له‌که‌م شوێنی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی، میلله‌تێک هه‌یه که سێ نه‌خۆشی له‌یه‌ک کاتتدا دابێتی له جه‌سته‌ی. کورد ئه‌و میلله‌ته‌یه که ئه‌ناڵێنێ به‌ده‌ست سێ نه‌خۆشی کوشنده: بنه‌ماڵه‌گه‌ریی، مارکسیزم و ئیسلام. دوژمنی سه‌ره‌کیی کورد عه‌ره‌ب نییه، که خه‌نجه‌ری ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌جه‌سته‌ی کورد دا، تورک نییه که کوردبوونی له ٢٠ ملیۆن کورد قه‌ده‌غه کردووه، فارس نییه که ڕۆژانه گه‌نجه‌کانمان به ئاشکرا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵئه‌واسن. کێشه‌ی کورد ئه‌و سێ سه‌ڕه‌تانه‌یه که داوێتی له جه‌سته‌ی و ناهێڵی هه‌ناسه‌ی ئازادیی هه‌ڵمژێ. سێ چه‌مکی ئێکسپایه‌ر و به‌سه‌رچوو. سێ دوژمن، سێ به‌ڵا، سێ ده‌مکوتکه‌ر، سێ دژه‌دیموکراسی و دژه‌پێشکه‌وتن.
ئه‌مڕۆ، پاش چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویی و قه‌تلوعامکردنی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سیانه‌دا، هێشا کورد و فارس و عه‌ره‌ب له پاکانه‌کردن و کۆنه‌په‌رستیی خۆیان نه‌که‌وتوون و هه‌میشه ئه‌و سێ نه‌خۆشییه کوشنده‌یه‌یان پارستووه و پاکانه‌یان بۆ وه‌حشییه‌ته‌کانی کردووه. دیکتاتۆرییه‌ت و تاکڕه‌ویی ئاماده‌کاریی ئه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی بسه‌پێنێ و حوکمڕانیی بکا. مێژوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که له چ شوێنێکدا ئاینێکی تاکخودا (مۆنۆپییزم) بوونی هه‌بوو ئه‌وا چانسی درووستبوونی سیسته‌مێکی تاکڕه‌و، تاکبنه‌ماڵه، چانسی سیسته‌مێکی دیکتاتۆریی زۆر زۆر زیاتره وه‌ک له شوێنێکی تر. مرۆڤ کاتێک بڕوا به خودایه‌کی تاکوته‌نها ده‌هێنێ، زۆر گران نییه بۆی بۆ بێده‌نگبوون و قه‌بووڵکردنی حاکمێکی تاک و ته‌نها. دیاره رۆژئاواییه‌کان هه‌ر زوو به‌م ڕاستییه ئاشنا بوون و خودا و حکومه‌تیان جیاکرده‌وه و له‌و مه‌ترسییه ڕزگاریان بوو. به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان تا ئه‌مڕۆش توانای قه‌بووڵکردنی سیسته‌مێکیان نییه که تاکڕه‌و و دیکتاتۆر نه‌بێ، وه‌ک ئاینه‌که‌یان، باوکسالار و داپڵۆسێنه‌ر نه‌بێ. مارکس و ئێنگڵز به‌گاڵته به شانوباڵی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا نه‌هاتوون، چونکه ئه‌و ئاینه که‌سه‌کانی به کۆیله‌یی و گوێگریی ڕائه‌هێنێ و ناساندنی ئایدیۆلۆجیای مارکسیزم ئاسانتر ئه‌کا ئه‌گه‌ر به‌هاوشێوه‌ی ئیسلام، کۆمیونیزم بسه‌پێنرێ.
ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌وڵی کاتێکی گونجاو ئه‌ده‌م بۆ درووست‌کردنی فیلمێکی دۆکیومێنتی بۆ باسکردن و ڕوونکردنه‌وه‌ی واتای ڕاست و دروستیی ئیمپریالیزم، برایه‌تی نێوان ئیسلام و مارکسیزم، و کێشه‌ی بایۆلۆجیی بنه‌ماڵه‌گه‌ریی، که چۆن ته‌نها له‌نێو چه‌ند گرووپێکی مرۆڤ و مه‌مله‌که‌تی مه‌یمووندا ماوه‌ته‌وه و مرۆڤی سه‌رده‌م تۆوی بنه‌ماڵه‌گه‌رییان تێدا نه‌ماوه. دروستکردنی فلیمێک یان چه‌ند فلیمێکی دۆکیومێتی زۆر زۆر پێویسته چونکه ته‌نها له‌ڕووی ڤیدیۆوه ئه‌توانرێت، بۆ نموونه، هه‌ڵسوکه‌وتی بنه‌ماڵه مه‌یموونه‌کانی نێو جه‌نگه‌ڵه‌کان و بنه‌ماڵه مرۆڤه‌کان به‌راورد بکرێ. به‌هه‌مان شێوه، ته‌نها به ڤیدیۆ ئه‌توانرێ ئه‌و ڕاستییانه پیشانبدرێ که چۆن مارکسییه‌کان زیاتر له یه‌ک له سه‌ر سێی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد و هێشتاش ئه‌وان په‌نجه‌ی ئیمپریالزمیان بۆ وڵاتانی تر ڕائه‌کێشا، بۆ شێواندنی ڕاستییه‌کان. لێکچوونه‌کانی نێوان ئیسلام و مارکسیزم ئه‌مه‌نده زۆرن، که جیاوازی نێوان سه‌له‌فییه‌کی ئیسلام ومارکسییه‌ک مه‌گه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا بێ که خۆیان بڵێن سه‌ربه چ لایه‌نێکن، ده‌نا به‌گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیاندا، ناکرێ بزانرێ سه‌ر به چ لایه‌نێکیانن؛ هه‌ردوولا دژه- جووله‌که، هه‌ردوولا دژه- ئه‌مه‌ریکا، هه‌ردوولا بێ‌ئاگا له گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م، هه‌ردوولا لاواز له ماتماتیک و بیردۆزه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م، هه‌ردوولا تووندڕه‌و، و له هه‌موو ئه‌م خاڵانه سه‌رسووڕهێنه‌رتر، هه‌ردوولا ته‌واو پشتبه‌ست به داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانی جووله‌که و ئه‌مه‌ریکا! و ده‌یه‌ها لێکچوونی تر.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه نووسینی نووسه‌رێکی به‌نگلادشییه به‌ناوی ئیبن که‌ممونا، که به‌نده وه‌ریگێراوه له ئینگلیزییه‌وه. نووسه‌ر له پێشدا ئه‌و بابه‌ته‌ی به به‌نگلادیشی نووسیوه و دوایی هه‌رخۆی کردوویه‌تییه ئینگلیزیی. دیاره نووسین به ئینگلیزیی زۆر ئاسانتره تا به زمانێکی وه‌ک به‌نگلادیشی، ئه‌وه لاوازیی زمانی کوردیی و عه‌ره‌بی هه‌ر باس ناکرێ. وه‌رگێرانی ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شه به شاره‌که‌م، شاری سلێمانی، که چه‌پ، ئیسلام، و بنه‌ماڵه‌گه‌ریی ده‌ستیانداوه‌ته گه‌ردنی و ئه‌یانه‌وێ بیخنکێنن!
٢- ئایا ئه‌م لێکتێگه‌یشتن و ڕێزه له‌به‌ر لێکچوونی ئیسلام و کۆمیونیزمه؟
دواترین لێکۆڵینه‌وه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه، خاڵی دووه‌م ئه‌سه‌لمێنێت که کۆمیونیزم لێکچوونێکی زۆر زیاتری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلام تا له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیح. بابزانین چۆن.
- سه‌پاندنی حوکمی کرێکار: له چاوی تیۆری مارکسییدا، لایه‌نگرانی مێغه‌مبه‌ری ئیسلام، موحه‌ممه‌د، له نه‌خوێنده‌وار، هه‌ژار و زوڵملێکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب پێکهاتبوون؛ که هاوجۆرن له‌گه‌ڵ چینی کرێکار له کۆمیونیزمدا. به‌خێوکردنیان و سه‌پاندنی نفوز یاخود حوکمیان له عه‌ره‌بستان واته، سه‌پاندنی حوکمێکی تاکڕه‌ویی، دیکتاتۆریی چینی کرێکار، سه‌ره‌کییترین ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو. له‌وانه‌یه سه‌ره‌کییترین وانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌بووبێ، به‌ڵام سه‌ره‌کییترین ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی بوو. له‌لایه‌کی تر، مه‌سیح عه‌تفێکی به‌رچاوی بۆ ئه‌م چینه هه‌بوو، به‌ڵام هیچ دانپیانانێک بۆ سه‌پاندنی حوکمی ئه‌م چینه (چینی زوڵملێکراو له سه‌رده‌می کۆن و کرێکار له سه‌رده‌می مارکس) نه‌بوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ک له بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دا به‌دیکرا.
- بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدار: ئامانجی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست، وردوخاشکردنی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نی تره (ئه‌و سیسته‌م و دابونهریتانهی که کۆمیونیست نین) که حوکم ئه‌کرێن له‌لایه‌ن خۆشبه‌خت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی وا، ئه‌بێ چینی کرێکار، یان ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نددا، یانیش به‌ته‌واوتی له‌ناویانبه‌رێ له قه‌تلوعامکردنێکی گشتیی‌دا، وه پاشان ده‌سبگیردرێ به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیاندا و به‌کاربهێنرێ بۆ به‌خێوکردنی هه‌ژار، یاخود دابه‌شبکرێته‌وه به‌سه‌ریاندا. بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌و شێوه‌یه بوو.
له قورئاندا، ئه‌بینین پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، موحه‌ممه‌د، ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات، وه کاتێک لایه‌نگره هه‌ژاره، مه‌حرومه‌کانی و خۆی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته ژێر ده‌ستیان له سه‌رکرده و له‌شکری چه‌کدار، موحه‌ممه‌د ده‌ستده‌کات به هێرشکردن و قه‌تلوعامکردن، یان دوورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کانی عه‌ره‌بستان، و دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانه فه‌رهوودکراوه‌کانیان به‌سه‌ر چینی کرێکاره لایه‌نگره‌کانی و خۆیدا (هه‌رچه‌نده به‌شێکی گه‌وره‌ی، له‌سه‌دا بیستوپێنج، بۆخۆی ئه‌برد). ته‌نانه‌ت ئه‌ڵڵا (خوای ئیسلام)، سووره‌تێکی ته‌واوی سه‌باره‌ت به فه‌رهوود (دزینی ماڵوموڵکی ناموسڵمان) دابه‌زاندووه بۆ موحه‌ممه‌د ، ئه‌ویش سووره‌تی ئه‌ل-ئه‌نفاله، واته فه‌رهوودی جه‌نگ.
هه‌روه‌ک ئه‌بینین، سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی، بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی موحه‌ممه‌د و بزووتنه‌وه‌ی کومیونیست خۆیان له‌یه‌ک لایه‌ندا ده‌بیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه نابینین له بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌سیحدا. له‌بری ئه‌وه، ئه‌بینین مه‌سیح مامه‌ڵه‌ی نه‌رم و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره ڕۆمه‌کاندا په‌یڕه‌و ئه‌کات، کاتێک که‌به خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستیین ئه‌ڵێت (فه‌ڵه‌ستین وڵاتی جووله‌که بوو ئه‌و کاته) نه‌رمی و ئاشتیی بنوێنن، به‌دووربن له شه‌ڕوپێکدادان و گومرگ بده‌ن به ڕۆمه‌کان.
که‌واته له‌ڕووی تێرکردنی هه‌ژار و بزووتنه‌وه‌ی عونف و چه‌کدارییه‌وه، بزووتنه‌وه‌کانی ئیسلام و کۆمیونیزم هاوڕێن. هه‌روه‌ها، له‌هه‌ردوو ئه‌و ڕووانه‌وه، ئیسلام پێشڕه‌و بووه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست. به‌ده‌رله‌وه‌ی که چۆن سوودی لێوه‌رگیراوه له ئه‌رزی واقیع، ئیسلام ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه بۆ کۆمیونیزم بۆ پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
به‌ڵێ، له ئاڵوگۆڕکردنی نامه‌دا له نێوان فریدریش ئێنگلز و کارڵ مارکسدا، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمیونیزم، ئه‌بینرێ که پێیان وابووه بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی موحه‌ممه‌د سه‌باره‌ت بووه به ململانێیه‌کی ئیقتێادی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا، هه‌روه‌ک له کۆمیونزمدا، که تێیدا هه‌ژاره به‌ده‌وییه‌کان له یه‌کلا و خه‌ڵکی شاره‌کان، که‌به بازرگانی و بازاڕه‌وه سه‌رقاڵ بوون، له لاکه‌ی تر جیاکراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک ئێنگلز نووسیوێتی بۆ مارکس:
" ئیسلام وا داڕێژراوه که بگونجێ بۆ خه‌ڵکی ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ک له‌لایه‌ک خه‌ڵکی شار سه‌رقاڵه به بازرگانیی و پیشه‌سازیی، وه له‌لایه‌کی تریش به‌ده‌وییه قه‌ره‌جه‌کان -که‌له نێوانیان به به‌رده‌وام پێکدادان و ململانێ هه‌بووه. خه‌ڵکی شار به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند و شییک ئه‌بن و ڕه‌وشته‌کانی کۆمه‌ڵ پێشێل ئه‌که‌ن. به‌ده‌وییه‌کان هه‌ژارن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌توندنی ڕه‌وشته‌کانی کۆمه‌ڵ (ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵگه) په‌یڕه‌و بکه‌ن، و هه‌ست به که‌میی بکه‌ن و خه‌وببینن به ده‌وڵه‌مه‌ندیی و خۆشییه‌وه. پاشان یه‌ک ئه‌گرن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رێکدا، مه‌ههدییه‌ک (وه‌رگێڕ: له ئیسلامدا، مه‌هدی که‌سێکه که ئاین، ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵ، و عه‌داله‌ت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان پێش کۆتایی جیهان و قیامه‌ت!) ، بۆ سزادانی پێشێلکاران (خه‌ڵکی شار) و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵ و ئیمانی ڕاست و لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیاندا." [1]
که‌واته، له چاوه‌کانی (ئێنگلز)دا، بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ململانێی هه‌ژار بووه (وه‌ک چینی کرێکار) دژبه ده‌وڵه‌مه‌ند (زوڵمکه‌ره‌کان/خوێنمژه‌کان) بۆ سه‌پاندنی یه‌کسانیی له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات و ساماندا. له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا، مارکس هاوڕایی خۆی بۆ ئێنگلز ده‌ربڕیوه. له شوێنێکی تردا مارکس نووسیوێتی:
" موحه‌ممه‌د پیاوێک بووه به وره‌یه‌کیی ئاسنینه‌وه ده‌رکه‌وتووه له نێو خه‌ڵکانێکدا که بتیان (په‌ێکه‌ر) په‌رستووه. بانگه‌شه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی کردووه بۆ باوه‌ڕهێنان به خودایه‌کی تاکو ته‌نها و وره و باوه‌ڕی تا هه‌تایی له نێو ڕۆحیاندا چاندووه. که‌واته نه‌ک هه‌ر ئه‌بێ له نێو پیاوه دیاره‌کانی مێژوودا ببینرێت، به‌ڵکو ئه‌بێت بڕوای ته‌واوه‌تی به‌و ڕاستییه بکه‌ین که ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خودایه ". [2]
که‌واته، پێویست به سه‌رسوڕمان ناکات کاتێک ک بیرمه‌ندی چه‌پی سکۆتله‌ندی به‌ناوبانگ، تۆمه‌س کارلایڵ، له کتێبه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به پاڵه‌وان، پاڵه‌وان په‌رستیی، و پاڵه‌وانێتیی له مێژوودا، پله‌یه‌کی دیاری داوه به موحه‌ممه‌د به ده‌ربڕینی ئیعجابی خۆی بۆ پاڵه‌وانێتیی موحه‌ممه‌د، وه‌ک مه‌زهه‌بی هیگڵ (فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی) بۆ چاککاریی و گۆڕان، و سووربوونی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی و پاکیی به نووسینی چۆن یه‌ک پیاو توانی به‌تاقوته‌نها، کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه‌ی شه‌ڕخواز و په‌رتوبڵاو کۆبکاته‌وه و بیانکات به به‌هێزترین و مه‌ده‌نییترین نه‌ته‌وه له که‌متر له دوو ده‌یه‌دا (که‌متر له ٢٠ ساڵ)؟!." [3] پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێ، هیگڵ و فه‌لسه‌فه‌کانی پاڵنه‌ری سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیستی مارکس و ئێنگڵز بوون.
که‌وابێ، ئیسلام، هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست، نه‌ک هه‌ر ململانێیه‌کی ماددی (مه‌تریاڵیی) بوو له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا، به‌ڵکو هه‌ردوو مارکس و ئێنگڵز، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمیونیزم، بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئه‌زموونێکی سه‌ره‌کیی بۆ بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان له قهڵمدا و سوودیان لێوه‌رگرت.
هه‌روه‌ک ئه‌بینرێت، هۆکاری به‌هێز هه‌ن له پشت ئه‌و ڕاستییه‌ی که کارڵ مارکس هێرشی توونی ئه‌کرده‌سه‌ر ئاینی مه‌سیح و ئاینی جووله‌که و له هه‌مان کاتتدا به‌شانوباڵی ئیسلامدا هه‌ڵیئه‌دا و مه‌دحی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌کرد.
جیاوازیی نێوان ئیسلام و مارکسیزم
له‌گه‌ڵ بوونی لێکچوونێکی سه‌ره‌کیی و هاوشێوه‌یی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و مارکسییدا، پێئه‌چێت چه‌ند جیاوازییه‌کی سه‌ره‌کییش هه‌بێ له‌نێوانیاندا. بۆ نموونه، چیینه پرۆلیتێریه‌ته‌کانی موحه‌ممه‌د (وه‌رگێڕ: پرۆلیتێریه‌ت واته چینی کرێکار له مارکسیزمدا، نووسه‌ر چینی به‌ده‌ویه‌کان ئه‌شوبهێنێ به چینی کرێکار وه‌ک شوبهاندنه‌که‌ی ئێنگڵز) ئه‌وانه‌بوون که لایه‌نگری خۆی بوون و بڕوایان پێی هه‌بووه؛ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر چینی زاڵم و دوژمنانی ئه‌و بوون و پێوستبووه سزابدرێن و له‌ناوببرێن. له بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونزمدا، هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ژار و مه‌حروم بوون ئه‌بوا به چینی کرێکار حیساببکرابانایه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیع ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌رچوو. بۆ نموونه، له شۆڕشه هه‌نگارییه سه‌رکه‌وتووه مارکسسیه‌که‌ی که‌به سه‌رۆکایه‌تی بێڵا کوون له ساڵی ١٩١٩ ئه‌نجامدرا به پاڵپشتی ڕووسیای سۆڤێت، جووتیار به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداربوون له‌و شۆڕشه. به‌ڵام دوای سۆڕشه‌که، کاتێک که حکومه‌تی بێڵا کوون ویستی هه‌موو موڵکه شه‌خسییه‌کان بگۆڕێ بۆ موڵکی گشتیی، جووتیاره‌کان ڕه‌تییانکرده‌وه ده‌ستله زه‌وییه‌کان هه‌ڵگرن. ده‌رئه‌نجام، هه‌مان ئه‌و جووتیارانه‌ی که هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه بوون، بوونه ئامانجی داپڵۆسین و وه‌حشییه‌تی ئه‌و حکومه‌ته کۆمیونیسته‌ی که به‌شداربوون بۆ هێننای بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و كۆمیونیستانه‌ی خرانه‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات له چه‌ندین وڵات، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، و له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی مارکسییه‌وه، وه‌ک له ڕووسیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، چین، کامبۆدیا و شوێنی تر، بوونه هۆی قه‌تلوعامکردنی ده‌یه‌ها ملیۆن مرۆڤ (٨٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن که‌س) [4]. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا که به‌شێکی زۆریان به برسێتی مردن، له‌ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی مارکسییدا، به‌تایبه‌ت له وڵاتی چین، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستی کۆمیونیسته‌کان قه‌تلوعامکران. هه‌روه‌ها، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی که‌به‌ده‌ست کۆمیونیسته‌کان کوژران له‌و وڵاتانه‌دا خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی گه‌ل یاخود کۆمه‌ڵ بوون. قه‌تلوعامکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری مرۆڤ له‌و ماوه کورته‌دا زۆر ده‌گمه‌نده له مێژوودا. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که جیاوازیی بیروبۆچوونیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ حاکمه کۆمیونیسته‌کانیان، به‌و ژماره زۆره قه‌تلوعامکران، هه‌رچه‌نده به‌شێک بوون له چینی کرێکار.
موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش، هه‌مان پرۆتۆکۆڵی به‌کاربرد، به‌هێرشکردنه‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌شیان نه‌کرد به حیزبه‌که‌یدا (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلام) و جینۆسایدکردنیان، یان دوورخستنه‌وه‌یان، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندن یان هه‌ژار، و ده‌سگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵک و زه‌وییه‌کانیاندا. پاشان، هه‌ڵده‌سا به دابه‌شکردنی ئه‌و ماڵ و موڵک و زه‌ویه دزراوانه‌دا به‌سه‌ر لایه‌نگره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ لادانی له‌سه‌دا بیست‌وپێنجی هه‌موو فه‌رهوودێک (هه‌موو ئه‌نفالێک) بۆ خودی خۆی. هه‌روه‌ها هه‌موو هێزێکی خستبووه‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ببوونه ئیسلام و پاشان وازیان لێ هێنابوو، ئه‌وانه‌ش که ناسراون به مورته‌ده‌کان (المرتدین). ئه‌مڕۆش ئه‌توانرێ ئه‌م کاره‌ی موحه‌ممه‌د له قورئاندا بخوێنرێته‌وه، له سووره‌تی ٥٩ ، ئایه‌تی ٣ و ٤: