هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌

Sunday, 29/07/2012, 12:00

2664 بینراوە


مه‌به‌ستی من وه‌ک لاوێک له‌ نووسینی ئه‌م باسه‌ دوور و دریژه‌ باسکردنی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداریی حکومه‌تی هه‌رێمه‌، به‌تایبه‌تیی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ که‌ نه‌ترسانه‌ حکومی ئێمه‌ ده‌که‌ن و رۆژانه‌ ناچارده‌بیت بچیته‌ به‌رده‌میان. ئه‌مان کاتێک ئه‌ڵێین(ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌) به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌م خۆێنه‌ ئه‌گه‌ر راستیش بێت، ئه‌و ته‌نها بۆ خۆیانه‌.
من ئه‌مه‌وێت هه‌نێک له‌ گه‌نده‌ڵییه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت بخه‌مه‌ ڕو چونکه‌ نه‌ک ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵکو فه‌رمانبه‌ره‌ ئاساییه‌کانیش خه‌ریکی ئه‌مجۆره‌ کارانه‌ن، گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌و گوریسه‌ ‌جوان گرێبده‌ین که‌ جۆلانێکه‌مان پێهه‌ڵواسیوه‌ چه‌ند که‌سێکی گوره‌ش بچنه‌سه‌ری ناکه‌ونه‌خواره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوریسه‌که‌مان شل به‌ست ئه‌وا منداڵێکیش بچێته‌سه‌ری گرێکه‌ ئه‌کرێته‌وه‌ و منداڵه‌که‌ش ئه‌که‌وێته‌خواره‌وه‌ .
بامن له‌ گه‌نده‌ڵی دادگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شورته‌ی نه‌وجه‌وانانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌م ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش واتا نزیکه‌ی مانگێک پێش ئێستا کێشه‌یه‌کم توشبو که‌ ئه‌ویش ته‌سویرم ئه‌کرد بۆ کورته‌ فیلمێک له‌لای به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی کۆمه‌ڵێک گه‌نج بوین بۆخۆمان سیناریۆمان نوسیبو خه‌ریکی وێنه‌گرتنی بوین که‌ سیناریۆکه‌مان باسی کوڕێکی مناڵی ئه‌کرد که‌له‌به‌ر هه‌ژاری له‌بازار کیسه‌ی عه‌لاگه‌ ئه‌فرۆشێت، ئه‌و منداڵه‌ کۆڵنادات تاله‌کۆتایدا ئه‌بێته‌ که‌سێکی ده‌وڵه‌ماند چونکه‌ خۆی هه‌ژار بووه‌ ئازاره‌ کانیان ئه‌زانێت بۆیه‌ هاوکارییان ده‌کات. به‌ڵام له‌کاتی ته‌سویردا پۆلیسێک ئیشه‌که‌مانی ڕاگرت و وتی ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئیشه‌که‌مان بۆباسکرد وتی کاتی ته‌سویر من کڵاوم داکه‌ندبو گه‌ر زاپته‌که‌م ئه‌مه‌ ببینێت عقوبه‌م ئه‌یات:
(باشه‌ ئه‌گه‌ر کڵاو داکه‌نین نایاساییه‌ بۆ دایده‌ که‌نێت گه‌ر گه‌نده‌ڵ نه‌بێت ئه‌مه‌ پۆله‌سبو پیاوی یاسایه‌ به‌حساب) ، من زۆرم پێ وت که‌ ته‌سویره‌که‌ بسرمه‌وه‌ ته‌سویرده‌که‌م تۆی تیاده‌ر ناچیت (هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ته‌سویره‌ی کردیشم ئه‌و ده‌رنه‌چوبوو) پاشان وتی سه‌ربه‌ کێن ئێوه‌ منیش پێموت که‌ سه‌ر به‌ هیچ که‌س و لایه‌نێک نین ته‌نها به‌ ئازادانه‌ کاری خۆمان ده‌که‌ین ، وتی که‌واته‌ پێشم بکه‌ون بۆ ناوجه‌وانان ئێنجا من ئه‌وه‌م بیرکه‌وته‌وه‌ که‌ له‌م وڵاته‌ ئه‌بێت سه‌ر به‌ حیزب و که‌س و لایه‌ن بیت ئینجا رێزت لێئه‌گرن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی منی خسته‌ سجن، ئه‌م ئیشه‌ش له‌ گه‌وره‌کانییه‌وه‌ بۆی به‌جێماوه‌.
کاتێک بردمی بۆ نه‌وجه‌وانان به‌ڕێوه‌ به‌ره‌که‌یان له‌کاتی واجیبا خه‌ریکی‌ معامه‌لاتی سه‌یاره‌ کڕین و فرۆشتن بو منی هه‌ر بیرنه‌بوو، که‌ له‌ ژووره‌که‌ی دانیشتوم و چاوه‌ڕێی ده‌که‌م . دوای سه‌عاتێک هات (ناوی بڵبد بوو) به‌س نازانم پله‌ی چی بوو چونکه‌ نه‌وجه‌وانان هه‌مویان جلیان مه‌ده‌نییه‌ بۆیه‌ زابته‌که‌ و فه‌راشه‌که‌ لێک جیاناکه‌ێنه‌وه‌ . ده‌ستگیری کردم 7 سه‌عات له‌ سجن له‌ 4 بۆ11 به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ ئاگاداربن . من زۆرم به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر وت که‌ ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌ بکه‌ن، به‌ڵام بێسود بوو له‌ سه‌عات 9 ی شه‌وه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ دایک و باوکم له‌ کۆڵانه‌کانی شاری سلێمانی بۆ من ئه‌گه‌ڕان نه‌یان ئه‌زانی توشی حادیسه‌ بۆم؟ مردوم ؟ کوژراوم ؟ فرێنراوم ؟ که‌س نه‌یه‌زانی تا سه‌عات 11 به‌ که‌فاله‌ت به‌ربووم ئینجا ماڵه‌وه‌مان زانیویانه‌، که‌ له‌ سجن بووم . له‌ سجنه‌که‌ داوام لێکردن تینومه‌ 1 په‌رداخ ئاو چییه‌ بۆیان نه‌هێنام ، بۆیه‌ پێم وایه‌ جیاوازی نییه‌ له‌ نێوان ئه‌من و قوه‌خاسه‌کانی کۆن و ئه‌مانه‌ی ئێستاجارانیش که‌ ئه‌یان بردیت که‌س پێی نه‌ئه‌زانیت و خواردنیشیان نه‌ئه‌دایتێ، پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌وسا باشتربوون چونکه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت به‌ سه‌ر رێکخستننه‌وه‌ نه‌بوایه‌ که‌س روی داری ده‌ستی تێنه‌ئه‌کردیت ئه‌مانه‌ی ئێستا خواخوایانه‌ که‌سێک بگرن تا به‌ئاره‌زوی خۆیان تۆمه‌تی بۆ دروست بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌منیان ده‌وت تۆ ته‌سویری ئافره‌تت کردووه‌ له‌سه‌ر جاده‌، یان ئه‌یا وت چۆن ده‌بێت له‌به‌رده‌رکی سه‌را ته‌سویر بکه‌یت؟ (نابێت له‌سه‌را ته‌سویر بکه‌ین چونکه‌ حکومه‌ته‌که‌مان له‌خۆیان ئه‌ترسن). پاش به‌ربونم زاپته‌که‌ وتی به‌یانی وه‌ره‌ و باوکت بێنه‌ کامێراکه‌ت وه‌ربگره‌وه‌ ئه‌وه‌ نزیکه‌ی 1 مانگه‌ تائێستا من معامه‌لات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌که‌م هه‌ر ڕۆژه‌ و حاکم (چراخان) داوای شتێک ئه‌کات
یه‌که‌م جار داوای به‌تاڵکردنه‌وه‌ی کامێراکه‌ی کرد به‌تاڵکردنه‌وه‌ له‌ روی یاساوه‌ پیشاندانی گرته‌ ڤیدۆییه‌کانه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ واته‌ چی ته‌سویر له‌و کامێرایه‌ هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ به‌ نوسین به‌ڵام به‌ڕێوه‌ به‌ری شورته‌که‌ نه‌قیب دانا وتی هه‌رچی تیایه‌ بیسرنه‌وه‌ هه‌موی دیلیت کرد ، ئه‌مه‌ش بۆیه‌ ڕویدا چونکه‌ بڕێوه‌ به‌ری ئه‌و جێگایه‌ فری به‌ یاساوه‌ نییه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ خستویانه‌ته‌ ئه‌و جێگایه‌ له‌ هه‌مان کاتدا خۆیان ئه‌ڵێن که‌سی شییاو بۆ شوێنی شییاو من هه‌ر ڕۆژێک سه‌ردانیان بکه‌م ئه‌ڵێن قه‌زییه‌که‌ت هیچی تیانه‌ماوه‌ کامێراکه‌ت وه‌ره‌گریته‌وه‌ 1 مانگه‌ لایانه‌ من هاتوچۆی دادگای بۆ ئه‌که‌م تائێستا 6 عه‌ریزه‌م داوه‌ ئه‌مه‌ ته‌سوێرم کردووه‌ خۆ پیاوم بکوشتایه‌ ئه‌بوایه‌ ده‌فته‌ری 100 لاپه‌ڕه‌ی به‌ عه‌ریزه‌ پرکه‌مه‌وه‌ .
له‌ وڵاتان کاتێک بزانن که‌سێک ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵه‌ و خه‌ریکی کارێکی هونه‌ری بێت هه‌مو بوارێکی ئه‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست و هاوکاری وای ده‌که‌ن وه‌ک هاری پۆته‌ر له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا سه‌ره‌وته‌که‌ی 8 ملیار دۆلار بوو . منیش به‌خۆبه‌خشانه‌ ئیشه‌که‌م به‌ڵام ڕێگام لێئه‌گرن چونکه‌ واپه‌روه‌رده‌ نه‌کراوم ماستاوچی ده‌سه‌ڵاتداران بم داواش ده‌که‌ن که‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌رێنه‌وه‌ بێنه‌ ناو ئه‌م شاره‌ پر له‌ گێژا و ئازاره‌؟
ئه‌م شاره‌ی نه‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند نه‌ له‌ لای بینه‌ر و نه‌له‌لای حکومه‌ت ڕێزی بزمارێکی ژه‌نکاوی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌. گه‌نده‌ڵییه‌کانی فه‌رمانبه‌ران زۆرن، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ من فه‌رمانبه‌ر ئه‌ناسم له‌سه‌ر مێزی دائیره‌ خه‌وی لێئه‌که‌وێت ڕۆژانه‌ فه‌رمان به‌ر ئه‌ناسم مه‌نجه‌ڵه‌ ترخێنه‌ و یاپراخ ئه‌بات بۆ ده‌وام ده‌وامه‌که‌ش یان هه‌موی 4 سه‌عاته ناتوانن 4 سه‌عات خۆیان ڕابگرن‌ جگه‌ له‌وه‌ی شه‌ڕه‌ مۆدێلی جلوبه‌رگ و ماکیاج ده‌که‌ن. مۆزه‌ف هه‌یه‌ ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ئه‌کات به‌درێژای ساڵه‌که‌ له‌به‌ری ناکاته‌وه‌ ، من چومه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌وه‌ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر له‌جیاتی ئیشی هاوڵاتی یاری بلیارد ی فه‌یس بووکی کردووه‌.
من چوومه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی له‌ ژوری ژماره‌ 2 زابتێک دانیشتبوو که‌ سه‌یری معامه‌لاته‌کانی کرد وتی تۆ ته‌مه‌نت خوار 18 ه‌ ئه‌بێت ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی معامه‌لاته‌ بگۆریت هه‌وێی باوکتی بخه‌یته‌سه‌ر. باشه‌ من خۆ سێ به‌شی معامه‌لاته‌کانم واکردووه‌ بۆ لێره‌ ئیشه‌که‌ت تێک ده‌یه‌ن ئه‌ی بۆ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ناڵێت با ئه‌م شتانه‌ت پێبێت من ئه‌وه‌م چاک کرد و هاتمه‌وه‌ بۆ لای فه‌رمانبه‌ره‌که‌ ئینجا وتی وه‌ڵا ئه‌م ڕه‌سمه‌ت کۆنه‌ بچۆ ڕه‌سمی تر بگره‌ دیسان چوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ره‌سم پاشان چومه‌لای په‌نجه‌ مۆر که‌ کۆدی منی لێ ئه‌دا له‌ کۆمپیوته‌ر براکه‌می ئه‌هێنا چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ئیشی کۆمپیوته‌ری کرد بۆمان چوو بوو کۆدی من و براکه‌می به‌ هه‌مان کۆد دانابو، که چوم بۆ لای و‌ پێم وته‌وه‌ وتم ئاوا خه‌ڵه‌تت کردوه‌ بۆم چاک بکه‌ توڕه‌بو وتی ئینجا تۆ پاسپۆرتت بۆچییه‌؟ ئه‌مه‌ قسه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی بێت، ئه‌بێت چاوه‌ڕێی چیبم له‌ ده‌سه‌ڵات بکه‌ین؟ من وا 17 ساله‌ ته‌مه‌نم تا ئێستا ڕۆژێک له‌ڕۆژان شتێک نه‌کراوه‌ تابڵێم حکومه‌تمان هه‌یه‌ . نه‌ک شت نه‌کراوه به‌ڵکو ‌ ڕێگریم لێکراوه‌ چونکه‌ سه‌ر به‌که‌س و لایه‌ن نیم ئه‌مه‌وێت ئازادبم ، به‌ڵام تا ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌ سوچی فه‌رمانڕه‌وای بگرن و ده‌سکی ده‌ستاڕه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت قه‌ت باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و ئازادییه‌ به‌خۆمه‌وه‌ ببینم . قسه‌ی کابراشم بیر ناچێت گه‌وره‌یه‌ک بۆ که‌س نه‌بێت سێبه‌ر، بۆخۆم بگێڕم له‌ده‌وری سه‌ر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر