مۆلەتی 72 كات ژمێر دەدەین بە دەسەڵات

Monday, 14/03/2011, 12:00

1584 بینراوە


مۆڵەتی 72كاتژمێر دەدەین بە كاربەدەستانی حكومی و حیزبی دەربەندیخان تا ئامادەیی خۆیان دەرببڕن بۆ دادگایی كردنی گەندەڵكاران لە ناو فەرمانگەكانی شاری دەربەندیخان وە پێویستە لە سەر مەڵبەندی یەكێتی لە دەربەندیخان سەرجەم دزەكانی ناو مەڵبەند و كۆمیتەی دەربەندیخان ئاشكرا بكات پێش ئەوەی ئێمە ناوەكانیان ئاشكرا بكەین وە ئەم پێشنیارەمان دوای چەندین كۆبونەوە و ڕاگۆڕیەنەوە و پرس و مشت و مڕ دەربڕیوە وە ئەمە دەبێتە ئەوەی كە فرسەتێك بدەین بە دەسەڵات بۆ ئەوەی بزانین تا چ رادەیەك ئارەزووی هەیە بۆ چاكسازی و بەگژاچونەوەی گەندەڵی ئەگەر دەەسەڵات نیاز پاكی نیشان بدات ئەوا مایەی ئەوەیە كە هەستی پێ بكرێت كە هاتۆتە سەر ڕێی گەل بەڵام لای ئێمە ئەنجامەكان ڕوونە و دەزانین.
وە ئەو كاتەی كە ئێمە دیاری دەكەین لەو كاتەوە دەست پێدەكات كە لە سایتی كوردان سایتی راستی و دەرخستنی رووی رەشی دەسەڵات بابەتەكەمان دادەبەزێت وە ئەم هەوڵەمان لە نێوان خۆماندا بوە مایەی گازندە و جێی رەخنەی بەشێك لە ماندوو نەناسەكانی ستافەكەمان لە دەربەندیخان چونكە بەشێكمان بەوە رازی نابن ماوە بدرێتە دەسەڵات.
ئێمە سورین لە سەر بەرنامەكانی خۆمان و هەموو ڕۆژیك ستافەكەمان لە گەشەكردن و فراوان بوندایە و رۆژانە ناوی زیاتری گەندەكانمان بۆ دێت گەنجی قارەمانی زیاتر ئازایانە دەخزێنە دایرەكان و چاودێری زۆر وورد دەكەن وە هەموو خەڵكی دەربەندیخان دڵنیا دەكەینەوە كە مافی خوراویان وەردەگرینەوە یەك دیناری دزراو لای گەندەڵەكان ناهێڵین و لە چاویان دەریدەهێنین بۆ مێژوو وە بۆ هەتا هەتایە روویان رەش دەكەین دەیان دەكەینە پەندی زەمانە و شار بەدەریان دەكەین و دراوی دزاوی خەڵك لە گیرفانە قەبە و زەىبەلاحەكانیان ئەو كات مەگەر هەر درۆ بكەن كە كەس نابێت گوێیان لێبگرێت وە ناهێڵین و چیتر قبوڵ ناكەین ئەو دز و جەردە و گەندەڵ و پۆخڵەوات و گەندە و گەندەڵانە یاری بە قووتی خەڵك بكەن و دزی بكەن ئەوانە دەكەینە عیبرەت بۆ مێژوو كە جارێكی تر هیچ كەسێك زات نەكات تەنها بیریش بكاتەوە لە دزینی مال و موڵكی گشتی ئێمە زۆر باش دەزانین هەندێك لەو گەندەڵانە هەر بەدزینەوە نەوەستاون بەڵكو خەریكی كاری نا پەسەند و ئابروو بەرن ئەوەش ی تۆڵەی خوای گەورەیە لێیان دەكاتەوە كە ئابرووی بردون و بونەتە مایەی قیز لێكردنەوە.
ئەو گەندەڵانە وانەزانن خەڵكی دەربەندیخان بێ ئاگایە ئەكەر وا بزانن ئەوا لە گەندەڵ گەندەڵ ترن چونكە چاك دەزانین چی دەكەن.
جارێكی تر دەسەڵات زۆر توندی ئاگادار دەكەینەوە ئەگەر لەو ماوەی 72 كاتژمێرەدا دەست نەكات بە دادگایی گەندەڵەكان ئێمە ئەوەی لە ژێر بەڕەیە دەخەینە سەر بەڕە و ئەو كات دەسەڵات ناتوانێت قەناعەت بە ڕق و توورەیی و خەڵك بكات لەوانەیە پەلاماری سەرجەم دامو دەزگاكان بدرێت وەكو هەنگاوی یەكەمی تۆڵە.
ئێوە كاتی خۆی دەتانوت تۆڵە بە سەبرە ئەمما بە زەبرە بەڵام درۆتان كرد چونكە دز بون بەڵام ئێمە دەڵێین (تۆڵە سەبری نیە و زەبریشی سنوری نیە) چونكە ئێمە هێزی خەڵكمان لە گەڵدایە وە ئەو هیزەی لە پاڵ ئێوەدایە زۆر فشۆڵ و ترسنۆكە چونكە ئێوە دزن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە