مەسعود بەرزانی لاسایی تورکە فاشستەکان دەکاتەوە

Thursday, 10/01/2013, 12:00

2298 بینراوە


تانسۆ چیلەری سەرۆک وەزیرانی تورکییای ٨٠ کان، لەکاتی سەردانی، بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، بۆ هەڵبژرادنی ئایندە، ڕووی کردە گوندەکانی کوردستانی باکور، کاتێک گوندەیەکان گلەییان لەدەست فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەربڕی، تانسۆچیلەر، بەئەو پەڕی بێشەرمیەوە گووتی: بەخوا ئەوە فڕۆکەی پەکەکەیە، فڕۆکەی ئێمە چۆن بوردمانی گوندی دەکات. هەروەها کاتێک کە میسر ڕادیۆیەکی بەزمانی کوردی لە قاهیرە دامەزراند، سەرانی تورکییای فاشی یەخەی میسریان گرت و دوایان لە میسر کرد، کە ئەو ڕادیۆیە دابخەن، کەبەزمانی کوردی هەواڵ پەخش دەکەن. میسریەکان گووتیان باشە مەگەر ئێوە ناڵێن لە ووڵاتی ئێمەدا کورد نیە، کە کورد لە ووڵاتی ئێوەدا نیە، بۆ کێچ چۆتە کەوڵتانەوە. هەروەها سلێمان دیمیلرێل کە تەمەنی لەسەرووی ٧٠ ساڵیەوەبوو، لەسەنتەری (سی، ئێن،ئێن، کێبل نیوس نێتوۆرک) واتا توۆڕی هەواڵی کێبڵی، لەوەڵامی ڕۆژنامەنوسێکدا، کە پرسیان کەی کێشەی کورد چارەسەر دەکەن؟ دیمیرێل گووتی: ئێمە کوردمان نیە.
بنەماڵی بەرزانیش، بە ڕۆژی ڕووناک دەرگایان داخستوە بەڕووی منداڵە برسیەکانی خۆرئاوای کوردستاندا، تەلبەندەکانیانی کە سنورەکەیان پێتەلبەندکراوە، لە تێڤیەکانەوە، پیشاندرا، لەگەڵ پاسەوانەکانیان گفتووگۆ ئەنجامدرا، خەڵکەکە خۆیان هاوار دەکەن کە سنورمان لێداخراوە، نابڕاو کراوین. کەچی نێچیر بەرزانی وەکوو چیلەر ئەڵێ: ئەوە فڕۆکەی پەکەکەیە. ئەمڕۆش تورکییا فاشی ژێوان بێتەوە لەو دانووساندنەی کە ئێستا لە ئارادایە، ئەو بەدڵنییایەوە، سبەی هەرچۆک دادەداو، دەبێت لە ماسەی گفتووگۆ لەگەڵ پەکەکە دابنێشیت، سەردەم ئەو سەردەمە نیە کە بە درۆو دەلەسە، ژمارەکان و وێناکان ئاوەژۆبکرێن، چونکە دەزانین کە سنوور تەلبەند کراوە، و پێشینان واتەنی عوزر لە قباعت خراپترە. گەلی کورد پێشینەی ئەو بەنەماڵە دەناسێت و ئاگادارە، کە لە ناوەڕاستی ٩٠ کاندا، ئابڵۆقەی ئابووریان خستە سەر ناوچەی سۆران و خەڵکیان ناجار بەگژووگیا خواردن کرد، کەسانی ئیماندار و باوەڕداری سەرڕاست دەناسم، کە سوێند بە درۆناخوات ، سوێندی خواردوە، کە خۆی و خێزانەکەی ناچارکران، کەپەنا بۆ هەموو گژووگیایەک بەرن تانەمرن، لەبرسا، ئەوەش سەردەمی هاورنە ڕەشید نەبوو، هەرهەمووی ١٧ ساڵ پێش ئەمڕۆبوو.
دڵنیانیم، باوەڕ دەکەم کە بەرنادشۆیە ئەڵێ: کەلەدایک بووم، ساڵ و نێوێک پەشۆکان و لاڵبووم، قسەم بۆ نەکرا، لەڕاستیدا تاوانەکانی مەسعود بەرزانی مرۆڤ لاڵ دەکات، تێناگەم چۆن دۆستەکانی بنەماڵەی بەرزانی ئەو تاواناییەیان دی و کە بەرگەی ئەو هەموو تاوانە دەگرن، چۆن ویژدانییان ڕێگەیان پێدەدات، کەلە ڕیزی ئەو پارتەدا بمێننەوە، کە شیری شیرەخۆرە، بدزن؟
بۆیە گوومان لە مرۆڤ بوونی، دۆستەکانی بنەماڵەی بەرزانی دەکەم، ئاخر چۆن دەرییایەک خوێنی ڕژاو بەدەست بنەماڵە، بیر دەکەن؟ بۆیە گوومان لە مرۆڤ بونیان، پێویستە. چونکە ئەو بنەماڵە خیانەت و درویان کردۆتە خوی هەمیشەییان، ئەوان نامەردانە زەردەشتیان شەهید، نامەردانەش پاساو دەهێننەوە، هەروەک چۆن ئەقڵیەتی تورکە فاشیەکان وا دەزانن کە دنیا بەدرۆ دەچێتە، سەر. هەر چەند سەراپای ڕوداوەکە ئاماژەی تاوان بەرەو ماڵی بەرزانی درێژ دەکات، بەپێی زانستی کریمینالۆجی، هەمان دەست ئەنجام بەدەست دەهێنن.
زانستی کرمینالۆجی، یەکێکە لە زانستانەی کەلە جیهانی شارساتانیدا بە شێوەیەکی فەرمی کەڵکی لێوەردەگیردێت و بە پشتبەستن بەو زانستە، کەتنکەر دەست نیشان دەکرێت، ئەمە زانستەش گونجاوترین ڕێگایە بۆ دەست نیشانکردنی کەتنکەر و دۆزینەوەی کەسانی تێوە گلاو. نەک بەکار هێنانی تێكڵاو ئەشکەنجەدا، کە هێشتا جانەوەرەکانی ئێران و کوردستانی باشوور و گەڵێگ جێگای کە ئاستی ووشیاریان لە ئاستی ووشیاری مەسعودایە، کەڵکی لێوەردەگرن.
بۆ نموونە ئەگەر تەماشایەکی کەیسی شەهید زەردەشت بکەین، یەکەم جار بە پێی زانستی کرمینالۆجی دەبێت لە هۆکار (موتیڤ)١ بگەڕێت، بەواتای بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئەڵێن: ئێمە زەردەشتمان تیرۆر نەکردوە و سینارێۆیەکیان بۆ دروست کرد، گوایە ئیسلامیەتوند ڕەوەکان ئەویان تیرۆرکردوە. پێش ئەوەی لە لێکچوون (پرۆبابیلەتی)٢، هێشتا هەر هۆکار، ڕێگای سەرەکەیە، بۆ نموونە، ئایا شەهید زەردەشت، کێشەيی هەبوە لەگەڵ ئیسلامیە توند ڕەوەکان؟ ئەگەر شەهید زەردەشت پێشتر کێشەی هەبووبێت، ئەوا دەکرێت، وەکوو گوومان لێکراوە سەرەکیەکانی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەگەر نا، ئەوا ئیسلامیە توند ڕەوەکان دەخرێنە، نێو ئەگەرە دوورەکان، لەگەڵ ئەوەشدا، پشت گوێ ناخرێت، بەتەواوی، چونکە ناوی هاتوە. لەو لاترەوە، دەنگۆی ئەوە هەیە، کەبنەماڵەی بەرزانی زەردەشتیان تیرۆرکردبێت، لەلایەن عومەر فارسی کوردستان نێتەوە، ناوەکەی ئاشکرا کرابێت، بۆ ئەمەیان هۆکار هەیە (موتیڤ)، یانا؟ زانستی کریمانلۆجی ئەڵێ: سەرەتای چوونە سەر تاوانێک کە ئەنجامداربێت، دەبێت، لێکۆڵینەوەر تەواوی جێگەی تاوانەکە کۆنترۆل بکات و وێنە و جێ پەنجەو جێ پیان بە تەواوی وێنا بکات، پاشان دەبێت پرسیار بکرێت، لە دوروبەر، بۆ زانینی کە کێیتریان لە جێگەی تاوانەکە دیتراوە، بۆ نموونە، کاتێک زەردەشت رفێندرا،کەسانی بینەر چیان دیوە؟ چارەیان چۆن بوو، هەروەها ئەو کاتە، کەش و هەوا چۆن بوو، نمونەیەکی دیکە، کەزانستی کریمینالۆجی ئەڵێ: ئەگەر کەسێک لەماڵەکی خۆیدا کوژرا، یەکەم گوومان، دەبێت لەنزیکەکانی قورباینەکەش، بکرێت، بۆیە دەبێت، بە بێئاگایی لە دراوسێکانی پرسیار بکرێت، ئایا پێش ڕوودانی تاوانەکە، گوێێنا لە دەمەقاڵەیان بوە، واتا دیسان جەختکردنەوە لە هۆکار، موتیڤ، ئەگەر نا گومان لە نزیکەکانیان دوور دەکەوێتەوە. زەردەشتی شەهید بە ماشێن فڕێندرا، و بردیان لە موسڵ شەهیدیان کرد. ئیسلامی توند ڕەو پێویستی بەوە نیە، کە زەردەشت سوار بکات، بیبات لە موسڵ تیرۆری بکات، بەتایبەت بە ڕۆژی نیوە، ئەوەیان هەرگیزە، ئەگەر شەو بوایە، شیمانەکان دەپەرژێندران، بەڵام بەشێوە، هەرگیز نا، چونکە ئەوان ئەگەر مەستیان بێت، کە زەدەشت بە بارمتە بگرن، لەبەر ئەوەی بەتایبەتی جێگەکە زانکۆیە و پاسەوانی هەیە، باشترە، شەوێ بچن لەماڵەکەی خۆیان، بە بێ کێشە بیبنە دەرەوە، کە ماڵەکەیان پاسەوانی تێدا نیە. ئەما، لە بەشی لێکچوون،(پرۆبابیلێتیدا)، سەرجەم تێکۆشانە چەکدارەکانیش هەرهەمان ڕیبازیان گرتۆتەبەر، نەک پێچەوانەکەی، هەرچی تەقەیەک کەلە دەسەڵاتکراوە، بەتایبەت کەلە شێوەی تیرۆرە، هەر بەهەمان شێوەبوو، ئیتر بۆ کوشتنی سەرۆک جاشێکی وەک قاسمە کوێر، یان تەحسین شاوەیس.....هتد، نەک بەڕۆژی نیوەڕۆ بچیت بەردەرگای پێبگریت. بەڵکوو ڕاستر و گوونجاوتر، ئەو ڕێگاییە کە تەقە بکەو ڕاکە، بەتایبەت بۆ بزوتنەوەی چەکداری و پارتیزانی، لەگەڵ ئەوەشدا، شەڕی پارتیزانیش شەڕی ڕووبەڕوی تێدا ڕوودادات، ئەوکاتەش ئەو سەردەمەیە، کەیتر توانای پاراستن دروست دەبێت و پارتیزانەکان دەتوانن، کە سەنگەرەکانی خۆیان بپارێزن، نەک بزوتنەوەیەکی ئیسلامی توند ڕەوو هە هەر بنەکەیان نیە، بەڵکوو لەشێوەی پارتیزانی گروپی بچوک بچکو دەسوڕێنەوە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هۆکار، ئایا شەهید زەردەشت کێشەی هەبوو، لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانیدا؟ بەڵێ: کێشە هەیە، چونکە شەهیدی جوانەمەرگ لە پارچە پەخشانێکیدا، بە ناونیشانی من عاشقی کچەکەی سەرۆکم، دا ئەڵی: ئەگەر ببمە زوای سەرۆک، یەکسەر باوکم کە دەیان ساڵ پێشمەرگەی بنەماڵبوەو، ئێستا لەگەڵیاندایە نیە، هیچ حسابێکی بۆ ناکەن، دەکەم بە مەسولێکی گەورە، زەماوەندەکەشم دەبەمە ووڵاتێک وەک ئەمەریکا، واتا ئەو بنەماڵە خێڵەکین، هەربووی بە خزمیان ئیتر نانت دەکوێتە ڕۆنەوە و دەبیبە خاوەن، گەورەترین تێکۆشان و قارەمان، ئەوسا دەبێ لە خۆم بترسێم ژیانی ئاسای ناژیم، بۆیە دەبێت سەگی پەروەردەکراوی ئیسرائیلی یان ئەمەریکی، پاسەوانیم بکات، ئەوسا با هیچیش نەبم و هیچیشم نەخوێندبێت، بێسنوور دەتوانم وەکوو مەسروور، بە گۆترە ئەستێرە بخەمە سەرشانم، ئەوسا ئیتر دایکم ناخەمە بەردەستی ئەم دوکتۆرە ناوخۆییانە بەڵكوو دوکتۆری تایبەتی لە ئەوروپاوە بۆ دەهێنم. شەهید دڵنیایە کەلە ناوەندی بنەماڵەدا خۆشەویستی و دڵداری بوونی نیە، بۆیە دەیەوێت، لە کاتێکی گونجاودا پەلاماری دەستی بەرزانی بدات، ئەوەش دابوو نەریتی خێڵکیانەیەوە، ناتوانێت، سەرپێچی لێبکات، لەدەست ماچ کردن، دەست ماچکردنی ئیتر واتای خۆشەویستی خێڵەکی.
هەروەها، شەهید بۆشمان ڕوون دەکاتەوە، لە زمانی هاوڕێکەیەوە، کە پێی گوتووە، نەکەی زەرە، ئەوانە، هەر ئەوەیان زانی دەتکوژن، واتە شەهید پێش تیرۆرکردنی، ئاگادارمان دەکاتەوە، کە من دەزانم، لەسەر ئەمدێڕانە دەمکوژن، چونکە ئەقڵیەتی ئەوانی خوێندۆتەوە، هەروەها تیرۆرکردنی هەزران قارەمان تێکۆشەر و زاناو دانایان تیرۆرکردوە، واتا پێشینەیان، لەبارەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، من دەیسەلمێنم کەمن پێشمەرگەیەکی قەڵەم لە شانم و لەپێناو گەلەکەمداو باکم نیە، لەکوشتن و جیاوازیەکی ئەتوۆ نابینم لە نێوان مردن و ژیاندا، چونکە ژیانی گەلەکەم کولەمەرگیە لەژێر دەسەڵاتی ئەم بنەماڵە جەلادەدا. دەقی ئەو پەخشانەی شەهید زەدەشت، بنەڵەی دەسەڵاداری بە ئاستێک هەراسانکرد، کە شەهید زەردەشت وەکوو ڕۆژنامەنووس نەخوێندنەوە، ناویان نا قووتابی، ئەوەش هەر هەمان پێوەر و ڕق و کێننەی خێڵکیانە، کە دەکوژن و دوایش ناوی دەزڕینن، یان هەوڵ دەدەن بەهەموو تاوانیان کە سووکی بکەن. هەروەها دابوو نەرتی خێڵەکیانەی ئەوان جێگەی ئەوەی تێدا نابێتەوە، خۆیان واتەنی دەمڕووتێک هەستێت ڕەخنەیان لێبگرێت، دابوو نەریتی خێڵەکیانە وای بەباش دەبینن کە نەک نووسەر بەڵکوو سەرۆ وەزیرانیش وەک نێچیر بەرزانی لە پێش چاوی کۆمەڵگا دەستی مامی ماچ بکات، ئەوان وا فێکراون، کە گەل دەبێت، هەروەکوو سەردەمە کۆنەکان، سوجدەیان بۆ بەرێت.
هەروەها ووردبوونەوە لە (پێشینەی،باکگراوند) ی بنەماڵەی بەرزانی لە ووردکردنەوەی پێشینەیان، بۆمان دەردەکەوێت، کە بنەماڵای بەرزانی، ڕیزی هیچ بونەوەرێک ناگرن و نازانن تەنانت مانی ڕێز چیە، تیرۆرکردنی دوکتۆر عبدولستار، سۆرانی مامە حمە، هەزارانی دیکە وەک سلێمانی موعینی، هاوڕی نزیکەکەی مام هەژار موکرایانی، کە ئەڵی: هەرکاتێک مردم ئێسک پروسکەکەم لەخوار گۆڕەکەی بەرزانیەوە بنێژن، ئەفسووس چارلس داروینیش کە بەیەکێک لە فەیلەسووفە نوێخوازەکان دەناسرێت، پێی وابوو، کەدەبێت هەموو ڕەش پێستەکان، بنبڕ بکرێن. ئەگەر ئەم کەیسە بخرێتە بەردەم هەر دادگایەکی ئەوروپی یان جیهانی نوێ، هێشتا هەر بنەماڵەی بەرزانی تاوانبار دەکات، تا ئیسلامیە توند ڕەوەکان، چونکە ئیسلامیەکانیش وەک بنەماڵەی بەرزانی دادگاکانیان پێشتر بڕیاریداوەو پێویست بە لێکۆڵێنەوە ناکات، چونکە کتێبی ئیسلامیەکان، بۆ نموونە کفرکردن بەنایاسیی دەبینێت، هەروەها خودی کافرەکانیش بەهەمان شێوە، بە هەمان شێوە بەڵام کەمێک جیاواز، ڕەخنە لەبنەماڵە بەکفر و هێڵی دەجوێنن و بۆ کەس نیە، کەبیان بەزێنێت. هەروەها لەبەشی پێشینەشدا باکگراوند، ئیسلامیەکانیش هەمان شانسی تومەتباری تیرۆرکردنی شەهید زەردەشتیان هەیە، چونکە ئەوانیش، دەکوژن بێدادگا وەکوو بنەماڵەی بەرزانی.
بەڵام لەبەشی هۆکاردا موتیڤ، ئیسلامیە توند ڕەوەکان هیچیان نایەتە سەر، گومانیان لەسەر نامێنێت، چونکە شەهید زەردەشت هێج کێشەیەکی لەگەڵ ئیسلامە توند ڕەوەکاندا نەبوە، بە پێچەانەشەوە ئاشکراکردنی ناوەڕۆک ناونیشانی زەردەشت عوسمان لەلایەن عومەر فارسی، کەلەکەسمان شاراوەنیە، کە کوردستان نێت سەر بە دەزاگا سیخوڕێیەکەی، بنەماڵەیە، بەتایبەتی ئەو کورتە پەخشانەی کە عەرشی قەڵا بەخوێنی لاوانی کورد دروستکراوەکەی ، مەسعودی هەژاند. بنەماڵای بەرزانی سڵ لە خزمە نزیکەکانی خۆشیان ناکەنەوە ئەگەر لەدژی گەڵا سەوزەکانیانبن، لێدانی دوکتۆر عبدولمسەور، هەروەها چەند ئامۆزاو خزمی نزیکی خۆیان کە ئامۆزاشیانە، ڕاوناوە و هەوڵی تیرۆری ئەوانیشیان داوە، ئیتر زەردەشت کێیە، بۆیە لەبەشی هۆکاردا، بەتەواوی بنەماڵەی بەرزانی، بەتیرۆری شەهید زەردەشت تۆمەت بار دەکرێت، ئەمجارەش بە پێویستی دەزانم کە بنووسم کەسمان لەمەریخەوە نەهاتووین.ئەگەر هەرهەموومان درۆ بۆ بەرژەوەندی نەکەین، ئەوا بەبێ دوو دڵی پەنجەی تاوان بۆ بەرزانی درێژ دەکەین، چونکە دەزانینن، کە ئەو بنەماڵە لە بنی پییانەوە تا تەوقی سەریان، نوقمی تاوان وخیانەت.
من دڵنیان کە خشت بەخشتی ماڵەکەی مەسعود بەکەلەی سەری لاوانی کورد، دروستکراوە، بۆیە پاش ڕیسواکردنی مەسعود و بنەماڵەکەی، دەبێت خشت بەخشتی هەڵوەشێندرێتەوە، هەر خشتەی وەک شەهیدێک بەخاك بسپێندرێت.
Motive
Probability
background

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە