سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئایا ئەو بینا و باڵەخانانەی تورکیا و ئێران لە کوردستان دروستی دەکەن ئامێری سیخوڕیان تێدا نەچێنراوە؟

Saturday, 12/01/2013, 12:00

1478 بینراوە


هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی.... پێناسەکانی ئاسایشی نیشتمانی زۆرن، هەندێکیان ئەڵێن کە کار ئەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی لە ناوەوە و دوورخستنەوەی هەڕشە دەرەکییەکان بە شێوەیەک کە ژیانیێکی جێگیر بۆ نەتەوەکەی دابین بکات و وزەی پێویست دەستەبەر بکات لە پێناو گەشەکردن و بەرەو پێشبردنی وڵاتدا.
سەرباری جیاوازیەکان، ئەبینین کە گشت کۆکن لەسەرئەوەی کە ئەو بەرەوپێش چوونە زانستی و تەکنەلۆجییەی کە جیهانیگرتوەتەوە، زۆرێک لە چەمکەکانی پێشووی گۆڕیوە، بەم پێیە ئێستا ئاسایشی نەتەوەیی تەنها پشت بەهێزی سەربازی نابەستێت بۆ بەدیهێنانی، بەڵکو تێی ئەپەڕێنێت بۆ بوارگەلی دیکە لەوانە.
١-ئاسایشی سەربازی.
٢-ئاسایشی سیاسی.
٣-ئاسایشی ئابووری.
٤-ئاسایشی تاوان.
٥-ئاسایشی پیشەسازی.
بازنەکان زۆر دەبن و تێکەڵ بە یەک دەبن تا لەکۆتاییدا (ئاسایشی دەوڵەت) پێک دەهێنن. بە کورتی ئاسانترین پێناس بۆ ئاسایشی نیشتمانی بریتیە لە: ئەو ڕێگە و شوێنانەب کە جێگیری ناوەکی دابیندەکات، بەرژەوەندییە دەرەکییەکان دابین دەکات سەرباری پەرەپێدانێکی گشتگیر بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆگەل.
بەو پێیەش کەمانی چەمکیئاسایشی نیشتمانی لە سەردەمێکەوە تا سەردەمێکی دیکە و لە ڕژێمێکەوە تاڕژێمێکی دیکە دەگۆڕێت.
ئەگەر بە گوێرەی ئەو پێناسە نوێی ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی بێت، ئەوە لە کوردستانی باشوردا شتێک نیە بەناوی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی، بەڵکو ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی لە پاراستنی دوو حیزب و بنەماڵەدا کورتکراوەتەوە و ئەو کەسانەشی لە دەرەوەی ئەو دوو حیزب و بنەماڵەیە کار بکات و بیرکردنەوەی سیاسی جیاوازی هەبێت تۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و تومەتی تیرۆریستی ئەدەنە پاڵ و ئەشکەنجە و ئازاری دەدەن و لەناوی دەبەن. هەریەکە لە دەزگای پاراستن و زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەردوو حیزب ئەوەندەی ئیش و کاریان چاودێرێکردنی دۆست و لاینگری حیزبەکانی دیە ئەوەندە چاودێریکردنی خەڵکانی بیانی نیە، بۆ نمونە ئەپرسین ئایە رۆژێک لە رۆژان نەمان بینیوتانەە ئەم دوو دەزگایە چوار کەسی بیانی دەستگیر بکەن بە تۆمەتی سیخوریکردنی بەسەر ئەم نەتەوە و نیشتمانەوە؟ ئایە ئەم دوو دەزگایە لە کام وڵاتانی دراوسێ و جیهانی سیخوڕی چاندووە بۆ ئەوەی پلان و مەرامەکانی ئەو وڵاتانە ئاشکرا بکات؟ بە بڕوای من تەنها ئیشی ئەوان ئەوەیە کە چۆن پلان دابنێن بۆ سەرکوتی سیاسی و لە ناوخۆ و تەزویراتکردن لە کاتی هەڵبژاردنەکان و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی خەلکانی دەرەوەی حیزبەکانیان و تۆمەت خستەناپاڵیان.
یەکێک لەو شتە خراپانەی کە لەساییەی دەسەڵاتی دوو بنەماڵە ئاسایشی نیشتمانی کوردستانی خستووەتە ژێ مەترسیەوە، ئەویش ئەوەیە کەزۆربەی بینا و باڵەخانەی حوکمی و حیزبی هەیە لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلیمانی و هەولێر لەلایەن کریکار و وەستای تورکی و ئێرانی درووست دەکرێن، تەنانەت حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانیش بە وەستا و کرێکاری تورکیو ئێرانی بینایان پێدرووست کردوون، کە گوماندەکرێت ئامێری سیخوڕیان تێدا چێنرابێت و بەمەبەستی جاسوسیکردن.
بۆ نمونە ئەمریکیەکان هەمیشە ناڵاندویانە بەدەست یەکێتی سۆڤێتەوە لە بواری سیخوڕیکردندا، بۆ نمونە لە ساڵی (١٩٦٤) هەندێک زانیاری دزەی کردبووە دەرەوە و هیچ گومانی تێدا نەبوو کە ڕوسیا ئێستا ئاگاداری پلانەکانی واشنتۆنە. هەر ئەو کاتە دەستکرا بە هەڵوەشاندنی تێکڕای دیاریەکانی یەکێتی سۆڤێت بەڵام هیچ سوودی نەبوو، دواتر گومانەکانخرایە سەر سکرتێرەکان، خزمەتکارەکان، تاوای لێهات کە گومانەکان گەیشتە خودی باڵوێزیش. لە کۆتاییدا بڕیاردرا کە تۆمەتی ناپاکی لە کارمەندانی باڵوێزخانە دوور بخرێتەوە دووبارە و بەشێوەیەکی دیکە لێپێچینەوە دەست پێبکرێتەوە. کەسانی زۆر پسپۆر بە فڕۆکەیەکی تایبەت هاتن لە مۆسکۆ، دەستیان کرد بەگەڕان لە ناو دەرو دیوار و زەیدا، دەرئەنجام ڕاستیەک ئاشکرابوو کە بە خەیاڵی هیچ کەسێکدا نەدەهات...
ئەو ڕۆژە کە دبلۆماسیە ئەمریکییەکان بڕیاریان دا کە لە کۆسکۆدا نیشتەجێبن، باڵەخانەیەکیان لە شەقامی(تشایکرفسکی) کڕی و بڕیاریان دا کە سێ قاتی پێ زیاد بکەن، ئەو کرێکارانەی کە هەستان بەکاری دروستکردنی سێ قاتەکە سۆڤێتی بوون، لەم ڕێیەشەوە لە ناو دیوارەکاندا(٤٠) ئامێری نێرەر جێگیر کرابوو.
ئەپرسین ئەگەر وڵاتێکی وەکو ئەمریکا بەوشێوەیە فێڵیان لێبکرێت لەلایەن وڵاتێکی دییەوە ئەی باشە ئەبێت لە کوردستانی چی رووبدات کە ئێمە خاوەنی دوو دەزگای یسخوری حیزبی و بنەماڵەین و لە پێناوی سەلامەتی ئەوندا درووست بوون؟ ئەی ئایە وەستاو کرێکارەکانی تورکیا و ئێران کە دووژمنی سەرسەختی کوردن لە هەر چوار پارچەکە ئەبێت چەندین ئامێری سیخوڕییان دانابێت لەناو بینا و باڵەخانە و فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی؟
بۆ ئەوەی ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەی لە کوردستان بە شێوەیەکی زۆرباش پارێزراوبێت ، پێویستە ئەو دوو دەزگا حیزبیە سیخوڕیی ئاسایشیە حیزبەی یەکێتی و پارتی هەڵوەشێنرێنەوە و لە بری پەروەردەی حیزبی پەروەردەی نیشتمانی بکرێن وئاستی زانینیان لە کاری سیخوریدا بەرز بکرێتەوە و لە پێناوی پاراستنی نەتەوە نیشتماندا ئەرکەکانی خۆیان راپەرێنن و خۆیان بکەن بە قوربانی نەک لە پێناوی بەرژەوەندی حیزب و بنەماڵە.

تیبینی: سود لە سەرچاوەی کتێبی ئینسکۆپیدیای جیهانی هەواڵگری لە لاپەرە ١٨٨-١٨٩-٢٩٨-٢٩٩وەرگیراوە کە لە نوسنی(ئەسعەد موفرح و کۆمەڵێک لێکۆڵەر) وەرگێڕانی (بەختیار ئەحمەد ساڵح)ە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە