سەداى سەراى ئازادیم دێتە گوێ

Friday, 06/05/2011, 12:00

1874 بینراوە


سەراى ئازادى بیرت ئەكەین ..بیرى گۆرانییەكانت .. بیرى شیعرەكانت .. شانۆیەكانت .. تابلۆكانت.. بیرى دەنگى ئازادیت .. بیرتان ئەكەین هاوڕیانى سەراى ئازادى .. كەس و كارى شەهیدانى حەڤدەى شوبات و هەموو شەهیدە راستیەكانى ئەم میللەتە نەحەساوەیە .. بیرى چراى شەوانى سەراى ئازادى ئەكەین .. بیرى چەپڵە و هاوارى ئاشتى و ئازادى ئەكەین .. بیرى عەسران و ئێوارنى .. بیرى ئەو گەنجانەى كە شەقامى سەراى ئازادیان پاك ئەكردەوە .. بیرى دەنگى حەق .. ئەمجارە كە گەراینەوە بۆ سەراى ئازادى ماچى خاك و خوڵەكەى ئەكەین و هاوار دەكەین .. ئازادى .. ئازادى .. دەى پێشمەرگەكان .. تا ئێستاش پێتان ئەڵین پێشمەرگە چەكەكانتان داگرن و بڕۆنەوە ماڵەوە خۆتان بشۆن و تا لە پیسى ئەو دەسەڵاتە پاك ببنەوە .. رۆحتان پاك بكەنەوە و وەرنەوە بۆ سەراى ئازادیەكان و دەستى خوشك و براكانتان بگرن و هاوار بكەن .. ئازادى .. ئازادى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە