هەیفا وەهبی ٣٦٠ هەزار دۆلار* پێشکەش دەکات بە خانەوادەی فەتانەی وەلیدی

Sunday, 02/06/2013, 12:00

5829 بینراوە


موژدە ... موژدە .. ئەمشەو لە بەرنامەی خۆشترین دەنگدا*
هەیفا وەهبی ٣٦٠ هەزار دۆلار* پێشکەش دەکات بە خانەوادەی فەتانەی وەلیدی*

بەدواداچونی / دیدەن و کوردە
ماوەیەکە بەپرسە دەوڵەمەندەکانی باشوری کوردستان پارە و توانایەکی زۆر سەرف دەکەن لە پێناوی ڕاکێشانی هونەرمەندانی عەرەب و تورک و فارسدا بۆ شاری هەولێر و دیارە بە هيچ شێوەیەک گوێ لە ڕەخنەی کەس ناگرن و بە لایانەوە گرنگ نییە کە ئایا ئەم کارە زیان و قازانجەکانی لە کوێدایە و چەندە دەچێتە خانەی خزمەت کردن بە هونەری کوردی لە لایەک و کێشە سیاسی و نەتەوەییەکەی کورد لە لایەکی تر.
لە دوایین ئاهەنگیشدا کە بە نیازن لە هەولێر سازی بکەن دەڵێن گوایە هەیفا وەهبی و حاتەم عێراقی بانگهێشت کراون و لەم دوو پێگە هونەرییەدا بانگەشە و ئاگاداری دەربارەی ئەو ئاهەنگە بڵاو کراوەتەوە:
(لێزان نێت و کەی میلۆدی)
لە سەرەتادا کە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە لە یەکێک لەو دوو ماڵپەڕەدا ئاماژە بە بڕی ئەو پارەیە درا کە گوایە هەیفا و حاتەم وەریانگرتوە لە بەرامبەر ڕازی بون بە هاتن بۆ کوردستانکە بریتیە لە: (٣٦٠٠٠٠) واتە ٣٦٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
نازانین بۆچی و لەبەرچی لە دواییدا ئەو زانیاریەیان لابرد بۆیە ئومێد دەکەین بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەڕە خۆیان وەڵام بدەنەوە و بۆمانی روون بکەنەوە چ زانیاریەکیان هەیە دەربارەی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بەم دوو کەسە.
لە هەواڵێکی تردا کە لە پێگەی ئەلەکترۆنی کوردستان نێت دا بڵاوکراوەتەوە:
ڕۆلا سه‌عد و مولحه‌م زێن به‌ 8 ده‌فته‌ر دۆلار هاتن بۆ هه‌ولێر و ئاهه‌نگه‌كه‌شیان نه‌كرد ... راپۆرتی: زانا دڵشاد دزه‌یی سەرچاوە:


ئەگەر ئەم هەواڵانە ڕاست بن ئەوە ئێمەش ئەم پێشنیارانەمان هەیە بۆ کەناڵە کوردیەکان کە لە داهاتودا گوێ لە خەڵکە داماو و هونەر دۆستەکەی کورد بگرن و ئەم موژدانەی خوارەوە بدەن بە گوێی کوردستاندا:
1) موژدە بێت لە خەڵکی کوردستان لە بەرنامەی داهاتوی خۆشترین دەنگدا هەیفا وەهبی گۆرانیەکانی حەسەن زیرەک بە کوردیەکی ساف و ساز دەڵێتەوە و بڕیاریش دەدا ٣٦٠ هەزار دۆلار پێشکەش بکات بە خانەوادەی فەتانەی وەلیدی.
2) گۆرانی بێژێکی تورک لە کەناڵەکانی کوردستانەوە بە سازەکەیەوە سرودەکانی شڤان پەروەر دەڵێتەوە و هەرچی پارەیەکیش لە ئاهەنگەکە کۆدەکاتەوە پێشکەشی دەکات بە ئاوارە و ماڵوێرانبوەکانی شەڕی سوریا.
3) داریوش و شەجەریان لە پایتەختی ئێران (تاران) پێشوازی لە نەجمە و ناسڕی ڕەزازی و مەزهەری خالقی دەکەن و پێکەوە گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێن.
4) مەعین گۆرانی بێژی بەناوبانگی فارس دێت و لەبەر دەرکی سەرا گۆرانیەکانی کاڵێ دەڵێتەوە.
5) لە پایتەختی سويد ستۆکهۆڵم کەمال محەمەد و بەهجەت یەحیا و عەدنان کەریم لەگەڵ بیۆنسی و شاکیرا و مادۆنا هەمو پێکەوە ئەم گۆرانییە دەڵێن:


تێبینی (لە و گۆرانیەدا باسی هەمو کونجێکی دنیا دەکرێت کە شەڕی تێدایە و هەمو پێکەوە دەڵێن نا بۆ شەڕ).

6) لە قاهیرە پایتەختی هونەر و ئەدەب و کلتوری عەرەبی مەلەک ڕۆژهات ئەم گۆرانییەی چڕی:


پەراوێز و سەرنج:
بۆ زانیاری دەربارەی:
بەرنامەی خۆشترین دەنگ بڕوانە ئەم لینکە:

لە پێگەی ئەلکترۆنی خەنداندا نوسەرێک بە بێ ئەوەی لەگەڵ فەتانەی وەلیدی قسەی کردبێت لەو باوەڕەدایە کە فەتانە کارەکانی پەروازی بە دڵە:
سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە