له‌ ئاشبه‌تاڵێکی تردا مه‌سعود شاربه‌ده‌ر ده‌کرێ!

Friday, 11.16.2012, 12:00

1210 بینراوە


ئه‌نجامی هه‌موو شکستێه‌ک ئه‌نجامی شکستی هوشیارییه‌‌‌.
ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی بابی مه‌سعود ئه‌نجامی شکستی هوشیاری بوو.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی به‌شکستی کرد ده‌توانی رێڕه‌وی شکستێکه‌ی بگۆڕێ. شکاندنی ڕێچکه‌ی گۆڕین‌ شکستیی، مانای هۆش هێنانه‌وه‌یه‌ به‌به‌ر خۆدا، هه‌نگاوێکه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر شکستی نه‌هێنانی داهاتوو.
بابی مه‌سعود ئه‌مه‌ی نه‌کرد خۆی دایه‌ ده‌ست ویستی شاه‌، چونکه‌ به‌فاکتی شکستییبوونه‌که‌ نامۆ بوو. ئایا مه‌سعود دوای ئاشبه‌تاڵی1975 خۆێندنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ولۆژیکی بۆ هه‌ڵه‌کانی بابی هه‌بوو؟ ئایا هه‌مان ڕێگه‌ی چاره‌نووس وهه‌مان ڕێچکه‌ی بابی ده‌گرێت؟ خۆی ده‌داته‌ ده‌ست ویسته‌کانی تورکیا؟
ڕه‌نگه‌ خۆێنه‌ر بڵێن دوو دۆزی جیاوازن. منیش ده‌ڵێم دۆزه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی دۆزی کورد ئه‌نجامه‌کان له‌ زۆرقۆناغدا وه‌ک کۆپین بۆ یه‌کتری.
خۆێندنه‌وه‌ی میژوو یه‌کێکه‌ له‌بنه‌ما زانستییه‌کا‌نی زانستی سیاسی.
نه‌خۆشیی کوشندی سیاسه‌تمه‌داری کورد ناخۆیننه‌وه‌‌. ئه‌گه‌ر جارجار سه‌ردانێکی ڕۆژنامه‌کانیش بکه‌ن‌ ئه‌و نووسینانه‌ ده‌خۆێننه‌وه‌، که‌ نووسه‌رانی خۆیان نووسویانه‌ یانی درۆکان ده‌خۆێننه‌وه‌. که‌سێکیش درۆی له‌ته‌ک خۆیدا کرد ناتوانی ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌نجامێکی ڕاست و باش.
له‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی جه‌نگدا له ‌هه‌موو نزێکبوونه‌وه‌یه‌کی ‌دووهێزی ئابوریشدا. هه‌ردوو لایه‌ن ده‌گه‌ڕێن بۆ زانینی خاڵه‌ لاوازه‌کانی نیوانیان (ئه‌رکی سیخوڕه‌ نێو ده‌وڵه‌تێکانیش) بۆیه‌ گرنگه‌ چونکه‌ له‌ دووی نهێنیه‌کان و لایه‌نه‌ لاواز و به‌هێزه‌کان ده‌گه‌ڕێن. یه‌کێک له‌هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی نه‌یاران(زانینی لاوازی خوده‌)‌ بۆیه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی هوشیار هه‌موو به‌یانییه‌ک رۆژنامه‌ی‌ نه‌یاره‌کان ده‌خۆێننه‌وه‌.تا بزانن لاوازی خۆیان و توانای نه‌یاره‌کانیان چۆنه‌‌. ئه‌و بۆشاییه‌ ڕوونڕه‌و(معریفه‌) سیاسیه‌ مه‌سعود هاوکاره‌کانی تووشی هه‌ڵه‌ کردووه‌.
له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهاندا. مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ی ئامۆژگاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن، سه‌ر به‌ ڕیکخراوێکی سیاسی بن(فڕانس فۆکیا یاما) خاوه‌نی کتێبی (کۆتایی میژوو) مامۆستایی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ نه‌خشه‌ی داگیرکردنی عیراقدا یه‌کێک بوو له‌و کۆمه‌ڵه‌ مامۆستایانه‌ی‌ زانکۆ یارمه‌تی‌(بۆش)یاندا.بۆ داگیردنی عیراق.


هێزی(دجله)‌

هزری هێزی(دجله‌) هزرێکی نۆی عه‌ره‌بی نییه‌. هه‌ر ئه‌نجامێکی هه‌بێ به‌(هزری) ده‌مێنێته‌وه‌. چونکه‌ پێش دروستبوونی دجله‌ له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵه‌ی عیراقدا چه‌نده‌ها جار هێز به‌ناوی جودا به‌ ناوه‌ڕۆکی دجله‌وه‌‌ بوونی هه‌بووه‌. دروستبوونی دجله‌ لاوازی هزری سیاسی کورد یه‌‌.نه‌خۆێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کانه‌. نه‌بوونی پڕێنسیبی پرۆژه‌ی ئه‌رکی(نه‌ته‌وه‌ی‌)یه‌.

پێش ئه‌وه‌ی مالکی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقدا دروست ببێ من نووسیمه‌، که‌ دوای سه‌دام کورد تووشی دکتاتۆرێکی ترده‌بێته‌وه‌. به‌ ناونیشانی(ئۆپۆزسوینی عیراقی و بڤه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان (2002) ‌1
ڕۆژانی(14,15,16ي /12/ 2002) کۆبوونه‌یه‌کی ئۆپۆزسۆینی عیراقی له‌ لندن کرا.
سه‌دامیش له‌ به‌غداد چرووکی ده‌کێشا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئۆپۆزسوینی عیراقی زۆر سووکایه‌ته‌یان به‌ کورد کرد. له‌وێ کورد سه‌رشۆڕ و بێده‌نگ بوو.

شیعه‌ و سیاسه‌ت و ئه‌نفال

- ساڵی1921 که‌ سه‌رده‌می دامه‌زراندنی عیراق بوو(ێیه‌ الله‌ مهدی الخالس)له‌ که‌ربه‌لاوه‌ فتوایه‌کی دا و داوای کرد، که‌ (فه‌یسه‌ل) هه‌ڵبژێرن به‌مه‌رجی ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی عیراقی دروست بکات‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎‎.

- له‌ ساڵی1992 له‌ کۆبوونه‌وه‌ی (سه‌لاح الدین)دا که‌ کورد داوای فیدریاڵی کرد(ێیه‌ الله‌ الحکیم) له‌ ناو کوردستاناوه‌ فتوای(ئه‌نفالی) کوردی ده‌رکرد، ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کورد داوی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن. هه‌رهه‌مان که‌س زلله‌یه‌کی سیاسی له‌ (جالال ومه‌سعود) دا، ئه‌وان هیچ ده‌نگیان نه‌کرد. بڕوانه‌ گوڤاری(النور) ژماره‌(138) (العراق سیسل عربیا مسلیما مستقیلا)2

- شه‌وی3 / 8 / 2002 (وفیق سامرائی) کۆنه‌ ئه‌نفالچی له‌ ته‌له‌فزوینی کۆێته‌وه‌.داوای سوپایه‌کی به‌‌هێزی بۆعیراق کرد، تا یه‌کپارچه‌ی خاکی عیراق بپارێزێت و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رگشت ناوچه‌کانی عیراقدا هه‌بێ، به‌ واتا ئه‌و هێزه‌ بتوانێت کۆنتڕۆڵی باشوری کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ سه‌دام چۆڵی کردبوو.

- دوای ئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌کان چالاکی سیاسیان له‌ شێخی نه‌مر قه‌ده‌غه‌ کرد.به‌ ئازاری ده‌روونیه‌وه‌ بۆ ئه‌و زووڵمه‌ی له‌ کودریان کردل ه‌سلێمانی ده‌ژیا. کاتێک کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌ب له‌ کوردستان وه‌ک ئاژه‌ڵ سه‌یری مرۆڤی کوردیان ده‌کرد. نامایه‌کی بۆسه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق(جمیل مدفعی) تێیدا ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ عیراقین با لێپسراوه‌تی ئاشایشی کوردستان بدڕێت به‌ کارماندانی کورد تا لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤی کورد ئارام بێت(جمیل مدفعی) وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ووتی: ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌که‌ له‌ ئۆتۆنۆمی ئێمه‌ بڕوامان پێ نییه‌.3

شیعه‌ و سیاسه‌تی شاربه‌ده‌رکردن

- ساڵی1953(ایه‌ الله‌ به‌هه‌شتیی) شیعه‌ له‌ لوبنان په‌نابه‌ر بوو.به‌ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران و له‌ ته‌ک کۆمۆکیسته‌کاندا. کووده‌تایه‌کیان به‌سه‌رموسه‌ده‌ق دا کرد4

- ساڵی 1979 خومه‌ینی شیعه‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕایه‌وه‌ و شای ئیرانی شار به‌ده‌رکرد.5

- ساڵی 2003 شیعه‌ی عیراق به‌ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا سه‌دامییان رووخاند.

ئه‌مه‌ فاشییه‌تی عه‌ره‌ب و ساکاری سیاسی کوردی

سه‌رچاوه‌کان
1: ئۆپۆزسۆینی عیراقی بڤه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان . 2002 چنگیانی
2: گۆڤاری گۆڤار ژماره‌ 138
3: الکرد وکردستان فی الوپائق البریتانیه. د. ولید حمدی س238 جمیل المدفعی
4: المدافع ایه‌ الله‌ . محمد حسنین هیکل
5 : ‌Mit der lwaffe zur Weltmacht . F.William Engdahl
2012/11/16


ووتاری داهاتوو
شه‌ری مالکی و هه‌لۆیستی ئیمه‌