"كوڕی‌ برای‌ مه‌سعود بارزانیشی‌ تێدایه‌" كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ به‌رپرسان ده‌كرێنه‌ باڵیۆزی‌ عێراق

Wednesday, 06.17.2009, 12:00

858 بینراوە


عومه‌ر ستار
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند بنه‌مای‌ دابه‌شكاری‌ له‌نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌بینێت له‌دیاریكردنی‌ باڵیۆزه‌ عێراقییه‌ نوێیه‌كان، وتیشی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ند‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ سه‌ركرده‌كان بۆ باڵیۆزی‌ عێراق له‌ وڵاتانی‌ جیهان كاندید ده‌كرێن.

سه‌لمان جه‌میلی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ ئاژانسی‌ هه‌وڵی‌ U.P.I ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوی‌ كاندیده‌كان ده‌یان كه‌س له‌خۆده‌گرێت كه‌ له‌ناویاندا وته‌بێژی‌ حكومه‌ت عه‌لی‌ ده‌باغ‌و پارێزگاری‌ به‌غداد سلاح عه‌بدالرزاق‌و كوڕی‌ براكه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ تێدایه‌.

جه‌میلی‌ كه‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ ته‌وافوقی‌ سونییه‌، راشیگه‌یاندووه‌ "ئاستی‌ لێهاتوویی زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ئاستێكی‌ نزمدایه‌"، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ به‌م نزیكانه‌ ناوی‌ ئه‌و كاندیدانه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت.

کوردستانپۆست: وینه‌که‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ دانراوه‌..