خەڵك... حكومەت... قەیران

Monday, 27/04/2009, 12:00

1775 بینراوە



خەڵك ......
حكومەتى لەبیرنى یە بیریشى لێ ناكاتەوەوە بەخەیاڵیشى نایەت كە كاروبارودارایى وڵات بۆكۆێ دەڕوات وەك ئەوەى مێشێكیش میوانى نەبێت وبە هى خۆیشى نازانێ هیچ پەیوەندییەكمان بەسیاسەتەوە نى یە وبڤەیە وەختمان لێ دەگرێت،تائەوكاتەى توشى گرفت دەبین ئەوكاتە بیرمان دە كەوێتەوەكە حكومەتیك هەیە، ئەمەلەكاتیكدادەبێت ئەوپەیوەندییە لەسەرئەوبنمایە بێت كەئەرك وماف دیارى دەكات،واتەمادام هاوڵاتى و حكومەت هەیە دەبێت هاوڵاتى خۆى بەبەرپرسیاربزانێت لەبەرامبەرئەركەكانى دەوڵەت وحكومەتیش بەرپرسە لەبەرامبەرهاوڵاتیان لە دابین كردنى پێداویستیە كانى ژیان هەرئەمەشە بنەماوماناى هاووڵاتى بون لەكۆمەڵگەى مەدەنى ودیمكرات ولیبراڵ دا و لەئەلف وبێ ى تێگەیشتنى ئەم چەمكانەیشە.
ئیترنابێت وەك نۆێژتەنهالەكاتى بانگ دان دا بیرمان بكەویتەوەوكەى بمانەوێت پابەندبین وكەیش نەمان وێت لێ ڕابكەین دەبێت ئەوڕاستی بزانین ئەمە ڕێكەوتنى دولایەنەیە هەرلایەنێك كەم تەرخەمى بكات ئەواخەمێك بوخۆى وكۆمەڵگازیاددەكات.
حكومەت ......
خەڵكى لەبیرنى یەوبەسەرچاوەى هێزوشەرعیەتى خۆى نازانێت وپێ ى وایەخەڵك داشى دامەیە وچۆنى بۆیت وایارى پێ بكات.ئەمەلەكاتێكدادەبێت حكومەت ئەودەزگاییەكە هەبێت ئەوە ى كە دەچێتەژورەوداحوازى وخواست وپێداویستییەكانى (In put,Out put)
خەڵكە ودواتربەشیوەیەكى رێكخراولەچوارچیوەى پرۆژەى خزمەت گوزارى بەپئ ى پلان وبەسودى گشتى ئاوت دەكرێت ودەدریتەوە بەخەڵك لەگەڵ ئەوەش دەبیت حكومەت فیت باكى هەبێت وگۆى هەڵ بخات بۆئەودەنگۆوباسانەى كەلەسەركارەكانى دەكرین. هەروەك چۆن ئاردبۆنانەوادەبرێت لەبرى ئاردە كەوبڕپارە نان پێشكەش دەكرێت،بەڵام حكومەتەكەى ئێمەئەم ئامرازانەى لاسەنگە ن و واتە ئاوت وئینیشى ڕەمەكى یەوهەرجارەى لایەكى قورس دەبێت وبۆفیت باكیش هەرگۆلێ ى كەڕە ونابیستێ .ئەنجامەكەیشتى لەجیاتى سودى گشتى بەزیان لەسەرمان ڕادەوەستێ.
قەیران........
ئەوخاڵەهاوبەشەیە كەخەڵك وحكومەت تیداهاوبەشن ویەكتریان بەبیردێتەوە،حكومەت گۆى لى خەواندووە تائەوكاتەى خەڵك بەرۆكى پێ دەگریت وئە یكەن بەهات وهاواروخۆیشان نازانن چیان دەوێت وهەركەسەى گیاى بانیك ئەڕنێ وژاوەژاوێك دروست دەكەن سەگ خاوەنى خۆى ناناسئ ئیترهەلى لەمە باشتربۆحكومەت هەڵ ناكەوێ تاشرۆڤەیەكى وەستایانەبكات ولەمسالەى سەرەكى خەڵك لابەن وخەڵكى لەجادەى قیرفڕى بدەنە سەرخۆڵ وئیترمسالەى سەرەكى لاوەكى دەبیت ولاوەكیش دەبیتە سەرەكى.
هەرئەم ئامرازەشەواتەهەرقەیرانە والەخەڵكى دەكات هەست بكەن حكومەت هەیەلەكاتیكداوەك لەپیشدائاماژەمان پێ كرددەبێت ئەم پەیوەندییەلەسەرپرنسیپى هاوڵاتى بوون بیت وهەرئەمەش هوكارى پێكەوەگرێ دان بێت نەك قەیران.
دەبیت هاوڵاتى چاوى تیژبیت وتوانانى بینینى ماوەى دورى هەبێت وهەوڵ بدات وە پێش رووداوبكەوێت،هەرئەم لیكدانەوەیەش بۆحكومەت دروستە كەدەبێت حكومەت خاوەنى پلان بێت بئ گومانیش كاتیك دەتوانین بڵێن خاوەن پلانین كە هەستى پیش بینى مان بەهێزبێت وچاوتیژبین.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە