ململانێ و دزییەكانى قوتابیانى پارتى پەرەئەسەنێ ! بەشى سێ یەم

Friday, 14/10/2011, 12:00

1420 بینراوە




هیچ كات مەبەستم سوكایەتى كردن نەبووە بە هێچ ئینسانێك، بەڵام گوناهى ئێمە و مانانێك چیە كە خەڵێك ڕۆژ بۆ ڕۆژ خۆى سوك و چروكتر ئەكات، تا دێت دەستەڵاتەكانیان لە بەرژەوەندى چەلاوخۆر و كاسەلێسە بێ ئەزموونەكان بەكاردێنن، هەرچى داهات و بوجەى قوتابیانە بۆ مەبەستى تەكەتول بەكاردێنن، عرفان زرارییەك كەلەسەر كارى بێ مۆڕاڵى چەندین جار تەجمید و ئیعفا كراوە و بە واستەى فیرعەونەكان گەڕێندراوەتەوە و لە كون فەیەكونێكیشدا بە پارە دزراوەكانى سكرتاریەت، لە بەرپرسى ناوچەى ناوەندییەكانى هەولێرەوە بووە كارگێڕى مەكتەبى سكرتاریەت و پاشان لەئەنجامى تەكەتول و دزى و بێ مۆڕاڵى پلەكەى لێ وەرگیرایەوە و كرایە ئەندامى سكرتاریەت. بەڵام دووبارە بەهۆى بەشینەوەى پارە و مۆبایل و چاكەت و پانتۆڵ ودەعوەتكردنى كاسە لێسەكان، بووە سكتێرى قوتابیان.
پاش ئەوەى بووە سكتێر هەموو ئەو كادرانەى لە كوتلەكەى خۆى نەبوون، لە لق و ناوچەكان و سكرتاریەت فەسڵى كردن دەیان بەڵگەمان لەبەردەستە.
هەرچى دز و قۆپیەچى و هیچ نەزانە لە دەورى ئەم عرفانە كۆبوونەتەوە، كوردەوارى جوانیان وتوە: (مەنجەڵ ئەگەڕێ تا سەر قاپیەكەى خۆى ئەدۆزێتەوە) سەیركەن یاران چ بەزمێكە، هەرچى هیچ نەزان و بێ ئەزموونە لە عرفۆ كۆبوونەتەوە(تەیار زرارى ببورن "دیار زرارى" دانا سەرگەورە و عەیشۆك على و ڕزگار نورى ناسراو بە ڕزگار درۆزن و ڕەنج كەلارى كوڕە جاش و ئارام رەفعەتى لقى زانكۆ كە تەنها لە بەشەر ناچێت ئەگینا لە هەموو زیندەوەرێ ئەچێ، كاژاو گێژولڵاى سەنتەرى ئاڵا و دیلمان ماستاوچى و سەنگەرە قوتە .........هتد.
جارێ گەر باس لە ئاستى زانستى و معریفى و سەقافەى پیشەیى عرفان بكەین، بە زەڕەبین و تەلسكۆبیش بەدوایا بگەڕێ ى بەدەر لە دزى و گەندەڵى و بێ مۆڕاڵى و تەكەتولبازى هیچ شتێكى تر نادۆزیتەوە، وە هەموو كادرێكى قوتابیانیش ئەو ڕاستیە باش ئەزانێ ئەو كادرانەى لە كوتلەكەى عرفانن، هەموویان كەسى بێ مستەواو و بێ شەخسیەت و دز و گەندەڵ و لە خوێندنیشدا تەمبەڵ و قۆپیەچین، عرفان خۆیشى دواى چوار ساڵ مانەوە لە پۆلى شەشەمى زانستى بە قۆپیە(لە ڕێگاى بەكارهێنانى بلوتوس و مۆبایل) كە دز و مافیاى گەورە ئارام رەفعەتى كارگێڕى لقى زانكۆى هولێرى قوتابیان، لە ڕێگاى مۆبایلەوە وەڵامى پرسیارەكانى پێ ئەوترایەوە تا بەهەزار فرت و فێڵ و پاڵ پێوەنان لە شەش دەربازیان كرد، عرفۆ زرارى ئێستا لە كۆلیژى جیهانى ئەهلى قوتابیە بەڵام ڕۆژێك دەوام ناكات تەنها ڕۆژى تاقیكردنەوە دەچێت، كەچى نمرەكانى فولن(لە ڕێگاى قۆپیە و ترساندنى سەرۆكى زانكۆ ومامۆستاكان)كە تائێستا بەم حاڵە گەیشتۆتە قۆناغى چوارەم.
یەكێك لە دەسیسەو چڵكاوخۆرەكانى عرفۆ ئارامە زلەى لقى زانكۆیە، ئەم ئارامەى لە ڕێگاى وەرگرتنى پارەیەكى خەیاڵى لەو قوتابیانەى كە تاقیكردنەوە بەكالۆرییان لەشەش ئەنجامدا كە هەموویان بەرپرس و بازرگان و كوڕەكانیان بوون، لە ڕێگاى بەكارهێنانى بلوتوس و مۆبایل بەو كەسانەیان دەوتەوە كە پارەیان پێدابوون، ئەوەبوو لەسەر دەمى دڵشاد عبدالرحمن وەزیرى پێشووى پەروەردە چەندین كادرى تەمبەڵى قوتابیان لە كوتلەكەى عرفۆ لە ناو هۆڵەكانى تاقیكردنەوە گیران و لەو ساڵەى خوێندن سفریان بۆ ئەژمار كرا، هەرمانى سكرتێر ویستى لە قوتابیان فەسڵیان بكات، كەچى عرفۆى قۆپیەچى نەیهێشت و دیفاعى لێیان كرد، بۆیەش ئێستا ئەوانە عرفۆ ئەپەرستن(سەلام سورچى بەرپرسى لقى هەولێر و كاژاوى بەرپرسى سەنتەرى ئاڵا) باشترین نمونەن كە بلوتوس و مۆبایلیان لێ گیراو بە شاهیدى مامۆستا بكر باپیرى بەڕێوەبەرى ئەزموونەكان، بۆ ڕاستى و درووستى نوسینەكانمان فەرموون بچن لە م. بكر باپیر پرسیار بكەن. ئەم ئارام رەفعەتە لەسەردەمى سەفین دزەیى باندەكەیان ئاشكرا بوو 17 حەڤە كەسیان لێ دەستگیركرا، بەڵام بەهۆى پشتیوانى بەرپرسان (خالیدى نورى عوسمان و بارزان قەسابى براى نەوزاد هادى و كوڕەكەى زەعیم على و دەیانى تر)كە لەڕێگاى ئەم باندەوە شەشەمى ئامادەییان بڕى و بە كۆنمرەى بەرز دەرچوون، دادگایان خستە ژێر پێ و حەڤە كەسەكەیان ئازادكرد، كە ئێستا هەموویان بوونە ملیۆن نێر. كێ ئەلێ وا نیە تا ڕوونتر تەواوى ڕاستیەكان بخەمەڕوو، سەفین دزەیش بۆیە چاوپۆشى لێكردن چونكە كادرانى حزبەكەى خۆیبوون.
یەكێكى تر لە جاش ئەحمەقەكانى عرفۆ "سەنگەرە قوتەى كوڕەكەى جمال كۆیى" كە خواى گەورە تەنها یەك مەتر باڵاى پێ بەخشیوە، كار و پیشەى ئەم قوتە پیاوە هەر جاشایەتى و پانكردنەوە بوو بۆ ئاریان و ڕێناس و هرمان و ئێستاش بۆ عرفۆ، كە خۆى كردۆتە بەرێوەبەرى نوسینگەى ڕاگەیاندنى جەنابى سكتێر عرفۆ و دەیان فەیسبوكى داناوە و كار و پیشەى بۆتە پانكردنەوە بۆ عرفان، لەسەرجەم بۆنە و یادەكانا ئەم قوتە پیاوە ووتارەكان بۆ عرفان ئەنوسێ، چونكە سكتێرەكەى قوتابیان تەنها گیرفانى پڕە و كەچى كەلە سەرى بۆشە و عەقڵى پوچە، وە ماستاوچیەتى قوتە لە ئاست دەرچووە و كار گەیشتۆتە ئەوەى لە برى ملا مستەفاى بارزانى لە ژوورەكەى خۆى وێنەى عرفۆى هەڵواسیوە، ڕۆژانەش وەك چۆن حەمەى ملا قایەر بۆ بنەماڵە پانى ئەكردەوە و لە كون فەیەكونێكا لە پیرمام خەواندیان، دڵنیام كوڕەقوتەكەش دواى سێ كۆنگرە ئەمجارەش گورجى نەوە چنگ بەگوڕەكانى بابەگوڕى پێ ئەكەوێ و لە كۆنگرەى 14 بە دەردى حەمە ملا قایەر ئەبەن.
یەكێكى تر لە كوتلەى عرفان، كارگێر لقى زانكۆى هەولێر كوان قەساب، كارگێڕى لقى زانكۆى سەلاحەدینە، یەكێكە لە خۆفرۆش و پیاوەكانى عرفان، لە لایەنى مۆڕاڵى لە ژێر سفرەوەیە، سەرجەم مامۆستا و قوتابیانى پەیمانگاى تەكنیكى هولێر باش ئەیناسن چ پیاوێكە و چى ئەكرد لە ژوورى قوتابیانى پەیمانگایە، وە تەواوى بەشداربووناى كۆنفرانسەكەى دهۆكیش باش ئەیناسن كە چۆن لە كۆنفراس خۆى لەگەڵ هینكە وونكردوو بۆ ماوەى چەندین سەعات لە هوتێل(.....) سەرقاڵى كار و بەزمى خۆیان بوون، كە دواى ئاشكرابوونیان دەیان كەس لە لە ڕێگاى فەیسبوكەوە ئەم هەواڵەیان بڵاوكردەوە. زۆر سەیرە دەبیسمەوە گوایا ئەم نوسیانەى من كارێكى باش نیە، من لە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان دەپرسم، كێ ڕێگا بەخۆى دەدات ئەوانە بە ناوى قوتابیان یارى بە چارەنوس و ئایندەى قوتابیان بكەن، كە ئاستى زانستى و معریفى و مۆڕاڵیان لە ژێر سفرەوەیە. بەڵام ئەمانیش چاو لە سكتێرەكەیان (عرفۆ) ئەكەن، كە بەردەوام لەسەر حسابى قوتابیان لە دەرەوەى ووڵاتە بە ناوى وەرگرتنى زەمالە، كەچى دەیان بەڵگەمان لایە كە لەو سەردانانە چى كردووە و وە بۆچى چووە، بەپێ ى ئەو زانیاریانەى كەلە نزیكترین كەسى عرفۆ وە بەدەستمان گەیشتووە، تەنها لەو سەفەرەى كردیان لە مانگى ئادارا لەگەڵ بژارى ملا خدر ناسراو بە "بژار توبڵى" زیاتر لە 8 هەشت دەفتەر دۆلاریان خەرجكردبوو بۆ ڕابواردن و خواردن و خواردنەوە و كەیف كردن، كە دوارت هەرایەكى زلى نایەوە و بەڵام كەس جورئەتى نەكرد یەك قسە بكات، باشە پێمان ناڵێن ئێوە دوێنێ دیناریكتان پێ نەبوو بۆ فەلەفل ئەى ئەم هەشت دەفتەرەتان لەكویا هێنا ؟
چاوەڕوانبن بۆ بەشى چوارەم گەندەڵى و دزییەكانى ملا جرپۆ"زریان مولود" و ملا غفور"غفۆ تەیعان" و خالیدى نورى عوسمان بڵاو دەكەینەوە .......... چاوەڕوانبن..........
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە