KURDISTANPOST
ئیحسان مەلا فوئاد
بۆ سەردەشت
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
1632
بینراوە
ئەو دەمەی وشە دەكوژرێت دەسەڵاتی زەردو سەوز گەشە دەكات
ئەو دەمەى قەڵەم سەوز دەبێت دەسەڵاتی ئەوان زەرد هەڵدەگەڕێت..
لەهەر شوێنێك لەهەر بستێكی ئەم كوردستانە
لەهەر شەقامێكی ئەم نیشتمانە
ئەوان دڕك و ژەهریان گرتە قەڵەم ؟
ئێمە لەو شوێنە دەنگ هەڵدەبڕین...
چاو دەكەینەوە...
هۆتافی ئازادیان تێدەگرین..
شەممە 16ى ئاپرێڵ 2010
باشورى كوردستان-كفرى
[email protected]
ئیحسان مەلا فوئاد
© 2019- Kurdistanpost