وەزیری تەندروستی لە قەڵادزێ

Saturday, 29/09/2012, 12:00

1362 بینراوە



وەزیری تەندروستی (دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید) بە شێوەیەکی ڕێکەوت- خۆی کرد بە دەڤەری پشدەرو هەندێ شوێنێ ئەو ناوچانەی بە-ڕێکەوت-بەسەر کردەوە. ئەم دکتۆرە کەخۆی هەربە-ڕێکەوت-بوو بە وەزیرو هیچ جۆرە جەوهەرێکی نەپزیشکی و نەوەزیری تیا بەدی ناکرێ،کەچی کراوە بە بەرپرسی یەکەمی تەندروستی هاوڵاتیان و خەمخۆریان. ئاخر لەکوێی ئەم گەرودونەدا هەیە کەوەزیری تەندروستی خۆی کەسێکی تەندروست نەبێ و بێ ئاگا لەوەی کەپێوستە پێش هەموو شتێ نەختێ بەزەیی بەخۆیا بێتەوەو نەیەڵێ کێش و وەزنی بەو شێوەیە بێ!!!!
ئەم بەناو دکتۆرە ناتوانێ کۆنترۆڵی وورگی خۆی بکا، ئێ چۆن ئەتوانێ ڕۆڵی تەندروست لەبواری تەندروستیدا بەرجەستە بکا..دیارە نەیبستوە کە گەر(کایەکە هی خۆت نیە، ئەوا کایەنەکە هی خۆتە). لێ لەوە ناچێ کەئەم دکتۆرە نەك لەبوارە زانستیەکدا، بەڵکە لەبوارە کلتووری و کوردەواریەکەشدا کۆڵەوارو نەزانە.
دوێنێ کەبە-ڕێکەوت-ڕێی کەوتە ژاراوە، هەندێ لەستافی نەخۆشخانەکەی سزا و پاداشت کرد. بە-ڕێکەوت-ئەو چەند کەسەی سزا دران، کە خەڵکانی بێ لایەن بوون و ئەوانەی کەپاداشت کران سەر بەحزبەکەی خۆی بوون . ئاخر ئەمەیە ووڵاتی قەزاو قەدەر و ڕێکەوت- و سودفە. خەستەخانەکە تا ئێستا خاوەنی هیچ کەرەستەو دەزگای تەندروستی پێوست نین و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنیان نیە، کەچی کاك ڕێکەوت- لەجیاتی چارەسەرکردنی ئەو کەموکوڕیانە،بەشێوەیەکی ڕێکەوت- سزابارانی هەندێ لەستافەکان ئەکا.ماشەڵلا لەو ووڵاتەی کەسانی وا پەروەردە ئەکاو بەرپرسیاریان پێئەدا.
ماوەیەك لەم پێش هەر بە-ڕێکەوت-، حەپی ڤایەگرا بەسەر چەکدارانی تەمەن سەرو ٥٠ ساڵ دابەشکرا. ئاخر پێشمەرگەو چەکدارانی حزب چ پێوستیان بەحەپی ڤایەگرایە؟؟!! ئەمەش یەکێکە لەکارە سەرسوڕێنەرەکانی ئەم حکومەت و وەزیری تەندروستی. یاخوا وەتەن هەردەم ئاوابێ بۆ ئەو هەموو دڵسۆزی و خەمخۆرانی وەك ئەم جۆرە دکتۆرو بەرپرسانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە