کوردانی بەریتانیا نوسینگەی حکومەتی هەرێمیان لە ڤیکتۆریاش دۆزییەوە

Friday, 17/02/2012, 12:00

1760 بینراوە









پەیامنیری کوردستانپۆست/ بەریتانیا

ئەمڕۆ 17/2/2012 کوردانی بەریتانیا ڕوویانکردە بەردەمی نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن. بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هەموو ئەو گەندەڵی و ناعەدالاتییەی لەسەر دەستی یەکێتی و پارتی دەکرێت لەهەرێمی کوردستان،وە هەروەها پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو هەرێمەدا.هاوکات ئەمڕۆ یادی ١٧ شوبات و رۆژانی دوایی بوو کە شاری سلێمانی و دەوربەری لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە جاریکی تر بریندار کرانەوەو خوێنی چەندین گەنج بەناحەق ڕژێنرا.خۆپیشاندەران بەچەندین درووشمی جیاواز تەئکیدیان کردەوە کە ئەمرۆ تەنیا یادکردنەوە نەبوو بەڵکو پەیامێک بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەتا بەدستهێنانی ئازادی و نەهێشتنی ناعەدالاتی و گەندەڵی بەردەوام دەبن لە خەباتکردنی مەدەنییانە.




جێگەی ئاماژە پێدانە نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پار بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی کە دژیان دەکرا لەلایەن ڕەوەندی کوردییەوە بەناچاری نوسینگەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری لەندەن چونکە لەوێ ڕێگە تەنیا بە 20 کەس دەدەن خۆپیشاندان بکەن.ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن چەتری ئازادییەوە کاری بۆ کرابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە