ئیدریس هـــــــا دی ته‌نها خزمی خۆی داده‌مه‌زرێنێت له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا گه‌نده‌لیه‌کی ئدریس هادی ئاشکرا بوو

Thursday, 05.28.2009, 12:00

898 بینراوە


ئدریس هادی ئه‌و وه‌زیره‌ نه‌شیاوه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تێکی زۆر گرنگ له‌ حکومه‌تی کوردستان ، گه‌نده‌لیه‌کانی گه‌لێک زۆرن وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ولی شاردنه‌وه‌ی ده‌دات به‌لام لێره‌و له‌وێ هه‌رناوه‌ ناوه‌ گه‌نده‌لی و کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌کانی هه‌ر که‌شف ده‌بن ، زۆر له‌و که‌سانه‌ی که‌ گه‌نده‌لی ئه‌م کابرایه‌ ده‌زانن وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادارن پێی ، سکرتێری جه‌نابی وه‌زیرن یان فه‌رمانبه‌ری مه‌کته‌بی وه‌زیرن ، ئه‌وانه‌ی باسم کردن له‌ خه‌لکی تر باشتر له‌ کاره‌ گه‌نده‌لی و دزیه‌کانی ئه‌و وه‌زیره‌ میکرۆبه‌ ئاگادارن ، تکا ده‌که‌م که‌ ئه‌م به‌رێزانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌و له‌ پۆستانه‌ی نزیک وه‌زیر کارده‌که‌ن با خۆیان رابگه‌یه‌نن وه‌ خۆیان له‌ کاره‌ دزیو گه‌نده‌لیه‌کانی وه‌زیر لێ بێ به‌ری بکه‌ن و کاره‌ ناشرین و دزیو گه‌نده‌لیه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن وه‌ له‌ کوردستان پۆست بلاوی بکه‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ گۆران به‌رێوه‌یه‌ چه‌کوشی دادگایی گۆران ره‌حم ناکات به‌ گه‌نده‌ل و کۆنه‌ به‌عسی و ، مسته‌شاردالده‌ دراوه‌کان ، له‌ نوێترین گه‌نده‌لی که‌ ئیدریس هادی کردویه‌تی دامه‌زراندنی کچی پلکی خۆیتی له‌ کۆلیجی په‌روه‌رده‌ زانسته‌کان له‌ به‌شی فیزیک وه‌ پێدانی مقعدی خوێندی بالایه‌ به‌ هامان ناو براو ، که‌ نمره‌که‌شی زۆر که‌مه‌ له‌ 52 ه‌ ، ناوی ئه‌و که‌سه‌ش (ل . ع . پ) ، کاتێک ئه‌م وه‌زیره‌ ئه‌م کارانه‌ ده‌کات ده‌یان و سه‌تان قوتابیمان وا له‌ مالاوه‌ن دامه‌زراندنیان بۆ نیه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نانه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌ریش دانامه‌زرێن وه‌ کۆلیجو به‌شه‌کانیش پێویستایان به‌ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ره‌ به‌لام ئدریس هادی که‌س دانامه‌زرێنێت ، دامه‌زراندن ته‌نها بۆ خرمه‌کانی وه‌زیره‌ ، دامه‌زراندن نیه‌ بۆ کوره‌شهیدو کۆره‌ پێشمه‌رگه‌و کوره‌ خه‌باتگێرو منداله‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیوی ئه‌م کوردستانه‌ ،
ئه‌گه‌ر ئیدریس هادی ده‌لێت ئه‌م راست نیه‌و وا نیه‌ ، با وه‌لامی من بداته‌وه‌ له‌ کوردستان پۆست یان له‌ میدیاکان ،
ته‌‌حه‌دای ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بتانێت ئه‌م کاره‌ گه‌نده‌لیه‌ی خۆی به‌ درۆ بخاته‌وه‌ ، ده‌یانو سه‌تان کاری گه‌نده‌لی وای کردوه‌ په‌نا به‌خوا رووی ره‌ش هه‌ر به‌ ده‌ر ده‌که‌وێت وه‌ په‌تی درۆش کورته‌ ،
به‌رێزان کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا ده‌ ده‌نگ هه‌لبرن و رووی ره‌شی ئه‌م وه‌زیره‌ پارتیه‌ ده‌ربێخن با خه‌لک و پارتیش بزانن که‌ چ دزو گه‌نده‌له‌که‌ ، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پیشه‌ سازی ئه‌وانه‌ی پێشتر که‌ ئیدریس هادی وه‌زیریان بوو کاره‌ دزیه‌کانی که‌شف بکه‌ن له‌ پارتی و له‌ ئیدریس هادی مه‌ترسن ، تازه‌ پارتی چیتر ناتوانێت کاره‌ گه‌نده‌لیه‌کانی زیاتر بشارێته‌وه‌ ، به‌رێزان له‌ ناوچه‌ی زانکۆ ئێوه‌ ئیدریس هادی له‌من باشتر ده‌ناسن ده‌زانن چیکردیه‌ تکا ده‌که‌م ده‌نگی حه‌قتان هه‌لبرن و به‌سه‌ مه‌ترسن له‌ که‌س ، رۆژی ده‌نگ هه‌لبرینه‌ رۆژی ئاشکراکردنی دزو گه‌نده‌له‌کانه‌ تازه‌ ئه‌مه‌ شۆرشی فه‌قیرو زولم لێکراوانو خه‌باتگێرانه‌ دژی دزو گه‌نده‌له‌کانه‌ .




(دەنگدراوە: 0)