پاڤێڵ کوڕی تەلەبانی، مەسروریش کوڕی بارزانی لەدەرەوەی یاسا تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

Wednesday, 16/03/2011, 12:00

1670 بینراوە


ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ ساڵی ٢٠٠٩ بەناووی ' Hope and Fear ' واتا ' هیواو ترس' لەبەشی (٣) دا بە ناووی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی ئاسایش لەپەڕەی ژمارە (١٠) دا. باسی دەزگای پاراستن و دەزگای زانیاری دەکات.
ئەو ڕاپۆرتە لە (٥٤) لاپەڕە پێکهاتوە کە لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستانی عیراق نووسراوە. باسی زۆر پێشێلکاری دەکات لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی و دەزگای زانیاری یەکێتی و ئاسایشەکانیانەوە بەرامبەر بە خەڵکی کوردی سیڤیل ئەنجامدراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا زۆر بە ڕاشکاوی و ئاشکرای و قووڵ باسی بەرپرسەکان دەکات کە دەستییان هەیە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وە وەهەستاون بە بەئەنجامدانی کاری ناڕەواو نابەجێ لەدەرەوەی یاسا، هەروەها باسی ڕیزنەگرتنی پەرلەمانتاران دەکات کاتێ کەئەم دەستدرێژیانە ڕاپۆرت دەکەن و دەوروژێنن. وە زۆر شتی تریش.

ئەمەی خوارەوە دەقی وەرگێڕاراوی تەنها بەشێکی زۆر کەمە لەو ڕاپۆرتە کە باسی مەسرورو پاڤێل دەکات کە لە لاپەڕەی (١٠) ئەو راپۆرتەدا هاتوە:
' له کاتێکدا زۆربه ی ئه و ده ستبه سه رييانه ی وا به ڕوانگه يه کی سياسييه وه کراون، له لايه ن ئاسايشه وه
بوون، هه ندێکی تريان ئه ندامانی"پاڕاستن" و "ده زگای زانياری" به ڕێوه ی بردوون، که به ته رتيب، ده زگای
ئه منيی پدک و ينکن. سه رۆکی پاڕاستن مه سروور بارزانی، کوڕی سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستانه ، و
ده زگای زانيارييش له لايه ن باڤل تاڵه بانی، کوڕی سه رکۆماری عيراقه وه سه رۆکايه تی ده کرێت. هه واڵی ئه وه
ده گات ک ه هه ردوو ده زگاکان له ناوه ندی زيندانه نهينييه کانی خۆياندا ده ستدرێژی جيدديان کردووه ته سه ر مافه کانی مرۆڤ.
هه روه ها هه واڵ ده گات که ئه وان هه ڕه شه يان له ڕۆژنامه نووسان، نووسه ران و ئه و که سايه تييه ئاکادێمييانه کردووه که دژ به وه ی پێی ده گوترێت گه نده ڵيی نێو پدک و ينک، وه ده نگ هاتوون..'

ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو بەشەیە کەلەو راپۆرتەدا هاتوە بە زمانی ئینگلیزی:

While most politically motivated arrests are carried out by the Asayish, others have been carried out by members of the Parastin or Dezgay Zanyari, respectively the intelligence agencies of the KDP and PUK. The Parastin is headed by Masrour Barzani, son of the KRGs President, while the Dezgay Zanyari is headed by Pavel Talabani, son of Iraqs President. Both agencies are reported to have committed serious human rights abuses in the secret detention facilities that they run. They are also reported to have threatened journalists, writers and academics who have spoken out against alleged corruption within the KDP and PUK.

کلیکی ئەم لینکە بکە بۆ ئەو بەشە کوردیە:


http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE14/006/2009/en/

بۆ بینینی هەموو ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE14/006/2009/en

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە