ئاژانسى پاراستن و ئاسایش لەفرۆكە خانە خەریكى چ بەزمێكن

Monday, 28/03/2011, 12:00

3038 بینراوە


بەپێى چەند سەرچاوەیەك لە فرۆكە خانەى نیو دەوەلەتى هەولێر كە سەرجەم سەرچاوەكان پارێز راون و لەكاتى پێویستدا ئاشكرا دەكرێن.ئاژانسى پاراسستن سەربەبنەماڵە , ماوە ماوە ژمارەیەك كارمەند لەبەشەكانى(ئاسایش,فەرمانبەران,پۆلیس.پۆلیسى گومرگ.كۆمپانیا)لە فرۆكەخانە دەردەكەن بەبیانۆى ئەوەى ئەوانە كەسانى دەست پاك نین و كەسى شیاو نینكەسانى سەربەپارتى نین خزمەتى بنەماڵەناكەن.بەڵام راستیەكەى بەم شێوەیە(ئاژانسى پاراستن لەرێگەى لێژنەیەكى لێكۆلینەوە كە لە ئاسایشى گشتى پێك هێنراوە لە چەندئەفسەرێك پێك هاتوە (تحقیق)لەگەل یەكە یەكە كارمەندەكانى فرۆكەخانە دەكەن بەئاسایش و پۆلیس و فەرمانبەر تەنانەت كۆمپانیاكانیش.لەفۆرمێك كە لە 50پرسیار پێك هاتوە لەسەر دامەزراندن و ئەولایەنى كە داى مەزراندوە,بەتەسكیەى چ لایەنێك بوە.خزم و كەسى لەنیو پارتى,هەروەها شوینى نیشتە جێ بونى.خیزان و باوك و براو مام و خالى ئامۆزاكانى ئەبیت هەموى بلێت چ كاردەكەن سەربەچ لایەنكن.ئەگەرفەرامانبەریان ئەوكەسەى(تحقیقى)لەگەل دەكرێت,كەسیكى چ لایە لایەنى یەكیتى یان لایەنى ئۆپۆزسیۆن یان گۆران كاربكات,بۆماوەى5رۆژئەمرى نەقل كردنى بۆدێتەوە.بۆشونێك كە هەرگیزبیرى بۆنەچوە.بەنمونەش پێش نەورۆزى سەرى سالى كوردى لەدواى تەحقیق كردن لەكارمەندانى بەشى ئاسایش و بەشى مەدەنى(فەرامنەبەران)ژمارەییەك كارمەندى ئاسایش لەكارەكانیان دورخرانەوە كە ژمارەیان60كارمەندى ئاسایش دەبێت لەبەشەجیاجیاكان.ئێمە لە لایەن خۆمانەوە سەرجەم ناوەكانیشمان لایە ئەگەپێویست بكات سەرجەم ناوەكانیش بڵاو دەكەینەوە.
كارێكى ترى پاراستن لەفرۆكەخانە بەئارەزوى خۆى بەرێوەبەر دەگۆرێت و دەهنێتەوە و گالتە بە كەسایەتیان دەكات لەگەل دروست بونى فرۆكە خانە سەرتا كەسێك بەناوى (زەیتۆ)كرا بەبەرێوەبەرى فرۆكەخانە.لەبه‌شى ئاسایش(مقدم پۆلا)كە ئێستا بەرێوەبەرى بلدەى ناوشارە لەهەولێر.دواتر(تاهیرهەورامى)كە براى (سەربازهەورامیە)كرابەبەرێ,ەبەرى فرۆكەخانە(سەربەست عبدللە)كە ناسراوە بە(سەربەست ئەتروشى)كەسێكە ماوەیەك لەپاراستن كارى كردوە كەسى نزیكى ئازاد بەرواریە .ئازاد بەروارى زاواى ئەوانە.كرابەبەرێوەبەرى ئاسایش بە تەسكیەى پاراستن,رەزوان كرابە بەرێوەبەرى پاسەپۆرت.بەڵام دواى ماوەیەكى كورت تاهیرهەورامى لادراو رەزوان لادرا كەسێكى ئەمركیان هێنا(بەناوى ستانفۆرت).كابرایەكى بەرەگەز ئەمركیەپاراستن ئەویشى دەركردكچێكى هێنا بەناوى تەلاربۆئەوەى رۆژانە خۆیان كارى سیكسى لەگەل بكەنهەروەها تەفزن كە لەماوەى یەك سال سێ جارپلەى بەرزركرایەوە كرابە بەرێوەبەرى پاسەپۆرت.بۆئەوەى پاراستن بەئارەزوى خۆیان دەسەلاتیان بەسەرى هەبێت لە ناردنى كەسى نزیكى خۆیان بۆئەو وەڵاتەى كە بیانەوێت.
.لەكاتى هێنانى تەلار بۆبەرێوەبەرى فرۆكە خانە(كاوەعزیز)بەرێوەبەرى ئیدارەى فرركەخانەبوو دەركرا.بەڵام دووبارە بەئەمرى پاراستن گەرایەوە سەركارەكەى خۆى.
ئێستا پاراستن بەنیازە لەم رۆژانە نزیكەى40كارمەندى ترى ئاسایش لەفرۆكە خانە دەربكات.ئەگەر سەرۆكى هەرێم خۆى بەسەرۆكى هەرێم دائەنێت یان سەرۆكى حكومەت با لەهۆكارى دەركردنى ئەوكارمەندانە بپچێتەوە بۆ لەماوەى كەمتر لەسالێك سێ بەرێوەبەر بگۆردرێت و 110كارمەندى ئاسایش نەقل و فێل بكرێت.10پۆلیسى پاساپۆرت نەقل بكرێت.زیادلە30فەرامانبەریش نەقل بكرێت سێ جار بەرێوەبەرى فرۆكە خانە گۆردراوە.

سالار عەزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە