خشه خشدێ له وچه مه حسك ڕاکه ئه قچه مه !

Saturday, 20/07/2013, 12:00

1955 بینراوە



=
له گه رمه ی ئه و دیو کردنی که ره سته و شتومه کی خسته خان و قوتابخانه و سه یاره و شۆفڵ و...هید بۆ ئێران له نه وه ته کاندا ، حزبی شیوعی ئه و توانجه ی سه ره وه ی له سه رحسك نووسی بوو له ڕۆژنامه که یاندا ، به نده ئه و کاتانه زۆر به لامه وه گرنگ بوو که حزبێک له کوردستاندا ده یه وێت ئه و ڕاو ڕووتانه ی حسک به تایبه تی وئه حزابه کانی دی به گشتی ، به شێوه ی توانج و قسه و قسه ڵۆك خه ڵکی لێی به ئاگا بکات ،، حسک ئه و سه رده مانه ، تاڵان چی پله یه کی کوردستان بوو هه موو شتێکی ئه و دیوی سنور ده کرد .
له وسه رده مانه دا ئه ودیوکردنی شتومه ك بۆ حسك وه کو حه لوا خواردن وا بوو، به ئه ودیوکردنی کارگه ی بلوکیشه وه ، له کن حسك حه لوا بوو. بێ گومان ئه و ئاسانکاریانه ی ئێران بۆحسك له ئه ودیوکردنی شتومه که کاندا ، له سایه ی ئه و په یوه ندیوهاوکاریانه ی کاکه حه مه بووه ، که له کاتی خۆیدا بۆده زگای ئیتلاعات کرد بوو. هه ر بۆیشه له و سه رده مانه دا جمهوری ئیسلامی ئیران ده رگای ئه ودیوکردنی ئامێرو که ره سته دزراوه کانی کوردستانیان ، به ڕوویی کاکه حه مه وحزبه که یدا، ئاواڵه کردبوو. شایانی ئاماژه پێ کردنه حسكه کان له و سه رده ما ، له هه موو حزبه کانی تر ده ستیان ده ڕۆیشت له ئێراندا،، ئه گه رهه رکه سێ کتێبه که ی کاکه حه مه ی خێوندبێته وه (ڕۆژ ژمێر پێشمه رگه یه ك) ئه وه به ڕوونی گرنگی ڕۆڵی کاکه حه مه ئه بینرێت لای ئێرانیه کان له و دیدارو کۆبوونه وه دانیشتنانه کانی کاکه حه مه له گه ڵ ئیتلاعات و سوپای پاسداراندا که ئه نجامی داون له کاتی خۆیدا. زۆر به ی چالاکیه کانی کاكه حه مه ،، له و کتێبه دا، دیداره و چاو پێکه وتنه کانیه تی له گه ڵ پله دارانی ئیتلاعات و پاسداراندا که به ئه نجامی گه یاندوه کاتی خۆی . من لێره دا، کارم به ناوه ڕۆکی ئه و کتێبه وه نیه ، بڵکو قسه م له سه رهه ڵوێستی ئه و ڕۆی حزبه که ی کاکه حه مه یه ، که له به رامبه ر دواکاریه کانی جه ماوه ری کوردستاندا گرتوویانه ته به رو ده یانه وێت به فیقه ی شاوره که ی ده ستی بارزانی بچنه ناو گۆڕه پانه که وه و به دژی داواکاری و بانگه وازه کانی جه ماوه ری کوردستان یاری بکه ن و بۆ به رژه وه ندی پارتی و به تایبه تیش بنه ماڵه ی بارزانی هه ناسه بڕکێکانیان له گۆڕه پانه که دا نمایش بکه ن بۆ خۆ خۆشه ویست کردن لای بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی.
له هه مووی سه یرو سه مه ره تر ئه وه یه که حه مه ی حاجی محمود خۆی ئاماده کردبوو بۆ ناو کێی بڕکێ به ده ستهێنانی پۆستی سه رۆكی هه رێم که چی براکه ی خۆی پێوایه بارزانی گونجاو تر له سه رۆکی حزبه که ی !! ئه گه ر براکه ی متمانه ی پێ نه بێت ئه وه بێ شك ، کاکه حه مه ته نها ده نگی خۆی به ده ست ده هێنا براکه شی ده نگی پێ نه ئه دا، له حاله تێکدا ئه گه ر هه ڵبژاردنی سه رۆکایه تی هه رێم بووبایه . به ڕاستی ئه م به ناگونجاو کردنه ی حه مه ی حاجی محمود له لایه ن (م ،س) حزبه که ی که برایه تی مۆدێلێکی تازه ی کۆیلایه تی سیاسیه که ئه ندامێکی سه رکردایه تی حزبێکی سیاسی سکرتێری حزبه که به گونجاو نازانێت بۆ سه رۆکایه تی وڵات پێیوایه سه رۆکی حزبێکی تر گونجاو تر بۆ ئه و پۆسته (هه زار) !!!!
پێموایه لایه نه کان ئۆپۆزسیون زۆر توڕه ن له و هه ڵوێسته شه رمێنه رانه ی کاکه حه مه و حزب وبراکه ی له هه مبه ر ئاڵو گۆڕانکاریه کانی ئه و ڕۆی کوردستان و له ڕابردویش که هه ڵوێستێکی ئێجگار ئابڕو به ره ی سیاسیان هه بووه له ئاستی پێشل کاریه کانی ده سه ڵات بارزانی و تاڵه بانیدا . حه ‌ق وایه ئۆپۆزسیۆنیش ئه م دوو دێڕه توانجه بنووسێ له ڕۆژنامه کانیاندا بۆ حه مه و حزبه که ی وه کو په یامێ پییان ڕاگه یه نێت بڵێت : ئه گه ر له نه وه ته کاندا ئه قچه و شۆفلی ده زیتان ئه ودیو ده کردو برا به ش بوون له ڕاو ڕووت و دزیه کانتاندا ، به ڵام ئێستا ئه بێت ئه وه چاك بزانن به ئه و هه موو ماستاوباشیتانه وه که ڕۆژانه ده یکه ن بۆ بارزانی به خوا بارزانی برمیلێك به تاڵی نه وتی ڕه شیشتان له و دزی پێ ڕه وا نابینێت . .
هاڕه و نه ڕه ی ته نکه ره له گشت سنوری ده به را
ئه ودیوکردنی نه وتی ڕه شه ، داخه که م کاکه حه مه
له م دزی وگزیه دا بێ حسه وبێ به شه .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە