پەیامێکی کراوە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان

Sunday, 13/02/2011, 12:00

1880 بینراوە



ئەی پێشمەرگە ئازاکانی کوردستان،
ئێوە پێشمەرگەی خۆمانن.
ئەی ئاساێش و هێزە چەکدارەکان،
ئەی ئەوانەی تەنیا لەبەر دەم میللەتی خۆتاندا بەرپسن،
ئێوە پێشمەرگەی مەسعود و جەلال نین،
ئێوە پێشمەرگەی خۆمانن.

گۆڕان بە رێوەیە، گۆڕانی گەورە.

گەر کەمێک گومانتان هەیە گوێ لە شەقامی کوردی بگرن.
شەقام گۆڕانی ئەوێت، گۆرانی گەورە.

سەرۆک دەبێت لاچێت، پەرلەمان و حکومەت دەبێت هەڵوەشێتەوە.

ئەوە داوای خەڵکە. کەمتر قبوڵناکرێت.
داواتان لێدەکەین دڵ و دەرونتان بکەنەوە.
ئەمرۆ سەردەمی شەری برایەتی و شەری ناوخۆ نیە، ئەمرۆ سەردەمی بەرز راگرتن و پاراستنی شەرەفی میللەت و خۆتانە.
تەنیا گوێ لە کەسەکانی خۆتان بگرن.
گوێ لە مەسئولە نا مەسئولەکان مەگرن.
ئێستا ئێمەو ئێوە لە دوڕێیانی وەرچەرخانێکی گرنگداین، وەرچەرخانێک کە بە هیچ جۆرێک ناوەستێت.
گوێ لە ئێمە بگرن، لە برا و خوشک و باوک و دایکی خۆتان.
ئێوە بە ئێمەوە و ئێمە بە ئێوەوە هەین.
بڕیاری خۆمان داوە:
ئەم دەسەڵاتە گەمژەیە دەبێت بڕوات،
ژیان تەنیا ئەوکاتە مانایەکی دەبێت کە ئەوان نەمێنن.
زۆرمان کات دانێ، گوێیان لێنەگرتین،
پێیان وتین تەمەڵین، پێیان وتین سەگین، پێیان وتین بێ ئیرادەین، پێیان وتین هیچ نین و بێ ئەوان ناژین.
ئێستا بڕیارمان داوە ئیتر بەسە.
بەسە، هەزارجار بەسە.
بەهانایانەوە مەچن، گوێیان لێ مەگرن،
داواکاریەکانمان هەمان داواکاریەکانی ئێوەیە،
دەبێت کەرامەت و یاسا و سەربەستی بۆ وڵات بگەڕێتەوە.
ئەم گۆڕانە ناوەستێت،
ئەمە بڕیاری ئێمەیە و دەستبەرداری نابین.
ئێوەش کە پەیمانی پاراستنی وڵات و ژیان و کەرامەتی ئێمەتان داوە ئێستا ئیتر رۆژی هەڵمەتە.
لەگەڵمان بن.
رۆژانی راپەرینە مەزنەکەی ٩١ تان بیردەخەمەوە،
ئەوە راپەرینی ئێوەو ئێمە بوو. نەئێوە بێ ئێمەو نە ئێمە بێ ئێوە دەمانتوانی بەو ئەرکە هەستین،
بۆیە داواتان لێدەکەین لە گەڵ ئێمە بن.
فریو مەخۆن بە قسەی مەسئولە ترسنۆک و داوێنپیس و گەندەڵەکان. رۆژی هەڵهاتنیان نزیک بۆتەوە، با پێکەوە نەهێڵین دەرباز بن.
کە رۆژانە پەیوەندی بە گەنجەکانەوە دەکەین، پەیوەندی بە کاسپکارەکانەوە دەکەین، پەیوەندی بە هەر کەسێکەوە دەکەین بە ئاشکرا دەڵێن:
راپەڕین لە ئان و ساتدایە.
لە ٩١ توڕە ترن.
توڕەن دووجار، جارێک لە بەر ئەوەی غەدریان لێکراوە، جارێکیش لە بەر ئەوەی لەلایەن سەرکردەکانی خۆیانەوە.
بە پەیمان و خۆ گیڤکردنەوەی مەسئولەکان فریو مەخۆن، رۆژی نەجاتمان نزیکە.
لە ئان و ساتدایە!
ئەوکاتە ئەوانەی کاسە لێس و گوێ لە مشتی ئاغاکانن چارەنوسیان لە ملازم عەلی و شەماڵ باشتر نابێت.

لەگەڵ میللەتی خۆتان بن،
لەگەڵ ئێمە، کەس لە گوڵ کاڵترتان پێناڵێت.
گرەو لەسەر کەری تۆپیو مەکەن!
ئێوە لەوە هوشیارترن!
ئەمڕۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ نیە. تازە ناتوانن لایەکیان هەوڵیر و لاکەی تریان سلێمانی کۆنترۆڵ بکات. ئەمجارە هەموو کوردستان یەک دەوڵەتە، یەک وڵاتە.
تازە هیچ دەوڵەتێکیش بە جاش نایانگرێتە خۆی، زەمەن گۆڕاوە.
داواتان لێدەکەین بە فریوی کاسە لێس و دەستوپێوەندەکانیان مەچن. هەندێک کەس چارەنوسیان بەوانەوە بەستراوە، تاوانیان ئەنجامداوە.
ئێوە چارەنوستان لە گەڵ ئێمەیە.
هیچ گومانمان لێ نیە.
برۆن بۆ پێشەوە لە گەڵ ئێمە، سەرکەوتن هەر بۆ گەلە.
بژی کوردستان
بژی میللەت
بژی پێشمەرگە
بژی حورمەت و کەرامەتی ئینسان
مردن بۆ دەسەڵاتی گەندەڵ و خۆفرۆش و نا ئینسان!

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە