سۆرانى قویندەر دەنگیان نەدا پێم

Saturday, 25/12/2010, 12:00

1545 بینراوە












من مەسعود كوڕى مەلا مسەفام
هەموو دەزانێ بێ عەهدو وەفام
بە قسەى ووشك و كردن بە عیبرەت
هەڵسوكەوت ئەكەم بەرانبەر میللەت
هەرچى كۆشش و خەباتى خەڵكە
عانەیەك ناكات لاى من بێ كەڵكە
زەڕەیەك عیلم و مەعریفە و كەرەم
لاى ئێمە نیە ئە منو و كوڕەكەم
پێنجوێن تا حەمرین زاخۆ تا جەسان
موڵكى بابم بوو قەسەم بە قورئان
ئیتر سەحافەو رادیۆ و ئەنتەرنێت
بۆ هەمووى وەك سەگ پێمان ئەوەڕێت
لە پێناو كورسى وحوكم و دەسەڵات
لە سى و یەكى ئاب فرۆشتم ووڵات
ڕێبازى ئێمە مەعقوڵو حەقە
سەرتاپاى میللەت موستەحەق شەقە
سۆرانى قویندەر دەنگیان نەدا پێم
بۆ منى مەزن بۆ سەرۆك هەریم
ئەز من تا مردن دوژمنى وانم
ڕێزو حورمەت و قەدریان نازانم
بینیتان ڕۆژێن من بچمە ناویان
گوێ بست گەورە بم هەتاكو لاویان
ئەوە لاى ئێمە هەرگیز مەحاڵە
بنەماڵەمان بە دزى سەرقاڵە
ئەو پارە و پەڵەى كە لە كوردستان
ئەودیوى دەكەین لە بۆ هەنداران
تەنها هەر خوا خۆى ئەزانێت چەندە
زیاترە لە ترلیۆن !! سامانى بەندە
با بێمەوە سەر باسەكەى خۆمان
دەرحەق بە ڕەخنە و خۆپیشاندەران
ئێمە بۆ جادەو ڕێگاوبان هیلاك
هینامان یاساى ووڵات دانیمارك
بەڵام بۆ ڕەخنە و قسەى نا مەنتیق
لامان پەسەندە یاساى مۆزەنبیق
كێ باشمان بۆبڵێت ڕێگا پێ دراوە
غەیرى ئەوانە حەقیان سوتاوە
هەر بۆیە ووتم بە فراكسیۆنى زەرد
سەبارەت بەوە ڕەق بن وەكو بەرد
ئەوەتان نا بڵێت بۆَ ئەو بڕیارە
بە گۆڕى بابم كوشتنى قەرارە
دواى ئەوان منیش وەكو پیشەى خۆم
زۆر باش ئەزانم چۆن ماف خەڵك بخۆم
چوون ئەكەر میللەت بێنە سەر جادە
ئەڵێن مەسئول گشــت دز و گەوادە
ڕاستى ڕووى ڕەشمان هەڵئەماڵێنن
لە خاك و ووڵات دەرمانئەهێنن
ئەوكاتەش ئەبێت وەك سواڵكەر قەرەج
ڕوو لە هەندەران كەین یا بچین بۆ كەرەج

*****************
ئەم هۆنراوە پێشكەشە بە گیانى پاك و خوێنى بە ناحەق ڕژاوى سورانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە