ئۆپۆزسێۆن، کارتێکی سوتاو بەکاردەهێنێ!

Sunday, 21/07/2013, 12:00

1638 بینراوە







 دوای درێژکرنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە لایەن ئامرازی دەستی مەکتەبی سیاسی هەردو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێم، چاوررێێ زۆرهەڵوێستی کارا دەکرا لە لایەن ئۆپۆزسیۆن دژ بەو بڕیارە ، هەروەکو خۆیان بڵاویان دەکردەوە کە هەمو ئەگەرەکان کراوەن بۆ هەنگاوەکانی ئۆپۆزسیۆن دژ بە بریاری پەرلەمانی پارتیو یەکێتی بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی.
 ئەگەرەکانو کارتەکانی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بون زۆربون، بێگومان ئەگەرەکانو کارتەکان جیاوازیان لەگەڵ یەکتر هەبو لە سەنگی کاردانەوەیان لەسەر چاوخشاندنی دوبارە بەو بڕیارە و پاشگەزبونەوەیان لێێ. لە هەرێم تەنیا فشارێ کە دەوری دەبێ لەسەر لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەر دو حیزب ئەوەیە کە هەست بە مەترسی لەقبونی کورسیەکانیان بکەن، ئینجا ملکەچی داوا ڕەواکانی میللەت و ئۆپۆزسیۆن دەبن، هێچ فشارێکی جیا لەوە دەورو کاردانەوەی ئیجابی نابێ لەسەر لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بۆ چاوخشاندنی دوبارە بە بڕیاڕەکانیان.
  یەکێ لەهەرە کارتەکانی کە مەترسی دروست دەکرد لەسەرلێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەردو حیزب شەقام بو. درێژکردنەوەی ماوەی سەڕۆکایەتی هەرێم لە لایەن ىڕیاری چوار کەسی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەوەی دەهێنان خەڵکی بۆ ببردرێتە سەر شەقام، بە نەهاویشتنی ئەو هەنگاوە ئۆپۆزسیۆن قەوارەو سەنگی جەماوەری خۆی خستە ژێر پرسیارەوە!
 ئۆپۆزسیۆن جگە لە جەماوەری سەر شەقام بێگومان بەفەرمی خاوەن ئەندامو لایەنگرن، ئەی بۆ ئەو ئەندام و لایەنگرانەی خۆیانیان نەکرد بە هەوێنی سەرهەڵدانی نارەزایی سەر شەقام، لێرەش دوبارە قەوارەی فەرمی لایەنگران و ئەندامانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە!
هەروها ئایا ئەو قەوارە فەرمیەی کە ئۆپۆزسیۆن هەیەتی ئامادەی ئەوەیان تیادا هەبوە هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە بهاوێژن؟ یان پەروەردە کردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ تاکەکان تەنیا ناساندنی کەلتوری دەنگد بدەن بە دزیەوە بەبێ ئەوەی کاردانەوەی هەبێ لەسەر بەرژەوەندیتان!

 ئەگەرئۆپۆزسیۆن لەبەرهۆکاری تر پەنای بۆ شەقام نەبرد ،ئەی بۆچی رون کردنەوەیەکیان بە نوسراوێکی فەرمی  پێشکەش بە میللەت نەکردو تیادا رونیان نەکردەوە کە ئەوان بۆچی ئەو کارتە وەکو فشارێک بەکارناهێنن لەو کاتە پڕ هەستیارە؟

 سەڕەڕای ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆن نەویست ئەو کارتە بەکاربهێنێ، دوا بە دوای ئەوە تازە بڕیاردەدا لە پەرلەمان بکشێتەوە کە ئەو پەرلەمانە خۆی ماوەی یاسای تەمەنی ٢٠/٨/٢٠١٣ تەواو دەبێ؟
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئۆپۆزسیۆن لیستی کاندیدەکانی خۆی بۆ بەرلەمانی ئایندە ئامادە کردوەو پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢١/٩/٢٠١٣ وە سەڕۆکی هەرێمی ئێستا هەمان سەرۆکی هەرێم دەبێ بۆ  پەرلەمانی داهاتوش! پێمانخۆشبێت یان پێمان ناخۆشبێت ئەو کارتەی ئۆپۆزسیۆن بەکاریدەهێنێ کارتێکی سوتاوە.   
  
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە