنیشدا لەگەل یەکێتی لە 31 ی ئابدا، سوپای ئەنفالیان هینایە سەر شاری هەولێر.
نێچیرڤان بارزانی لە لاپەرە تایبەتەکەی خۆیدا لە فەیسبووک، دەڵێت: پەکەکە دەبێت ڕەچاوی هەڵوێستی باشوور بکات.
ئەوان چونکە مێژووی ناپاکییان ئەوەندە زۆرە لە ژماردن نایەت، بەلام لێرەدا دیسان روو لەوانە دەکەم، کە تائێستا پێیان وایە ئەم بنەماڵەیە هەستی نەتەوەییان هەیە، پێیان دەڵێم ببینن، چۆن بنەماڵەی بارزانی بەردەوام بۆ شەرعیەتدان بە ناپاکیەکانییان، هەوڵدەدەن سیماییەکەی نەتەوەیی بکەن بە گیانی خیانەتەکانیاندا! چۆن پاساوی بۆ دەهێننەوە! بەناوی کوردایەتییەوە بنەمالەی بارزانی جاشایەتی دەکەن، لێ نازانن ئیستا سەردەمی ساڵانی شەست و حەفتاکان نییە، کە بەئارەزوی خۆیان ڕەفتار بکەن، خەڵکی  بڕوایان پێبکەن و باوکیان بە کاریزما بکەن، ئەمڕۆ نەوەیەک لەمەیداندایە هەموو قسە و رەفتارەکانتان شەن و کەوی دەکەن.
لە رۆژی 26ی ئەم مانگی رابردوودا کوردستانپۆست وەک یەکەم مینبەری راگەیاندن رایگەیاند کە تورکیا چەکێکی کوشندەا دژی پەکەکەی بەکارهێناوە، تا ئەو کاتە جگە لە کوردستانپۆست هیچ لایەنێک و راگەیاندنێک ئەمەی باسنەکرد، راستی قسەکانی کوردستانپۆستیش دەرکەوت.
هەرلەم راپۆرتەشدا کوردستانپۆست رایگەیاند. کە بنەماڵەی بارزانی هاریکاری سوپای تورکیای فاشی کردووە، ئەویش بەسەنگەر چوڵ کردنیان بۆ ئەرتەشی تورک و هاریکاریکردنی بەشێک لە سوپای زێرەڤانی پارتی، راستی ئەم هەواڵەش لەچەند ڕۆژی رابردودا، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد ئۆغلۆ لە کەناڵی تەلەفیزیۆن بەئاشکرا رای گەیاند، کە ئەوان لە شەڕەکانیان سودیان لە توانا و هاریکاری هەموو لایەک بینیوە.
کوردستانپۆست لە زاری بەرپرسێکی پارتی ئەوەی پێگەیشت، کە نێچیری کوری ئیدریسی مەلا مستەفا، ڕێکەوتنێکی لەگەل میتی تورک ئەنجام داوە، ئەوان هەوڵ دەدەن گەماڕۆدان لە سەر پەکەکە توندتر بکەن و فشار دەخەنە سەر گەریلاکان، ئەوەیش لەچەند شوێنێکدا، واتە وا دەکەن گەریلا چەکدارەکان کۆببنەوە، ئەوسا رێگا بۆ سوپای تورکیا خۆش دەکەن، تا بچنە سەریان و لە ناویان بەرن. 
هۆکاری ئەم سیاسەتەی پارتیی لەم کاتەدا، کە بۆچی وەکو ساڵانی پێشووتر جاشایەتییەکەیان بە ئاشکرا ناکەن، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی،  پارتیی و بنەماڵەکەیان ترسیان لەکاردانەوەی خەڵک هەیە، لەسەر ئەم هەڵوێستەی پارتیی و بنەماڵە، بۆیە نایانەوێت بە ئاشکرا وەک ساڵانی نەوەدەکان پێش سوپای تورک بکەون، چونکە هاوکێشە سیاسییەکانی ئێستای کوردستان لەهەموو لایەنێکەوە گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە، بەڵام هەمان سەرچاوە ئەوەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، کە بنەماڵەی ناپاکیی بارزانی لە هێچ کارێکدا ئەگەر بوێر نەبن، لێ لە خیانەتکردن لە بەرامبەر بە نەتەوەکەیان ئەوەندە بوێرن، بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات ئامادەن هەموو شتێک بکەن.