بۆ ڕاى گشتى و بەرپرسانى حكومەتى هەرێم سەبارەت بەو كچەى كە لە دوعا خراپتریان بەسەر هێنا!

Friday, 15/05/2009, 12:00

2250 بینراوە


هەندەك جاران لێرە یان لەوێ گوێ بیستى هەواڵى جۆرجۆر دەبین، مرۆڤ لە بەرامبەریاندا توشى هستریاو شۆك بوون دەبێت! هەندەك لەو ڕوداوانە كە مرۆڤ هندەیدیكانە توشى نا ئومێدى دەكات بە بێ دەنگى رووداوەكان سەردەنێنەوە بێ ئەوەى كەس پێى بزانێتن !
یان دەسەڵات بەجۆرێك لە جۆرەكان لە پێناو مەسلەحەتە تایبەتیەكانى پەنا دەباتە بەر چارەسەرى عەشایریانە!
حەكایەتى ئەوكچەى كە بەزۆرى زۆردارى بەرەو مردن بردرا ئەوەندە بە تەئسیرە پێویستە هیچ كەسەك قبوڵى نەبێتن روداوەكە ئەوها بەئاسانى كۆتایى پێ بێت، خاسەتەن مەسئولەكانى حیزب و حكومەت و مونەزەمە جەماوەریەكان فەرموون ئێوەو حەكایەتى كوشتنى ئەوكچە.
ماوەى 10 مانگ پێش ئێستا لە چۆمان كچێك بەدەستى دایك و باوك و خزمەكانى بە ناوى (تەنكە رزگار) بەرەو مردن بردرا لەسەر ئەوەى كە رەقەمى تەلەفۆنى كوڕێك لە ناو مۆبایلەكەى كچەكەدا هەیە و پەیوەندى خۆشەویستیان هەبووە بە تەلەفۆن، دایكى كچەكەش كە (زڕدایكیتى و عەڕەبە) دەزانێ زڕ كچەكەى رەقەمى كوڕێكى لەناو تەلەفۆنەكەى هەیە، دەچێت لاى باوكى كچەكە شكایەتى لێ دەكات دەڵێت كچەكەت كارى خراپە ئەنجام دەدات و ئابڕومان دەچێت بەهۆى كچەكەمانەوە تۆ چۆن قبوڵ دەكەى كچەكەت بەم شێوە بەڕەڵا بێت باوكى كچەكەش زۆر توڕە دەبێت زۆر لە كچەكەى خۆى دەدات و گەفى كوشتنى لێ دەكات بەمەش كارەكە گەورە دەبێت، داپیرەى كچەكە دەچێت بۆ مالى ئەو كوڕەى كە ژمارەكەى لاى كچەكەى ئەوان خەزنە كوڕەكە ناوى (ز)ە بەڵام كە داپیرەى كچەكە دەچێت بۆ ئەوێندەرێ، كوڕەكە دەڵێت من ئێستا ناتوانم بێم بۆ داخوازى لەبەر چەند هۆیەكى تایبەت و هێشتا بیرو باوەڕمان بەباشى ئاڵ و گۆڕ نەكردووە لەگەڵ كچەكەى ئێوە بۆیە دەبێ تاماوەیەك مۆڵتم بدەنێ! داپیرەى كچەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دواى ئەوەى كە باوك و دایك و خزمەكانى كچەكە بۆیان دەردەكەوێت كە كوڕەكە زوو نایەتە داخوازى كچەكە زڕداكەكەى دەڵێت دەبێ بوكوژرێت ئەوە لۆ رابواردنێیتى باوكى كچەكەو مامەكانیشى قایل دەبن تا كچەكە بوكژن! بۆیە داپیرەى كچەكە دەچێت بۆ لاى كچەكە و دەڵێت باوكت ئەتكوژێ بۆیە بەخۆت خۆت بسۆتینە باشترە دواتر باوك و دایك و مام و هەندێ خزمى ترى نەوت دەكەن بەكچەكەدا شقارتەیەك دەدەنە دەستى و دەڵێن بڕۆ بۆ حەمام خۆت بسۆتینە كچەكە ناچار دەكەن بەزۆرى زۆردارى لە ژێر هەڕەشەى كەس و كاریدا ئاگر لەخۆى بەربدات پاش ئەوەى ئاگر لەخۆى بەردەدات هەوڵ دەدات ئاگرەكەى بوكژینیتەوە بەڵام كە دێتە دەرەوە لە حەمام بە تۆبزى و بە پاڵ پێوەنان فڕێى دەدەنەوە بۆ حەمام بۆ ئەوەى بەتەواوى بسوتێت چونكە زۆر نەسوتابوو دواتر فڕێى دەدەنەوە حەمام بۆ ئەوەى بەباشى بسوتێت پاش ئەوەى لەهۆش خۆى دەچێت بەشێوەیەكى دڕندانە لەسەر زەوى رایدەكێشن و فڕێى دەدەنە پشت بیكابێك و دەیبەن بۆ خەستەخانە بێ ئەوەى هیچ پەلەیەك بكەن تاگیان لەدەستبدات، بەڵكە زۆر بەهێواشى و بەكاوەخۆ چوون بۆ خەستەخانە چونكە مەبەستیان بوو پێش ئەوەى بیبەنە خەستەخانە گیان لەدەست بدات و بمرێت بەم شێوەیە ڕوداوەكە بشارنەوە بەڵام تا دەگاتە خەستەخانە نامرێت كە بەهۆش خۆشى دێتەوە پێى دەڵێن یەك قسە بكەى دەتكوژین لەبەر هەندێ لەكاتى لێكۆڵینەوەدا لە نەخۆشخانە هیچ قسەیەك ناكات لەترسى دایك و باوك و مامەكانى. تەنكەى شازدە سالان بەناڵەو ئازارێكى زۆرەوە هاوار دەكات لەنەخۆشخانە كە چەند كەسێك گوێیان لە قسەكانى بووە. بە دكتۆر دەڵێت (تخوا دكتۆر چاكمبكەنەوە بەڵام ناچمەوە ماڵێ ئەى هاوار ئەمنیان كوشتم و سۆتاندم لەسەر ئەوەى كوڕەكم خۆش دەوێت) پێش ئەوەى بەتەواوى ئیفادەى لێ وەربگرن گیان لەدەست دەدات !
هەروەها لەكاتى كە دەیبەن بۆ خەستەخانە باوكى كچەكە دەڵێت (ئەگەر چاكیش بویەوە نەمرد بیبەن لە قوبەى گەڵاڵە فڕێیدەنە ناو ڕووبار)
دواى ئەوەى تەنكەى شازدە (16) ساڵ سۆتێنرا كێشە كەوتە نێوان ماڵى كوڕەكەو ماڵى كچەكە بەڵام بە شێوەیەكى عەشایەرى سەدو بیست وەرەقەى دۆلار سوڵح لە ناو هەردوو ماڵەكە كرا!
لە بەناو مەحكەمەى چۆمانیش كێشەكە كۆتایى پێهێنرا حاكمى ترسنۆكیش لەترسى ماڵى كچەكە بێ دەنگى لێ كرد تا هیچ كێشەیەك بۆ حاكمى ترسەنۆك دروست نەبێ! مەحكەمەى چۆمان تەواو خۆى دایتە پاڵ دەسەڵات و هەرچى مسئولى ئەو مەنتیقەیەبێ لەناو مەحكەمەى چۆمان قسەو ئیشى ماشیە. مەحكەمە لاى مەسئولەكانە.
ئەدى لیژنەى مافى مرۆڤ. وەكى باس ئەكەن سندوقەكیان لە پێش غورفەى قائیمقامى چۆمان دانایە تاكو كەس نەوێرى شكایەت بباتە ناو ئەو سندوقە نزانم مافى مرۆڤ لە چۆمان كوانێیە.
رێكخراوەكانى ئافرەتانیش هەر هیچ وەك بڵێى كسۆكەك تۆپیبى هەر گمەیان دەهات! تا ئەلعانەكە هیچ هەڵویستێكیان نەبوو نە بەهەواڵەك نەبە وەرەقە لەدیواردانەك.
كوڕەكە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ گیرا بەڵام لەگەڵ سوڵحكردن ئەویش بەربوو تازیەش لۆ كچەكەى دانەنرا چونكە باوك و دایكى كچەكە رێگەیان نەدا كەس تازیە دابنێت.
ئەو ڕوادوە زۆر خەڵكى ئازاردا چونكە ئەو كچە عومرى شازدە ساڵ بوو كە ئیوهەیان كوشت زۆر كەس دیتبوى كە رۆژانە لەو كچەیان ئەدا و هەموو قالبیان ڕەش و شین كردبوو تا دوایێً ناچاریانكرد ئاگر دەخۆى بەردا ئەویش مردنى پێخۆشتربوو لەو ژیانەى خۆى.
كوڕەكەش ئێستا لە بارێكى دەروونى زۆر ناخۆش ژیان بەسەر دەبات و پەرۆشى زۆرى بۆ كچە خۆشەویستەكەى هەیە و بەردەوام بیر لە كوشتنى خۆشەویستەكەى دەكاتەوە بەتایبەت كە بەم شێوەیە بەدڕندانە سوتێنراو كەسیش لێكۆڵینەوەى لەگەڵ بوكوژەكان نەكردووە كوڕەكە ئێستا لە هەوڵى ئوەدایە بڕوات و كوردستان بەجێبێڵێت چونكە خۆى پێشەرمەزارەو چاوى بە چۆمان هەڵنایەت. ماڵى داك و باویى كچەكەش چوون بۆ هەولێر و بە پارەى سوڵحى كچەكە لە هەولێر ڕادەبوێرن. لە لایەكى دیكەشەوە ناخۆشی كەوتۆتە نێوان ماڵى باوى كچەكەو ماڵى باپیرى كچەكە لەسەر ئەو پارەى كە وەریانگرت لە سوڵحەكە.
ئەمن لێرانە داوا لە حوكمەتى هەرێمى كوردستان دەكەم دواى ئەوەى ئەم ڕوداوەم لە كوردستان پۆستى خۆشەویست بڵاو كردەوە لیژنەیەك پێك بینن كە خوێنى شەهید تەنكە بە بەلاش نەڕوات و كوڕەكەو خزم و كەسى كچەكە بدرێنە مەحكەمەى داخوا كێ تاوانبارە بۆ ئەوەى سزا بدرێت و هیچ كەسەكى دى فێر نەبیت منداڵى شازدە ساڵى بوكژیت .
وە سزاى توندى محكەمەو مەسئولەكانى چۆمانیش بدات چونكە بە حەشایەرى ئەم كێشەیەیان حەل كرد چونكە ئەگەر هەر ئیوهە بێدەنگى لێ بكرێت ئەوە رووداوى لەو جۆرە زۆرتر ئەبن. پێویستە (ز)یش كە عیلاقەى لەگەل ئەو كچە هەبووە لەمەحكەمە شكایەت بكات ئەگەرنا خەڵك هەموو دەڵێت خەتاى كوڕەكە بووە. چونكە بەگوێرەى قسەى كەسێكى نزیك لە (ز) دەڵێت (ز) بەڵگەى لەدەستە بەڵام لەبەر ئەوەى باوكى سوڵحى عەشائیرى كردوە خۆى بێدەنگ كردووە ئەگەرنا (ز) حەزى دەكرد لە مەحكەمە كێشەكە یەكلایى ببێتەوە و ئەگەرنا (ز) واتا كوڕەكە بەنیازبووە ئەو كچە بهێنێت كەسێكى نزیك باسى ئەوەى كرد كە لە مەحكەمە (ز) سوێندى خاردووە كە دەستى بەدەستى ئەم كچە نەكەوتوە جگە لە تەلەفۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە