بۆ کاک بەهادین ئەحمەدەکان

Wednesday, 24/08/2011, 12:00

1687 بینراوە


لە کوردەواری قسەیەک هەیە دەڵێ (تێگەیشتن لە پڵاو خواردن خۆشترە)، داخەکەم کاک بەهادین بێبەشە لە تێگەیشتن و بە نابەدڵی نوسینەکەی ئێمەی خوێندۆتەوەو پێی وایە ئەوەی سمێڵ زەردو سەوز نەبێ بۆ پێشڕەوی نابێ، لە نوسینێکیدا روو لە ئێمە دەکات و دەڵێ (بەچى پێوەرێك حكومەتى سێ قۆڵى لە گەڵ مەسعودو جەلالدا پێك دێنیت) ؟.

ئەوەی دڵی من گران دەکات ئەوەیە کە کاک بەهادین خۆی بەکۆلکە نوسەر دەزانێ و چەند نوسینێکیشی هەیە، بەوردی نوسینەکەی ئێمەی نەخوێندۆتەوەو تەماشای قەباڵەکانی نەکردوەو دێت نوسینەکەی ئێمە بێ بایەخ دەکات، وام پێ باشە جارێکی تر کاک بەهادین نوسینەکە بخوێنێتەوەو بەوردی سەیری قەباڵەکان بکات و مێژوەکەی بخوێنێتەوە، لەوێدا دەبینێ کە مێژوی ئەو نامەی ئەنتۆن کیلەر لە پێش هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ دابوو، بەمانای ئەنتۆن کیلەر پێش هەڵبژاردنەکە ئەو پێشنیارەی کردوە، کاکی خۆم ئەنتۆن کیلەرو دارودەستەکەی دەیانزانی ئەگەر دەنگدان بێتە پێشەوە خەڵک دەنگ بۆ دەسەڵاتدار دەدات، کاک مەسعودو مام جەلالیش وەک دوو دەسەڵاتدار، دەنگی جەماوەر بەکار دەهێنن بۆ تازەکردنەوەی دەسەڵات و تازە کردنەوەی پەیمانی لۆزان و بەدەنگی جەماوەرەوە دەڵێن ئێمە عێراقین و سەربەخۆییمان ناوێ، ئەنتۆن کیلەر دەیویست لەو سەردەمەدا کە عێراق بەرەو هەڵوەشان دەچوو، رێگا لە بەکارهێنانی دەنگی جەماوەر بگرێ بۆ دروست کردنەوەو بەهێز بوونەوەی عێراق، ئەگەر پێشنیارەکە پەسند بکرابایە پێویستی بە هەڵبژاردن نەدەکردو پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ بەرەو پێش دەچوو و عێراق هەڵدەوشا، هەڵبژادنەکە بۆ دەستبەسەراگرتنی دەسەڵات و فرۆشتنی دەنگی جەماوەر بوو لەلایەن بارزانی و تاڵەبانی، نەک بۆ بەدیهێنانی دوا رۆژێکی روناک بۆ کورد.
لەبەشێکی دیکەدا کاک بەهادین دەنوسێ (ئایا كۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى چى كرد كاتێك هەڵەبجە كیمیاباران كرا، كاتێك ئەنفال كرا، كاتێك بەرزانیەكان سەرنوقم كران، یان ئێستا كە كورد تۆپباران دەكرێت و ئاوارە دەبێت)، جارێکی تر دەمەوێ کاک بەهادین لەو خەوە قوڵە بەخەبەر بهێنم و پێی بڵێم، هۆکاری ئەو هەموو کارەستانە ئەو دوو سەرکردایەتیەن کە تۆ دەنگت پێ دان، نەک کۆمەڵگای نێو نەتەوەی، کۆمەڵگای نێونەتەوەی سیاسەت بەپێی عەقڵی خۆی دەکات، نەک بە هی ئێمە، بەشێک لە هەلوێستەکەیان لە ٢٠٠٣ دا دەگەرێتەوە بۆ ئەو کارەساتانەی کە تۆ باسی دەکەی، ئەو تۆی ئازاد کرد بۆ تۆڵە کردنەوەو بەدەستهێنانەوەی خاکە داگیرکراوەکانت، بەڵام ئەو دوو سەرکردایەتیەی کە تۆ دەنگت پێدان، لەجیاتی تۆڵە، ئەفسەرە تاوانبارەکان و عەرەبە داگیرکەرەکانیانی سەدامیان دەپاراست.
کاک بەهادین بە چاوێلکەی رەش تەماشای کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی دەکات، کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی چ لە تۆ بکات کە تۆ تاکو ئێستاش بەخەبەر نەیەی و ئەگەر بەخەبەریش هاتی خۆت بخەیە ناو زەلکاوێکی ترەوە، برا وەرەو ئەمجارە ئەم نامەی لەو لینکەدایە بەوردی بیخوێنەوە بزانە چیمان کردوەو چی بەرێگاوەیە.
سەردار پشدەری
لەندەن ٢٤ ٨ - ٢٠٠١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە