دار هەڵبڕى سەگى دز دیارە

Thursday, 11/06/2009, 12:00

3200 بینراوە


وەڵامێك بۆ درۆ شاخدارەكەى سامان
بۆئەوەى هەموو كەس لەدرۆشاخدارەكەى سامان تێبگات و جارێكى تر كەسایەتیە بەرچاوەكانى نەتەوەكەمان پەنجەى تاوانباریان بۆدرێژ نەكرێت بەپێویستم زانى ئەم چەند ڕوونكردنەوەیە بخەمە پێش چاوى هەموو خوێنەران :
1/ زۆربەى خەڵكى چەمچەمالأ دەزانن كە خانەوادەى ئێمە تاكو ساڵى 1987 دانیشتووى گوندى گۆشقوت بووین كەتاكو ئەوكاتە ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژى ڕژێم بووین و هاوكارى تەواوى پێشمەرگەمان كردووە ، بەتایبەت دواى شەهید كردنى مامە ڕیشە ، كەشەڕى گوندى گۆشقوت و وەسمان غەزال دەستى پێكرد ، من وەكو لوقمانى حكیم ئاغا یەكێك بووم لە بەشداربووانى ئەو شەڕە دژى هێزەكانى حكومەتى بەعس ، شاهێدى ئەم ڕاستیەش پێشمەرگەكانى كەرتى (3)ى هەمەوەند و كەرتى (4)ى جەبارین ، وەبۆ تەنها یەك ڕۆژ چەكم بۆ حكومەتى بەعس هەڵنەگرتووە ، نەك تەنها خۆم بەڵكو هیچ كەسێك لەبنەماڵەى ئێمە خیانەتى لەكورد نەكردووە و چەكدارى حكومەت نەبووە . پێم خۆشە هەموو كەس ئەو ڕاستیە بزانێ كەمن پیاوى كەس نەبووم وە نزیكى من لەگەلأ تەحسین شاوەیس تەنها بەحوكمى ئەوە بووە لە سنورى قەزایەكدا دانیشتویین و لەبۆنەكاندا وەكو كەسێكى ئاسایى مامەڵەم لەگەلأ كردووە ، بەڵام كەسێك كەلافى پەیوەندى من و تەحسین لێ دەدا دیارە خۆى زۆر نزیك بووە لێیان و پەیوەندى ڕاستەوخۆى هەبووە و ئێستا پاساو بۆخۆى دروست دەكات .
2/ مەسەلەى پارتى بوونى من ، وەكو هەركوردێكى تر لەڕابردوودا ئاساییە و عەیبە نییە ، هەروەها شەهید كردنى كوڕى مام كوێخا شەریف بۆ من كۆستێكى گەورە بوو بەحوكمى ئەوەى خانەوادەى كوێخا شەریف دۆستى حەكیم ئاغاى باوكم بوون ، وە ئێمەش وەكو وەفایەك بۆ باوكمان دەبێت بەبەردەوامى ڕێز لەوبنەماڵەیە بگرین ، وە كوڕەكانى مام كوێخا شەریف خۆیان ڕاستى ڕووداوەكە باش دەزانن ، وەمنیش بەوپەڕى متمانەوە دەتوانم بێ ئاگایى خۆم لەشەهید كردنى كوڕى كوێخا شەریف بسەلمێنم و زۆر دوورم لەو مەسەلەیەوە .
3/ پەیوەندى من و مامۆستا سەیفەدین ، پەیوەندى خزمایەتیە و ئەوەندەى من بزانم مامۆستا پیاوێكى شۆڕشگێڕ و كوردێكى دڵسۆز بووە و بەهیچ شێوەیەك شەریك نەبووە لەگەلأ من ، ئەگەر بیویستایە گەندەڵى و شەریكى بكات دەیتوانى كارى زۆر گەورەتر بكات .
بەڵام من داوا دەكەم لەهەر كەسێك لە ماڵپەڕەكاندا شت بڵاو دەكاتەوە و ناوى خوازراو دادەنێت بۆخۆى بەتایبەت (سامان) ناوێك ئەگەر خۆى بەدڵسۆزى كورد و بنەماڵەى شەهیدان دەزانێت باناوو ناونیشانى تەواى خۆى بدات ، تاكو ڕووبەڕوو ببینەوە و پێكەوە ڕاستى و ناڕاستى قسەكانى بۆهەمووان بەدەركەون .
لەكۆتایى دا داواكارم خوێنەران بەهەڵە شت وەرنەگرن و بچنە بنج و بنەوانى بابەتەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە