بۆچی دیوانی چاودێر لە حاكم قادرەوە دەست پێناكات؟

Monday, 14/09/2009, 12:00

2836 بینراوە


ماوەیەكە بەبەردەوامی لەسەر عمر فتاح و دانا ئەحمد مجید دەنوسرێت، گوایە پارەیان دزیوە و گەندەڵن، ئه‌مه‌ش لە هەموو ڕۆژنامەكاندا دەخوێندرێتەوە كە دیوانی چاودێری ڕاپۆرتی لەسەریان هەیە و بەڵگەی زۆریان بەدەستەوەیە كە پارەیەكی زۆر دیار نەماوە.
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە باشە بۆ بەم دووانەوە دەستیان پێكرد؟ ئەگەر بەراست دەیانەوی بەرەنگاری گەندەڵی ببەنەوە, بۆ لە شوێنە حەساسەكانەوە دەست پێناكەن؟ بۆنمەنە بۆ لە حاكم قادرەوە دەست پێناكەن، كە دیوانی چاودێری بەقسەی جەڵالی سام ئاغا 380 لاپەرە دزیی و گەندەڵییان لەسەری هەیە. ئەم هەموو بەڵگەیە بەدەست دیوانی چاودێریەوەیە و لە دامودەزگایەكی هەستیاری وه‌ک ئاسایشدا که‌ حاکم قادر پۆستێکی باڵای تێدا هه‌یه‌، بۆ كەس بەدواچوونەوەی بۆ ناكات؟ ئایا هۆكارەكەی ئەوەیە كە لە ژێرەوە پیاوی كۆسرەت رەسولە؟ لەسەرەوە خۆی بە پیاوی مام جەلال و هێرۆی ژنی دادەنی، که‌ هه‌میشه‌ سوێند ده‌خوات بەسەری هێرۆ خان سوێند دەخوا و له‌ولاشه‌وه‌ نەعل بۆ دەربازی كوری كۆسرەت دائەنێ؟
ئەم زاتە لەسەر داواکاریی كۆسرەت رەسول كرا بە مودیری ئاسایشی سلێمانی و مامۆستا سیفەدینی بە ترۆ كردن دا. سەیفەدینیش که‌ جەلال هەرچی كاری ناشرین و ناڕه‌وا هەبوو پێی كرد، دوای ئەو هەموو کاره‌ ناشرینانه‌ی مامۆستا سه‌یفه‌دین، بە شووكردنی داو بۆ راگرتنی دڵی كۆسرەت و پەشیمان كردنەوەی لە وازهێنانیی، عمر فەتاح و سیفەدینی ترۆ كرد.
ئێستاش وا لەبەر چاوی هەمووان و بە ڕۆژی روناك ئەوانەی ڕۆژێك لە ڕۆژان وشەیەكیان دژی كۆسرەت وتووە یاخود لەبەر دەم دەربازی كوریدا دەست لەسەر سنگ رانەوەستاون و پێیان نەوتووە مام دەرباز, رسوا دەكرێن و دەدرێن بە دادگا، بەڵام دزێكی گەورەی وەك حاكیم قادر، که‌ تەنها لە شارەوانی سلێمانی بە ملیاردهای دزیوە دەیکه‌ن بە بەرپرسی ئەمن و ئاسایشی شار بۆ ئەوەی، تەعەدا لە هاوڵاتیانی بێگوناح بكەن و كەس نەبێت رێگرییان لێبگرێت.
خوێنه‌ری به‌ڕێز
ئێمه‌ نابێت پشتگیریی له‌ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جیدیش بکه‌ین، دز هه‌ر دزه‌، گه‌نده‌ڵ هه‌ر گه‌نده‌ڵه‌، به‌ڵام ده‌بێت بزانین بۆچی ئه‌و هه‌موو کاته‌ جاوپۆشی له‌ دانا کرا، که‌چی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆته‌ گۆڕان، و له‌ سه‌ر لیستی گۆڕان حساب ده‌کرێت، ئیتر به‌و شیوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، وەك هه‌موو ئەزانن دانا ئەحمەد مجید شەش مانگ لەمەو پێش لە كۆبوونەوەیەكدا كۆسرەتی رەزیل كردبوو. لەو كۆبوونەوەیەدا كە كۆسرەت باسی لە بەرەوروو بوونەوەی گەندەڵی و دەركردنی گەندەڵەكان دەكات, دانا هەڵئەسێتە سەر پێ و پێی ئەڵی:
"تۆ و كورەكانت مەنبەعی گەندەڵین. هەرچی تەندەری نەوت و كارەبا هەیە ئێوە بردووتانە. كوردستان بۆتان بەس نەبوو ئێستا گەیشتونەتە بەغداش. دەربازی كورت 5% دەوتی شێواشۆكی هەیە ئەمە بە چ حەقێك"؟
كۆسرەت لەمە زۆر توورە دەبێ و كۆبوونەوەكە بە جێدەهێڵی. ئەوەتا ئێسا تۆڵەی خۆی دەكاتەوە لە ڕێگای فاروق جەمیلی بەناو وەزیری داد، كە خه‌زوری دەربازە و بە تەزكییەی كۆسرەت، لەسەر لیستی ئەو كراوە بە وەزیر، ئەگینا كەسێكی نەفام و کۆنه‌په‌رست و نه‌فامی خاوەن دوو ژنی وه‌ک فاروق جه‌میل، هەرگیز نەدەكرا بە وەزیری داد. ئێستاش ئەو ئەو پیاوە نییە بتوانێ دانا احمد مجید بخاتە دادگاوە گەر كۆسرەت و دەربازی كوڕی نه‌بێت، که‌ ئیستا بوونه‌ته‌ مافیای ئەم شارە، لەپشتیەوە نەبن.
ئەو 18 ملیونەش، که‌ له‌ سه‌ر عمر فەتاح بووه‌ به‌ ماڵ بە ئەمری هێرۆ ابراهیم ئەحمەد بووە و لە كۆنتۆی هیوای كوری شێخ جەنگیەوە، كە برازای جەلال تاڵه‌بانییه‌، چۆتە سەر حیسابس باڤێڵی كوری جەلال. ئەمە شتێكە كە هەموو ئەیزانن و كۆسرەت لە رێگای عمر فەتاحەوە ئەیەوی زەربە لە هێرۆ و جەلالیش بدات، یان فشاریی بخاته‌ سه‌ر.
حاكم قادر و چەندەها دزی تر هه‌ن، كە مەسنەهەڵگری دەربازی كوڕی کۆسره‌تن وەك خۆیان لە پۆستی بەرێوەبەری ئاسایش و پۆستی وەزیری ئەمێننەوە.
بەمە ناوتری چاكسازی، بەڵكو پێی ئەوترێ تەكەتول و موئامەرەکردن لە یەكتری.
چاودێرێکی ناو ده‌زگای زانیاریی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە