بەڵام بە داخەوە لە کوردستان ئەوەی بەردەوامە مێتۆدی سیاسی دەسەڵاتی بەعسی ستەمکار لەناو دەسەڵاتی کوردی خۆماڵیدا...!؟ ئەی کەواتە چیمان گۆڕی و بەرهەمی ڕاپەڕین چی بوو...!؟ لە کاتێکدا تاوانبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئازادکران...!؟ ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان بۆ هەمووان بە یاسا و دەستوورو بە کرداربوونی نیە..!؟
مافەکانی منداڵان و بوونی یاسایەکی یەکسانیخوازلە نێوان نێر و مێ و بوونی مافی پیروپەکەوتە و کەمئەندامان و زۆر مافی تر بوونیان نیە ...!؟
ئەم هەموو بێمافیانە خەمساردی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەردەخات و بۆتە هۆی فەوتان و لەناوچوونی چەندەها منداڵ و ژن و پیرو گەنج و مرۆڤی کەم ئەنداوم...!
تاوانی کوشتن و تیرۆرکردنی ژنان و کچان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی ئازا و بوێر بوونەتە دروستبوونی دۆخێکی مەترسیدار بۆ گشت کۆمەڵگا بە گشتی و ئازادیخوازان بە تایبەت، ئەمەش تاواناش دەتوانرێت وەک بەردەوامی تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال ئەژماربکرێت...!؟
ئێستاش پاش 23 ساڵ بە ناوی بە شارکردنی شاری هەڵەبجەوە بە نیازن بە شێوازێکی تر یاری بە هەست و نەستی خەڵکی کوردستان بکەن بۆ شاردنەوەی زۆر تاوان و کەمتەرخەمی کە بەرامبەر بە خەڵكی کوردستان بە گشتی و شاری هەڵەبجە بە تایبەت کردوویانە...!؟ پرسیاری گرنگ ئەوەیە: چی لە ڕاستی ژیانی خەڵکی هەڵەبجە دەگۆڕێت، لە کاتێکدا دەسەڵات لە کوردستان هەر بنەماڵەییە و شانسی ژیان و کار هەر بۆ خۆیان و کاسەلێسانی بەرقاپی دەسەڵات و ئۆپۆسیۆنە و یاری بە داهاتی کوردستان و نەوتەوە دەکەن، لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک دەناڵێنیت بە دەست نەبوونیەوە...!!؟؟ هەروەها کەس نازانێت چارەنووسی سیاسی و ئابوری خەڵکی کوردستان لەژیر سایەی ئەم دەسەڵاتە بناماڵەیی و دوواکەوتووەدا بە کوێ دەگات...؟
لە ماوەی 23 ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی بنەماڵەییدا سەلماندیان کە ئەوان نەک دڵسۆزی ئامانج و داخوازییە نەتەوەیی و چینایەتیەکانی خەڵکی کوردستان نین، بەڵکو بوونەتە هۆکاری سەرەکی نەبوونی ئازادی و یەکسانی و بێمافکردنی زۆربەی خەڵکی کوردستان....!؟ تا خەڵكی کوردستان هۆشیار نەبن و بەکردار خۆیان جیانەکەنەوە لە سیاسەتی پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی هەلبەرست، ئەوا بەردەوام دەبنە کەرەستەی گەمە سیاسیەکانیان و درێژە دەدەن بە تەمەنی دەسەڵاتی هەردوولایان...!!؟؟ بە داخەوە لەماوەی 23 ساڵی دەسەڵاتیاندا توانیویانە بە پلە و پارە و هەڕەشە هۆش و وویژدانی زۆربەی کارمەندان و یاسا ناس و پزیشک و مامۆستا و هونەرمەندان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی هەلپەرست سڕبکەن و لە کاری ڕەخنەیی جدیان بخەن...!؟
هەرکەس لە پێناو خواستەکانی خۆیدا ملکەچی دەسەڵات بووە و بڕوبیانووبەهانەی دۆزیووەتەوە تا ڕەخنە و هەڵوێستی نەبێت لە دەسەڵات و لە دژی ئەو بێمافیانە هیچ کاردەنەوەیەک و کارێک نەکات...!؟