ئەو بابەتەى قەیرە كچێكى بەشوودا.

Sunday, 31/05/2009, 12:00

6425 بینراوە


زۆرجار لێرەو لەوێ دەبیستین دەڵێن باڕۆژنامەنوسان قەڵەمەكانیان فڕێ بدەن، و چیتر نەنوسن خوێ كەس گوێیان لێناگرێت بەڵام ئەوە قسەیەكە و لەوپەڕى ڕەشبینیەوە سەرچاوەدەگرێ. یاخود زۆر كەسى تریش دەڵێن حكومەت و دەسەڵات تەڕنابن بەم قسانەى ئێوە باشتر وایە بچن كارێكى تر بكەن و خۆتان ماندوو نەكەن، بەڵام من تەواوى ئەو بۆچونانە ڕەتدەكەمەوە و دەڵێم كاری ڕۆژنامەنوسێك كەبزانێت چى دەنوسێـــــــت، و بۆ دەنوسێت ئیمڕۆش نا سبەى تەئسیرى خۆى دەبێت، بۆ ئەوەش كەئێوە بزانن من مەبەستم چیە فەرموون لەگەڵمدا بن بزانن ڕاستم پێكاوە یان نا لەم ڕۆژانەدا هاوڕێیەكى خۆشەویستم بەمەبەستى هەواڵپرسى سەردانى كردبووم، منیش خەریكى هەندێ نوسینى هەواڵێك بووم كاتێك بینى لەسەر شاشەى كۆمپیوتەرەكەم نوسرابوو قەیرەكانیش مرۆڤن، ووتى ئەم بابەتە چیە منیش ووتم فەرموو ئەگەر دەتوانى بیخوێنەوە هاوڕێكەم بابەتەكەى خوێندەوە تەواوى نەكرد تەلەفۆنەكەى دەرهێنا قسەى لەگەڵ ئەم كچەیە كرد كەماوەیەكى درێژە, بەهۆى جیاوازى تەمەنەوە نەیانتوانیوە بگەنەیە یەكترى وەك هاوڕێكەم ووتى خوێندنەوەى ئەو بابەتە زۆر كاریگەرى هەبوو بۆیە بڕیارمدا بیرلەتەمەن نەكەمەوە منیش تائەم ساتە تەنیا گوێم گرتبوو دواتر كەلەقسەكانى بۆوە ووتم هاوڕێ گیان ئەوەچیە،
دواى ئەوەى بەڵێنى لێوەرگرتم كەبەهیچ شێوەیەك لاى هیچ كەسێك باسى نەكەم ئینجاقسەكەى بۆ كردم منیش هەربۆ خۆشى ووتم دیمانەیەكت لەگەڵ دەكەم بەهەرحاڵ بەناچارى قسەكەى بۆ كردم و ووتى كچێك دڵى لێسەندم، بەڵام كاتێك پرسیارم لێكرد ووتم تەمەنت چەندە پێنج سالأ لەخۆم گەورەتر بوو. بۆیە خەریك بوو پاشەكشە بكەم بەیەكجارى بەڵام خوێندنەوەى ئەم بابەتە وایلێكردم كەجارێكى تر لەئەلیف و بێوە دەست پێبكەمەوە، منیش جگەلەوەى زۆر خۆشحاڵبووم، كەئەم هاوڕێیەم زۆر جوان بیردەكاتەوە تەواوى لەمپەر و بەربەستەكان دەشكێینێت، كەكۆمەڵگە بەكۆسپیان وەسف دەكات بۆ بەیەك گەیشتنى كچێك و كوڕێك جوانى بیركردنەوەى ئەم هاوڕێیەم دڵى منیشى گۆڕى، كەجوانتر بیربكەمەوە ئەگەر باس هاتە سەر ئەوەى بەلاى زەواجدا بچم بیر لەتەمەن نەكەمەوە تەنیا ئەوە نەبێت، كەبەرامبەر لەخۆم تێگەیشتوو تر بێت، بۆ ئەوەى خۆم نیوەمە ئەویش تەواوم بكات، بەهەرحاڵ ئێستا ئەو هاوڕێیەم سەرقاڵى دانانى ژیانێكى نوێیە كەپێشتر دەیوت ئەگەربچم لاى دادوەر دەبێت تەمەنى ئەو كچەم بۆ بچوك نەكاتەوە، ئەمانە و چەندان بیركردنەوەى تر كەدواجار دەیوت هەرلێى گەرێم باشترە بەڵام خوێندنەوەى ئەو بابەتە بەجارێك هەموو بیركردنەوەكانى گۆڕین،
*تێبینى،
بابەتى قەیرەكان لەگۆڤارى جیهان دا بڵاوكراوەتەوە ،

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە