روونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌زگای ئاسایشی شاره‌زور بۆ کوردستانپۆست

Monday, 14/01/2013, 12:00

1988 بینراوە










بۆ / سایتى كوردستان پۆستى بەڕێز
بابەت/ ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەراتى ئاسایشى شارەزوور ەوە 

كەسێك بەناوى كارمەندى ئاسایشى گشتیەوە چەند قسەیەكى حەلەق و مەلەق و بئ بنەماى نوسیوە گوایە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور بایكۆتى مەلبەندى 9 شارەزوورى كردووە .
ئێمە لاى خۆمانەوە وەك بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور سەرلە بەرى ئەو قسانە ڕەد دەكەینەوە و دورن لە راستیەوە ،وە بە كارى فیتنەگەراى و نانەوەى فیتنە سەیرى دەكەین هەموو دۆستانى خۆمان ئاگادار دەكەین كە هیچ شتێكى وا ڕوویى نەداوە و كاك سامان گەرمیانى و مەڵبەندى 9 ى شارەزوور جیگاى ڕێزن بەتایبەت كاك سامان گەرمیانى فەرماندەى دێرین و دیارى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەو پەڕى توانامەنەوە بە سەرجەم كارمەندان و ئەفسەرانمان پیشگیرى و پشتیوانى كارەكانى بەڕێزیان دەكەین . بەڕێز بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕۆژى دەست بەكار بوونى كاك سامانەوە (5)پێنج جار سەردانى بەرێزیانى كردووە و ئەمە جگەلەوەى لە كاتى هاتنى دا وەك بەرپرسى مەلبەند 9 لە پێشەوەى پێشوازى كەراندا بووە، لە مێژەوە دۆستایەتیان هەیە و لە كاتى خەباتى شاخیش هاوڕێ و دۆستى یەك بوون ،ئەو كەسەى ئەوەى نوسیوە خۆمان دەزانین كێەو مەبەستى لە نوسینى ئەم وتە نەشاو بىِ بنەمانە چیە . ئەوكەسە لە ناو هەڵەبجەو ناو مەلبەندى 9ى شارەزووریشدا ناوبانگیكى باشى نیەو هەمیشە لەهەوڵى نانەوەى فیتنە و دوبەركیدایە .

لەگەڵ ڕێزدا ...
بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

14/1/2013 
ئاسایشی شاره‌زور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە