پەیامێك لە KTKوە بۆ گەنجان خۆپیشانەرى هەڵەبجە

Saturday, 19/03/2011, 12:00

947 بینراوە




گەنجانن تێكۆشەران, نیشتیمان پەروەرانى هەڵەبجە.ئێمەوەك كۆمەڵێك لە تێكۆشەرانى شارى شەهیدان لەو بەیاننامەى كە لە كوردستان پۆستى بەڕێزەوە پێش مانگێك بڵاو مانكردوە و داواكاریەكانمان خستە بەردەم دەستەڵات بەڵام دەستەڵاتى جاشەكان گوێیان بە داواكاریەكانى ئێمەنەدا وپشتگوێیان خست.بۆیە ئێمە وەك سەرجەمئەندامانى كەتەكە(KTK) لەسەرجەم خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجەدا بەشداربوین و هانى خەڵكى هەژارمان داوە كەلەو خۆپیشاندانانەدا بەشدارى بكەن كەدژ بە دەستەڵاتى گەندڵ و جاشەكان لەسەرجەم شارەكانى پارێزگاى سلێمانیدا بەڕێوە دەچێت.جگەلە شارى شەهیدان رێكخستنەكانمان لە شارى قەڵادزێ بەشێوەیەكى ڕاستەوخۆ بەشداریەكى بەرفراوانیان لەخۆپیشاندانەكاندا كردوە.بۆیە پەیامى ئێمە بۆ گەنجى خۆپیشاندەرى شارى شەهیدان ئەوەیە كە ئێمە هەمومان لەناخە پشتیوانى لە خۆپیشاندانەكانى ئێوە دەكەین و چاوەڕوانى هەلێكین تا بەئاشكرا ئێمەش لە گۆڕەپانى ئازادى هەڵەبجەدا پڕبەدڵ هاوارى خۆمان بەگجەنجانى شارە شەهیدەكەمان و سەرجەم كوردستان بگەیەنین. بەڕێزان ئەم دەستەڵاتەى ئێمە تاوانبارە بە كوشتنى هەزاران گەنجى كورد و ئاوارەكردنى هەزارانى تر, سەرەڕاى ئەمەش ئێستا بە هەمان شێوەى جاران جاشایەتى بۆ دۆژمناى گەل دەكات , بۆیە بەڕێزان لەناوبردنى ئەم دەستەڵاتە گەندەڵ و دوژمن دۆست و كودرد كوژە ئەركى هەمومانە و دەبێت بەهەموان كاربكەین بۆلەناوبردنى ئەم دوو ستەمكارە كەدەیان تاوانیان دژ بە شۆڕشگێڕانى بەشەكانى ترى كوردستان كردوە كەگەورەترینیان شەهیدكردنى د.عبدالرحمن قاسملو سكرتێرى)حدكا(وە دەستگیركردنى رێبەر ئاپۆ سەرۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) ە.سەرەڕاى بەشداربونیان لە ئەنفالكردنى هەزاران كورد لەگەرمیان و شەهیدكردنى پێشمەرگەى قارەمان مامەڕیشە.بۆیە داوالەسەرجەم خۆپیشاندەران دەكەین كەئەمخاڵانەلەبەرچاوبگرن لەكاتى ڕودانى هەر ڕوداوێكى لەناكاو.

1- پێویستە دامو دەزگاكانى حكومەت وەك ماڵەكانى خۆیان بپارێزن لە دەستى ناحەزان لەكاتى سەرهەڵدانى ڕپەرێنێكى گەورە وەك بەهارى 1991.

2- هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە براو باوكى ئێوەن پێویستە دژایەتیان نەكرێت لەكاتێكدانەبێت كە بەئارەزوى خۆیان دژایەتیتان دەكەن و بەزۆر بەسەریاندا نەسەپێنرابێ.

3- هێزەكانى چەكدار بە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەوە پێویستە لە كاتى ڕودانى هەربارێكى هاوشێوەى ڕاپەڕین پاڵبدەنە پاڵ خۆپیشاندەران و دژیان نەوەستنە.

4- پێویستە لەسەر هەموو بەرپرسانى هەڵەبجە بە سەرۆكى شارەوانى و قایمقام و بەڕێوەبەرى ئاسایش هەتا زووە پشتیوانى لە خۆپیشاندەران بكەن تاوەكو نەكەوتونەتە ناچاریەوە چونكە لەوكاتەدا تەوبەكردن دادیان نادات و خۆیان بەرپرسن لە هەر شتێك كەبۆیان ڕوبدات.

لەكۆتایدا داوا لەخەڵكى ڕاپەریوى كوردستان دەكەین كە ئەم خاڵانەى سەرەوە پشتگیرى بكات.

بژى ئازادى, بژى گەل,بژى خەڵكى ڕاپەڕروى كوردستان

KTK

هەڵەبجەى شەهید

18/3/2011

 
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە