ئاشكرابوونی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه‌ی به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم
Friday, 06/08/2010, 12:00
1722 بینراوە
ئاشكرابوونی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت پێكهیناوه
نزیكه‌ی سێ مانگ تێپه‌ڕ ده‌كات به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان كه‌چی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیهێناوه تا ئێستا هیچ زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌دركاندووه تاوانبارنیش ئاشكرا نه‌كراون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان پۆست كه‌وتووه ئه‌و لێژنه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكهیناوه بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه كه بكوژانی سه‌رده‌شت ئاشكرا بكات به‌ڵكو بۆ ئه‌وه پێكهاتووه كه كار له‌سه‌ر چوار میدیای ئه‌هلی (هاوڵاتی و ئاوێنه‌و ستانده‌رو لڤین) بكات و ئه‌و ده‌زگایانه بخاته دادگاوه‌و به‌جۆرێك دایان بخه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش پێیڕاگه‌یاندین كه‌وا سه‌رۆكی هه‌رێم حاكم محسین سنجاری بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابن كردووه پارتیش نیازی هه‌یه سه‌رنووسه‌ری هه‌ر چواری ده‌زگای ئه‌هلی (هاوڵاتی و ئاوێنه‌و ستانده‌رو لڤین) بخاته دادگاوه‌و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست