تايەر سەرگەڵۆيى: سلێمانی نە شاری هەڵمەت و قوربانییە، نە شاری تەڕەماشە

Wednesday, 26/02/2014, 12:00

1553 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
تايەر سەرگەڵۆيى کەسێکە وا لێرەوە بۆ یەکەمجار ناوی دەچیتە نێو راگەیاندنەکانەوە، کەسێکی دەوڵەمەند و پیسخۆری یەکێتییە، بە قسەی خۆی زۆربەی بەرپرسەکانی یەکێتیی دەناسێت و ریزی لێدەگرن، لەبەر ئەوەی پارەی هەیە و دەیانداتێ، شەريكى ئازاد جوندیانی و مەحمود سەنگاویی و مەلا بەختیارە، پاسەوانی تایبەتی خۆشی هەیە. ئەم کاکە تایەرە کەسێکی دواکەوتوو و ، بە عەقلی ئاغایه‌تی لە سلێمانی لیدەخوڕێت،   بۆ ماوەی سێ رۆژ زیاترە شەقامێکی گشتی لە سلێمانی داگیرکردووە و دایخستووە، وەک بەڕێوەبەرێکی پۆلیسی هاتوچۆ هەڵسوکەوت دەکات و جادەکەی  لە خزمەتگوزاریی هاوڵاتیاندا بڕیوە، ناهێڵیت چۆلەکەش بە ئاسمانەکەیەوە بجریوێنێ، پێیان وتووە ئەمە کارێکی باش نییە تۆ لە خۆتەوە ئاوا دەکەیت، ئەویش لە وەڵامدا پێی وتوون: پیاو نییە لە سلێمانیی ئەو جادەیەم پێ بکاتەوە، هەرچی بێت و جادەکە بکاتەوە دەستی دەبڕم. دوێنێ چەند هاوڵاتیەک لەم ئەتوارە ناشرینەی تایەر سەرگەڵۆیی بێ تاقەت بووبوون، گلەییان کردبوو، ئەویش لە وەڵامدا وتوبووی، سلێمانی نە شاری هەڵمەت و قوربانییە، نە شاری تەڕەماشیشە، خوم پياوم، كەس بۆى نییە قسه بكات، ئیتر ئەمەی بە سەرخۆشیی وتووە، یان بە ساغ و سەلیمی، با خۆی وەڵام بداتەوە.
ئەو وێنەیە یەکێک لە پاسەوانەکان بۆی ناردووین دەڵێت نەموێراوە بە رۆژی رووناک بیگرم، بۆیە بە شەو گرتوومە، تا کەس هەستی پێنەکات، وەک لە وێنەکەدا دەبینن جادەکە پێچ دەکاتەوە بۆ لای ماڵی تایەر سەرگەڵۆیی، داخراوە، کەس بۆی نییە بە سەیارە پێیدا بڕوات، سلێمانی بەهۆی ئەم چەتە و سەرسەرییانەی حیزبەوە بۆتە شاری مافیا، نە یاسا کاری خۆی دەکات، نە دامودەزگاکان دەتوانن رۆڵی خۆیان دەبینن. ئەم شەقامە کەوتۆتە نێوان مەكتەبى راگەیاندنی یەکێتی و سەندیکای پزیشکانەوە لە گردی رعایەی رزگاری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە