ژنێك لە شاری سلێمانی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات

Thursday, 03/12/2009, 12:00

3006 بینراوە


رۆژی 27-11-2009 واتا رۆژی جەژنی قۆربان ژنێكی تەمەن 22 ساڵە بەناوی نیان لەتیف لە شاری سلێمانی لە گەرەكی قەرەتۆغان خاوەن دوو منداڵ، كچ و كورێك و دووگیان دەبێت، ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و پاش چوار رۆژ لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی بە هۆی رێژەی سووتانەكەیەوە كە 60% بووە گیانی لەدەست دەدات و لەماڵەكەی خۆیدا پرسەو سەرخۆشی بۆ دانراوە.
شاهید حاڵانی رووداوەكە، هۆی خۆی سووتاندنی ژنەكە بۆ كێشەی خێزانی دەگرێنەوەو هەمئێستاش مێردی ژنه‌كە لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەر كراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە