KURDISTANPOST
ئاژانسهکان
ژنێك لە شاری سلێمانی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات
Thursday, 03/12/2009, 12:00
3019
بینراوە
رۆژی 27-11-2009 واتا رۆژی جەژنی قۆربان ژنێكی تەمەن 22 ساڵە بەناوی نیان لەتیف لە شاری سلێمانی لە گەرەكی قەرەتۆغان خاوەن دوو منداڵ، كچ و كورێك و دووگیان دەبێت، ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و پاش چوار رۆژ لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی بە هۆی رێژەی سووتانەكەیەوە كە 60% بووە گیانی لەدەست دەدات و لەماڵەكەی خۆیدا پرسەو سەرخۆشی بۆ دانراوە.
شاهید حاڵانی رووداوەكە، هۆی خۆی سووتاندنی ژنەكە بۆ كێشەی خێزانی دەگرێنەوەو هەمئێستاش مێردی ژنهكە لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەر كراوە.
ئاژانسهکان
© 2019- Kurdistanpost