قەیران و داهۆڵی سەربەخۆیی

Sunday, 27/07/2014, 12:00

3826 بینراوە


ئەگەر بێتو بەقوڵایی مێژوودا ڕۆبچینە خوارێ، بۆ ڕۆژگاری چەرخە هەرە دێرینەکان و لەوێشە، مێژوو پەڕە پەڕە بکەین، تا دەگەینە ئەمڕۆ، ئەوا مێژوو فاکتەرمان دەداتێ، کە ناتوانی تەنها کەسێکی فیوداڵ بدۆزینەوە، لەو مێژوە دوورو درێژەدا، کە لە پێناو گەل و نیشتیماندا تێکۆشابێت، ئیتر با ئەو کەسە یان ئەو کۆڕ و کۆمەڵە، پاشایەتی یان ئاینیشبێت. بۆ نموونە ئەگەر سەرنجێکی سەدەکانی ناوەڕاست، بدەین دەبین، کە پیاوە ئایینەیەکان تەنانەت، لە زمانی خواوە، لە زەمینەوە، خانووی بەهەشتیان بە ڕەش و ڕوتەکانی گەلەکەیان فرۆشتوە.

پیاوە ئاینییەکان، بوونەتە جێگری خوداوەند و کەسەکانی نێو کۆمەڵگایان، بە پارە، بێتاوان دەرکردەو، ئیتر هەرچەند تاوانکردبایە. ئەوا لێرەوە، لە زەوی پسوڵەی یەکسەرەی بەهەشتیان بۆ بڕینەتەوە. بەو پرۆسە دەگووترێت"نامەی لێبوردن". پاشاکان و پیاوە سیاسیەکانیش، هەرگیز باشتر نەبوون بەڵکوو بۆگەنتر بوو، هەمیشە، دڕنندە تر و جانەوەرانە تربوون، هەن. بۆ نموونە ئەگەر مێژووی جەنگەکانی پاشا دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا بخوێنینەوە، دەبینن کە هەزاران سەربازیان کۆکردۆتەوە، بەرانبەر سەدان هەزار سەربازی نەیارەکانیان، پاشانیش، ئەو دوو هێزە بە شمشێر و تیر و کەوانەوە، بەردرونەتە گیانی یەکتری، پاش چەند ڕۆژێک یان چەند مانگێک، یان چەند ساڵیک، چونکە جەنگی نێوان فەڕانساو بەریتانیا، کە لەساڵی ١٣٣٧ وە دەستی پێکرد، ساڵی ١٤٥٣ لەسەر دەستی خانم "جان دێ ئارک" کۆتایی پێهات، واتا ١١٦ ئەو جەنگە درێژەی کێشا، بەڵام بە جەنگی سەد ساڵە، ناودارە. ئەو جەنگەدا بە سەرکەوتنی فەڕەنسیەکان بەسەر ئینگلتەردا کۆتای هات، بە لێهاتووی نەبەردی خاتوو"ژان دێ ئارک" بوو، کەچی شاکانی فەڕانسە، ژان دێ ئارکیان فرۆشت، بەپارە و دەسەڵاتدارنی ئەو کاتە، ژان دێ ئارکیان لە ناوەڕاستی فەڕانسەدا سووتاند، هێشتا هەر لە زینداندابوو، یەکێک لۆردەکانی ئینگلتەرە، پارەی دا بەدەسەلاتدارانی فەڕەنسا، تا بچێتە ژووری زیندانەکەی، تا ئەتکی بکات.
ئیتر ئەوان بتوانن کە قارەمانێکی وەک دێ ئارک بفرۆشن، ئیتر گیانی سەربازێک دەبێت چ بەهایەکی هەبووبێت و دەبێت، لەبیری دەسەڵاتدارانی سەربە بنەماڵەی فیۆداڵی. کاتێک هاوڵاتیان دەبێتە، بەردی شەترەنج یان یاری دەستی دەسەڵاتداران، بۆ کات بەسەر بردنی پادشاکان، ئیتر نیشتیمان واتای نیە.
ڕووسیا ساڵی ١٧٨٢ نزیکە ٩،٨٣ کیلۆمەتر دووجای خاکی ڕوسیای فرۆشت بە ئەمەریکا. چ خاک بفرۆشیت، چ ئاسەوارێکی وەک جان دێ ئارک. سەدام حسێنیش بۆ پاراستنی گیانی خۆی و دەسەلاتەکەی بەبەرچاوی جیهانەوە بەدرێژی سنووری نێوان عێراق ئێران، ٢٠ کیلۆمەتر دووجا خاکی بە شانشای ئێران. هەرخۆشی دوای دوو ملێۆن زیاتر مرۆڤی کرد قوربانی، تا ئەو خاکە کە گفرۆشتی بەشای ئێران بیگەڕێنێتەوە، دەتوانین بڵێین کە هاوڵاتی یارییەکی کۆمپیووتەریە، بۆ دەسەڵاتدارانی فیۆداڵی.
خۆشمان بێت ترشمان بێت، ووڵاتی سوید، یەکێك لە باشترینی سیستێمە دەسەلاتدارەکانی جیهانی سەرمایەداری ئەمڕۆ،کە ژیان و تەندروست و ئارامی تێیدا زامنکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، "هانس بلیسکس" کەسایەتیەکەی سویدیە، سەربە فۆڵک پارتی سویدیە، نوێنەری نەوتەوە یەکگرتوەکانەبوو، بۆ پشکنینی چەکەکۆکوژیەکانی عێراق، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، سەلماندی کە عێراق چەکی کۆکوژی نەماوە، کەچی هەمان هانس بلیکس، و پارتەکەی دەنگیاندا، بۆ ئەرێی شەڕ لە گەڵ عێراقدا ، سەرجەم حزبەکانی سوید دەنگی ئەرێیاندا بۆ شەڕ دژی عێراق، جگە لە پارتی چەپ و ژینگە، بە سۆسیال دیموکراتەکانیشەوە، واتا حزبە سەرمایەداریەەکان هەرگیز ناتوانن کە حزبی گەل نیشتیمان بن. چوونکە ئەرێێ شەڕ واتای بەکوشتدانی ڕۆڵەی گەلەکەی بەبێ هۆکار! نەک هەرئەوەش، هانس بلیکس بەبەرچاوی جیهانیانەوە، سەلماندی کە عێراق چەکی کۆکوژی نیە، هەڵگیرساندنی شەڕ دژی سەدام لەبەر بوونی چەکی کۆکوژی بوو، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، شەڕەکەیان، بە زۆرە ملێی هەرکرد، بۆ سیستێمی ناننیشتیمانی دژ بەگەلی گرنگ نیە، کە ڕۆڵەکانی بەکوشت بدرێت، یانا، گرنگ ئەوەیە، کارخانەکان بگەڕی و لەکار نەکەوێت. جەنەڕاڵ ڕاک فیللەری ئەمەریکی لە ئەفغانستان، کاتێک هۆکاری دەست لەکارکێشانەەی خۆی ڕاگەیند، ووتی: هەواڵ هات لە دەزگای هەواڵگری سیاوە، گوایە سەدام تالیبان بە چیایەکەوەن، بۆیە پەلاماری چیاکەماندا، بەهێزی زەمینی و ئاسمانی، چیاکەمان کوڵاند، بەڵام کاتێک سەردانی جێێ بوردوومانەکەی کردمان، هیچمان نەدۆزیەوە، هەر هیچ، تەنانەت، ئیسکی هیچ گیاندارێکیشمان بۆ نەۆزرایەوە، بۆیە دەپرسم، ئەو هەموو گوولە تۆپە، ئەو هەموو بەنزینەی فڕۆکەکان، لەبەرچی بە خۆڕایی ڕۆی؟ ماڵپەڕی بیبیسی بەشی عەرەبی. سەرباز فیشەک دەتەقێنێت، فیشەکیش پارەی دەوێت، دەبێگ چەکە کۆنەکان ساغ بکرێتەوە، بەهەر نرخێک بێت، هەمیشە دۆزینەوەی بازاڕ، بۆ فرۆشتن، گرنگتر بووە بۆ سەرمایەداری تا گیانی سەرباز.
هۆکاری سەرەکی هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی دووەمیش هەر هەمان هۆکاری ئابووریبوو. ئەوەش هۆکاری دابەزینی بەهای مارکی ئەڵمانی بوو، کە بەهای١ دۆلار ئەمەریکی گەیشتە ٥ ملیارد مارکی ئەڵمانی، جەنگ نەبێت هیچ چارەیەکی دیکە نەبوو، لەبەردەم ئەڵمانە فیۆداڵەکاندا. هۆکار هەرچی بێت بۆ ئەم باسە، زۆر گرنگ نیە. گرنگە کە دەست کەوتی ئەوجەنگە چووە، گیرفانی "جێمس هارلۆد شمسەوە"، کە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئەو سەردەمەبوو، قوربانیەکانی ئەو جەنگەش زیاتر لە ٦٠ ملێۆن مرۆڤ بوو، جێمسیش ئەو سامانەی کە بەخوێنی زیاتر لە ٦٠ ملێۆن دەستی کەوت، سامانەکەی دا بەکڕینی ماچێکی نەکراو. (جێمس، ئەننە نیکۆلی شاجوانی جیهانی مارە کرد، جێمس لەتەمەنی ٨٥ ساڵید،و سامەنەکەی بۆ ئەننە نیکۆل مایەوە، بەلام براکەی جێمس "پێری" لەدادگا گووتی: گوناهتان دەگات،ئەننە بیزی نەهات براکەم ماچ بکات، چونکە هەمیشە لیکاوی بوو، براکەمان خەرەفاوە،تەمەنی ٨٥ ساڵە، ئەنەش نیکۆلیش٢٥ سالانە).


هەروەها،بەڵگەکانی "مۆزەخانەی کاری" کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکی ئەڵێ: هەتا نازیەکان لە ئەڵمانیا باڵا دەست نەبوون، ڕێژەی بێکاریش، مام ناوەندی بوو، ژیانی خەڵکیش، مام ناوەندی بوو، کێشەیەک لەئاردا نەبوو. بەڵام کاتێک نازەیەکانی ئەڵمانیا دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەهەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە، نازییەکان، یان پارتەکەی هیتلەر لە ٨١٠٠٠٠٠ دەنگەوە، گەیشتە ٦ ملێۆن و٤٠٩٦٠٠٠ هەزار دەنگ. ئەوەش بە داهۆڵی سەردەستەیی گەلی، ئەڵمانیا، تا خەڵک لەخشتەبەرن و جەنگێک دروست بکەن، تا خۆیان قووتار بکەن، لەهەڵاساوی دراوەکەیان.
بەسەرکەوتنی نازییەکانی ئەڵـمانیا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگەکانیان، هەروەها بەهەمان ئەندازە، ڕێژەی بێکاریش بەرزبوویەوە، ئەو ڕەوشە لە دانیمارکیش ڕەنگی دایەوو، ڕێژەی بێکاری دەگاتە ٤٣،٣ سەرەتای مانگی جانیوەری١٩٣٣. بەهەمان شێوە ڕێژەی نازیستیش. کەچی سەرەتای ساڵی ١٩٣٠ لەدانیمارک، ئاستی بێکاری و نازیزم، لەئاستی سفردابوو. بە واتایەکی دیکە سەرمایەداری خۆی خوڵقێنەری، قەیرانەکانە، ئەوکاتەی کە بەهای یەک دۆلار گەیشتە٥ ملیار مارک، لەجێگەی ئەوەی، پڕوپاگەندەی جەنگ بکرێت، دەیانتوانی کە قەیرانەکە چارەسەر بکەن.
پاپە ئەندریٶی سەرۆک وەزیرانی گرێکلاند، کاتێک ساڵێ ٢٠١١ ووتی: کاسەئ دەوڵەی ناتوانێت تەنانەت مووچەی پۆلیسێکیش بدات، ئەمە واتای ئەوە نیە، کە لە گرێکلاندا، پارە نەماوە، پارەکە لە جێگای خۆیەتی، بەس چۆتە گیرفانی چەند کەسێکەوە، بە ڕێگایەک لەڕێگاکانی ساختەچێتی لە گیرفانی خەڵکیان، چنیوەتەوە. ئەگەر کۆمەکی یەکێتی ئەوروپا نەبوایە، گرێکلاند، هیچ چارەسەرێکی شک نەدەبرد، جگە لەدروست کردنی قەیران، لەجیاتی ئەوەی، دەستبگرێت بەسەر سەرمایەی سەرمایەدارە دزکاندا.
بەهەمان شێوەش، وەکوو هەمومان دەزانین ئەوا نزیکەی١٠ ساڵە، کە ساڵانە ١٣ ملیارد دۆلار کوردستان پشکی لەبوجەی عێراق، هەیە، کەدەکاتە ١٣٠ ملیارد دۆلار،کوا ئەو سامانە زەبەلاحە؟ سی ئێن ئێن تەنها خانووەکەی ئەو دەعابا کە ناوی ئاشتی هەورامیە، بە ٤٠٠ ملێۆن دۆلار دەنرخێنێت. کوڕەکەی نێچیڕ، کە بە سەرمایەداترین منداڵی جیهان دەژمێردرێت، لەکوێی هێنا؟ سامانی شتە زەبەلاحەکان وەک قەڵا چوالان و سەری ڕەش هەر ناکرێت. لەوێنەکاندا دەبینن کە شەهید قاسم لەبەردەم مێزی کارکردنەکەیدا نووستووە.
دەمەوێ بڵێم، لە مەنتالیتێتی فیوداڵدا، خاک و نەتەوە، تەنها قۆچی قوربانین، پاشان سەربەخۆی بە چ پێوەرێ، داعش لەبادینان ئاهورامەزدایە و لەسۆران ئەهریمە، داعشێک کە بریتیە لەهەرە سەرسەریەکانی کۆڵان کوچەی وولاتانی جیهان، چۆن بەفوو سەبرێک، توانیان، لەشکرێکی ٨٠ هەزاری، لەچەک داماڵن؟
ئەمڕۆ سەربەخۆیی، بۆ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاو ئەوروپاش، لەکلیکی تەختەکلیل ساناترە، بەڵام لەباشوور چونکە هەرکەسەو لەئاوازێک دەخوێنێت، سەریان لەپڕۆژەکانی ئەمەریکا تێک داوە.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانی عێراق، میلاد ملادینوف، بۆ ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی٢٤ ی٧ ئەمساڵ ئەڵێ: هەرگیز عێراق ناگڕێتەوە بۆ پێش هەرەسی موسڵ، مانای چی؟ ئەگەر پەنتاگۆن ڕاینەسپێرێت، ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتوەن، مافی ئەوەی نیە کە بەو شێوە دەستتێوەردان لە سیاسەتی عێراق بکات.
زۆربەمان دیتمان کە داعشە سەرسەریەکان گۆڕی پێغەمبەران و پیاو چاکە ئایینەکان دەتەقێننەوە، کەچی هەرخودی هەرچی و پەرچیەکان داعش، ڕێگە دەدەن، کە سەربازانی تورک، گۆڕی سلێمان پاشای تورک، دەپارێن لەناو خاکی سوریادا؟

چونکە لەبەر ئەوەی سەربەخۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی بازاڕی جیهانیدایە، دەیان سەدان جاریش، جۆن بایدن ئەمەی بە فەرمی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە، لە بابەتی پێشووترمدا بەناوی سەربەخۆی کوردستان لە لوولە نەوتەکاندا ناباکۆدا، ڕوون کردۆتەوە، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، هەوڵی تورکیاو بەرزانیە بۆ کەنار گیرکردنی پەکەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە پەکەکە هەرکات بیەوێت دەتوانێت، ئەو پرۆژە بخاتە مەترسیەوە، بۆیە تورکیاو پارتی تا دوا توانیان دەیانەوێت، کەپەکەکە لاواز بکرێت و توانای هەڕەشەکردنی نەمێنێت، بەرژەوەندی بنەماڵەی پارتی و تورکیا لەمەترسی دووربخاتەوە، هەرچەند، تورکیاو بنەماڵەی بەرزانی هەروەها شێخ ز میرەکانی سعودیەوە قەتەریش، بە خەستی هاودەنگی تورکیاو ماڵی بەرزانین، بەهەمووتوانایانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەکەیان زۆر زۆر لاوازە، دڵییای لەوە هەیە،کەبەو جۆرەی ئەوان پڕۆژەی نابۆکۆ هەرگیز. سەرناگرێت. بەپێچەوانەشەوە، هەتا تورکیا ماڵی بەرزانی، نەگەن بەو فاکتەرەی کە بەبێ پەکەکە، هیچیان بۆ جێبەجێ ناکرێت، چونکە جەنگاوەرەکانی پەکەکە سەلماندیان، کە شەڕ لەگەڵ مستەحیلاتەکانیشیان پێدەکرێت، ئابڵٶقەی کوبانی لە هەمووبوارەکاندا، بورهانە، چونکە پشتیان بە گەل بەستووە، نەک بە ئەنقرە وتاران. سەلامندیان جەربەزانە خۆگرن بەرانبەر ئاگر و یاسنی فاشیەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە