ئازارەکانی رانیە لە(5)ی ئازاردا بۆ (5)ئازارێکی دیکە لەزیاد بووندان

Wednesday, 04/03/2009, 12:00

1621 بینراوە


لەم پێنجی ئازارەشدا، ئەگەر بەووردی لە رابردووی ئەم شارە بروانین، دوای هەژدا ساڵ لەتۆمارکردنی سەروەریەکی مەزن کە خەڵکی رانیە شانازی پێوەدەکەن. هێشتا شار شێوەی شارستانیەتی وەر نەگرتووە. لە بوارەکانی خزمەتگووزاری و ئابووری رۆشنبیری و کرانەوەدا. کەئەوەش بەدەرەجەی یەکەم، هۆکاری پشتگوێ خستن و پەراوێز گرتنی رانیەیە، لە لایەن دەسەڵەتەوەو چالاک نەبوونی بەرپرسانی شارەکەیە، بەوەی نەیەنتوانیەوە بەشی رانیە لەو داهاتە زۆرە بۆخزمەتی ئەوشارە وەدەست خەن. لەلایەکی دیکەشەوە، بەرپرسان هێندەی لەخەمی وەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکان دابوون بۆخۆیان، نیو هێندە گوێیان بۆ خەڵک نەگرتووە. زۆرێک لەدەم و چاوەکان لە رانیەدا، ساڵانێکە خۆیان داسەپاندوە وەک میراتگر بەسەر چەند دام و دەزگاو فەرمانگەیەکدا. لەکاتێکدا لەمرۆدا رانیە، بۆتا خاوەنی چەندین نەوەی نوێ، لەگەنج و خاوەنفکری نوێ. کە دەتوانن ببنە هۆی گۆرانی شار لە زۆربارد،کەباشتربێت لەم دۆخەی خەڵکی شار بەدەستیەوە دەناڵێنێت. لەماوەی ئەوچەند ساڵەی دوایدا، چەندگرووپ داستەیەک وەک داکۆکی کار لەداخوازیەکانی جەماوەر سەریانهەڵداوە، بەڵام هیچی ئەوتۆیان لەخەمەکانی شارکەم نەکردۆتەوەو پاش ماوەیەک پووکاونەتەوە.
لەمرۆدا ئەرکی گۆرانی سەرەکی لەئەستۆی گەنجاندایە ئەگەرنا هەرسەیرکەرێکی ناو گۆراپانە وێرانەکەبین،هەرگیزئەوانەی لەسەر ئەو هەموو سامانە مۆڵ بوون بوارنادەن، ئەم دۆخەچەق بەستووە تێبپەرێت. کەواتا توێژو چینەکانی رانیەلەپێشیانەوە گەنجان، لەم (5)ئازارەدا، ئەرکی بەخۆداچوونەوەیان لەپێشە لەتێپەراندنی باری نالەباری شارەکەیان. کەبێبەشە لەمافە سەرەتاییەکانی بواری خزمەتگووزاری. ئەوەی لەساڵانی رابردوودا بەبۆنەی یادی راپەرینەکەی رانیەوە کراوە، هەڵواسینی چەند لافیتەو گڵۆپێکی رانگەو رەنگبووە. لەجیاتی کردنەوەی چەندین پرۆژەی خزمەتگووزاری بۆ شارەکە. سەدان گەنج بێکارو بێ لانە بەباخەڵی بەتاڵەوە لەدۆخێکی بێزارکەردان.کەلەکاتێکدا رانیە، رووبەرێکی بەرفراوانی هەیە بۆدامەزراندنی چەندین کارگەی گەوەرە، بۆبواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پیشەسازیەکانی تر،کەگەنجان بتوانن تێیداکاربکەن. ببنە کەسێکی بەرهەمێنەر بۆسوودی خۆیان و گۆمەڵگاکەیان. نەک بەچەکدارکردنیان لەریزەکانی حیزبی و حوکمی.
هەوڵدان بۆ راماڵینی ئەم دۆخە نابێت وەک گۆرانەکانی پێشووتر بەزەبروزەنگ بێت،ئەگەرنا باشتر نابێت لەپێشوو. شێوازەکانی دیموکراسی زۆرن گووشار خستنە سەردەسەڵات. هەر لەمانگرتنی سەرتاسەری و سەرجەم فەرمانبەران و کاسبکارو خوێندکاران و دووکاندارەکان، لەدەوام نەکردن و داخستنی بازارو رێگا سەرەکیەکانی شار بەشێوەیەکی ئاشتیانەو دوورلەتوندوو تیژی و ئاژاوە نانەوە. تاکاربەدەستان مل بدەن بۆخواستی هەموو خەڵکی شار.
بریتانیا.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە