لە تەلئەبیب پشتیوانی لەکوردستانی سەربەخۆ دەکرێ .

Friday, 09/07/2010, 12:00

1400 بینراوە


لەشاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندانێک دژ بە تورکیا و لەپێناو مافەکانی گەلی کورد رێکدەخڕێ.

هەواڵنێری کوردۆساید لەمبارەوە بڵاوی کردەوە کە گروپی "ئەکتفیسم" ڕۆژی 7 ژوئیە، کاتژمێر 7 ئێوارە، لە شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندانێک لە پێناو مافەکانی گەلی کورد و کۆتایی هێنانی بە سەرکوتی گەلی کورد لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لەئیسرائیل ڕێک دەخات.

خۆپیشاندەران هاوکات داوا لە حکوومەنی ئیسرائیلی دەکەن یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ تورکیا ڕابگرێت.

هاوکات داوا دەکرێت ئەردۆگان بدرێتە دادگا و هەروەها داوای بایکۆتی شمەکی تورکی بکرێت.

کروپی ئاکتفیسم هاوکات پشتیوانی گەلی کورد دەکات لە پێناو سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە